ئه‌و سیسته‌مه‌ی له كوردستاندا، له باره‌ی كار‌و كارپێبكه‌ر هه‌یه، نه‌ك هه‌ر شه‌له‌له بگره، مایه‌ی بێزاریشه، هه‌ڵه‌كه له‌وه داییه چ حكومه‌ت و یا سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره‌و بچوك هێنده‌ی وه‌دوی دروستكردنی شوێنی كاردا ده‌كه‌ون، بیر له چۆنێتی وه‌گه‌ڕخستنی توانا مرۆییه‌كانی كرێكار‌و كارمه‌نددا ناگه‌ڕێن، له كوردستاندا خه‌ریكه هه‌موو كه‌س ده‌بێته خاوه‌ن شوێنی كار و كه‌س نامێنێته‌وه بۆ كاركردن.
له نێو داموو ده‌ستگاكانی حكومه‌ت دیارده‌ی كارنه‌كردن و ته‌مه‌ڵی نه‌ك هه‌ر ئاساییه به‌ڵگه بۆته دیارده‌ییه‌كی مه‌ترسیدار، سه‌یره تۆ هیچ كار نه‌كه‌یت و موچه‌یش وه‌ربگریت، له نێو ئه‌و له‌شكره له ژماره نه‌هاتوانه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تدا، به سه‌دان ئه‌گه‌ر زۆر نه‌ڕۆم هه‌زارانیش هه‌یه، موچه‌خۆری بێ كار، یا بندیواره! له‌وه‌یش مه‌ترسیتر ئه‌وه‌یه، له لایه‌ن زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌دا ئه‌وه له دیارده‌یش ده‌رچوه بۆته حه‌ز..! حه‌زی كارنه‌كردن، حه‌زی ته‌مه‌ڵی! وای لێ هاتووه خه‌ڵك متمانه‌ی نه به‌خۆی و نه‌و ژیانه‌یش كه موماڕه‌سه‌ی ده‌كات نه‌ماوه! چونكه‌موچه‌ی یه‌ك ملیۆن دیناری مانگانه‌ییه‌كی كارخانه‌ییه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌گۆڕێته‌وه به 250 دوسه‌دو په‌نجا هه‌زار دیناری فه‌رمانگه‌ییه‌كی په‌ڕپوتی پڕ له ڕۆتین كا كاری تیا نه‌كات به‌س ڕۆژێ به سه‌عاتێك و ئیمزاییه‌ك به‌سه‌ری كاته‌وه، باقی كاته‌كه‌ی دیكه به ئیجازه‌ی بی مانا به‌سه‌ر به‌رێت.چونكه به یه‌ك ملیۆنه‌كه ده‌بێت كار بكات، به 250 هه‌زاره‌كه ته‌مه‌ڵی و ده‌وام ناكات.! ته‌نها وه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن!
جارێ واز له‌وه بێنه، به سه‌دان فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت هه‌یه كاری خۆی و تایبه‌تمه‌ند ناكات!تا ئێستا جێی داخه حكومه‌ت بیر له دروستكردنی فه‌رمانگه‌ی كار واتا شوێنی دۆزینه‌وه‌ی كار ناكاته‌وه، شه‌رمه بۆ هه‌ر كه‌سێك بڵی له كوردستاندا كار نییه، كار زۆره، به‌ڵام كارگه‌ر و حه‌زی كار نییه، هه‌موومان ئیش دروست ده‌كه‌ین، كه‌سمان ئیش نادۆزینه‌وه، هه‌ر كه‌س بڕێك پاره شك ببات نوسینگه‌ی زه‌وی یان كۆمپانییای بی كه‌ڵك یان به‌نزینخانه‌ییه‌ك دروست ده‌كات و هه‌مویشیان ده‌ڵێن كار نییه، یان خه‌ڵكانێ حزب دروست ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌و گۆڤار، یا سه‌نته‌رو رێكخراو، كێ كاری تیا بكات..!؟ كه‌س نه‌ماوه، میلله‌تێكین هه‌موومان حه‌زمان له مدیریی و ئاغایه‌تی و به‌رپرسیارێتییه، كه‌سمان ڕازی نابین له سێبه‌ری ئه‌وی دیكه‌دا كار بكه‌ین.ئه‌مه فه‌رهه‌نگێكی مه‌ترسیداری نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، كێ خه‌مێكی لێ ده‌خوات.؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
