
ئه‌مرۆسیسته‌می سیاسی به‌رێووه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆته‌شتێكی نه‌گۆراوراوه‌ستاوبه‌هیچ جۆرێك له‌سیسته‌می دیموكراسی راسته‌قینه‌ناچێت، به‌ڵكوسه‌رۆك وپاشاومیره عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌ێك بێت له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بن، سه‌ركرده‌ودیكتاتۆره‌عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی هه‌ندێك داموده‌زگای نیمچه دیموكراسی وساخته‌وشكلی وهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانی خۆیان ورای گشتی له‌جیهان فری وبده‌ن كه‌واموماره‌سه‌ی دیموكراسیه‌ت ومافی مرۆڤ وپره‌نسیپه‌كانی هه‌ڵبژاردن وماف وئازادیه‌گشیه‌كان ده‌ده‌ن.ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ڕوویداله‌وڵاتی تونس به‌رهه‌می دیكتاتۆریه‌تی زه‌ین عابدین بووكه‌بۆماوه‌ی نزیكه‌ی23ساڵ خه‌ڵكی تونسی چه‌واشه‌كرد به‌لام بۆدواجارله‌ڕێی گه‌نجێكی هه‌ژاری تونسیه‌وه توانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرزه‌ین عابدین تووشی ئیفلیج بوون وبیرله‌هه‌ڵاتن بكاته‌وه.
زه‌ین عابدین بن علی له‌شاری حه‌حام سوسه ی تونس له‌ساڵی1936له‌دایك بووه له‌سه‌ره‌تایی قۆناغی ناوه‌ندیه‌وه‌په‌یوه‌ندی كردوه‌به‌رێزه‌كانی به‌رگری دژبه‌ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا له‌تونس به‌وهۆیه‌وه‌له‌قوتابخانه‌ده‌ركراوبه‌ندكراوه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌به‌ندكردن په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندقوتابخانه‌ێكی سه‌ربازیه‌وه ده‌كات له‌وڵاتانی فه‌ره‌نساوئه‌مریكاومه‌غرب وئیسپانیا له‌ساڵی1977بۆته‌به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی نیشتمانی له‌تونس پاشانیش بۆماوه‌ی چوارساڵ وه‌ك باڵوێزی پۆله‌ندا ده‌ست به‌كارده‌بێت دواتریش وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت پاشانیش له‌ساڵی1986پۆستی وه‌زیری ناوه‌خۆوه‌رده‌گرێت به‌هۆی ئه‌م پۆسته‌وه توانی له‌ساڵی1987به‌كوده‌تایه‌كی سپی حه‌بیب بۆرقیبه سه‌رۆكی ئه‌وكاتی تونس له‌سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت، زه‌ین عابدین كاتێك هاته‌سه‌رحكم له‌سه‌ررێچكه‌ی سه‌رۆكی پێشوورۆیشت له‌ساڵی1999یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا عابدین98% ی ده‌نگه‌كانی به‌هۆی سه‌خته‌كاریووته‌زویره‌وه‌به‌ده‌ستهێنا له‌ساڵی2002ده‌سكاری ده‌ستووری تونسیان بۆكردیۆئه‌وه‌ی جارێكی ترخۆی كاندیدبكاته‌وه‌له‌ساڵی2004جارێكی ترهه‌ڵبژاردنی كارتۆنی له‌وڵاتی تونس به‌رێوه‌چوویه‌وه‌ئه‌م جاره‌یان94%ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه وه‌له‌ساڵی2009سه‌رله‌نوی له‌هه‌ڵبژاردنێكی گالته‌جاریداوه‌ك سه‌رۆكی تونس هه‌ڵبژێردرایه‌وه به‌رێژه‌ی90%ی دننگه‌كان، زه‌ین عابدین له‌به‌رنامه‌ی دابووله‌ساڵی2014جارێكی ترخۆی كاندیدبكاته‌وه به‌لام ئه‌مجاره نه‌فه‌سی ئازادیی نه‌یهێشت چاوه‌روانی ئه‌وخه‌وه‌نه‌ی بكات، شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی زه‌ین عابدین به‌خراپترین شێوه‌دژایه‌تی خۆی بۆپرنسیپه‌كانی دیموكراتی وماف وئازادییه گشتییه‌كانی خه‌ڵكه ده‌كرد هاوڵاتیانی تونسیش له‌باروودۆخێكی ناهه‌موارژیانیان به‌سه‌رده‌بردله‌رووی رۆشنبیروئابووری وكۆمه‌لایتیه‌وه گه‌نج ولاوانی تونسیش قوربانی یه‌كه‌م بووم، ئه‌وه‌بووهاوڵاتی تونسی محمدبوعه‌زیزی كه‌گه‌نجێكی بێكاری زانكۆته‌مه‌نی26ساڵ بووله‌ده‌ست بێكاروهه‌ژاری ده‌یناڵاندهیچ لایه‌نێك گوی بۆئه‌م گه‌نجه‌نه‌گرت نه‌حكومه‌ت نه‌خه‌ڵك سه‌رئه‌نجام له‌شاری سیدی بوزێدله‌به‌رامبه‌رباره‌گاێكی حكومه‌ت ئاگری له‌خۆبه‌رداپاش چه‌ندرۆژێك مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌بۆدواسات مالئاوایی له‌سیسته‌می دیكتاتۆریه‌تی له‌تونس كرد پاش بلاوبوونه‌وه‌ی ئاگربه‌رداخۆی ئه‌م گه‌نجه هه‌مووچین وتوێژه‌كانی تونس هێنایه سه‌رشه‌قامه‌كان ناره‌زایان دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ربری تونسی پایته‌ختیشی هه‌ژاندمه‌رگی محمدبوعه‌زیزیش شۆرش وراپه‌رینێكی نوی له‌تونس خولقاندبووه‌هۆی ئه‌وه‌ی دیكتاتۆر زه‌ین عابدین هه‌ڵبێت له‌به‌رامبه‌رهه‌مووجیهان شه‌رمه‌زاربێت مه‌رگی ئه‌م لاوه‌ش دلی چه‌ندین له‌دیكتاتۆره‌كانی ئێستای له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌رزاند.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
