بۆ رای گشتی: له رێكه‌وتی 15_1_2011 هه‌والی له سێداره‌دانی شۆڕشگێری كورد حوسێن خزری له زیندانی ورمێ‌مان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بهیست.سه‌ره‌تا شه‌هیدی قاره‌مان حوسێن خزری به نازناو هێمن ورمێ وه‌بیر دێنینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌هیده تێكۆشه‌ره داده‌نه‌وێنین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی رێبازی ئازادیخوازێ، گه‌لی كورد و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
له كاتێكدا ئه‌م جه‌نایه‌ته له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه رووی دا كه ره‌وشێكی سیاسی نوێ له هه‌رێمه‌كه‌دا زاڵ ده‌كرێت و هه‌وڵی پلانگێری نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌گشتی و له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد به تایبه‌تی ده‌درێت.ئه‌م پیلانگێرییه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئێران، توركیا، عێراق و سوریا و به‌شێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رێوه ده‌چێت.رژێمی ئێران به هاوكاری حكوومه‌تی داد و گه‌شه پێدان له توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كۆنسێپتێكی ئیسلامی سیاسی له پێناو سه‌قامگیر كردنی چه‌مكی سیاسی ـ ئایدۆلۆژیكی خۆیان له ئاستی هه‌رێمی و جیهانیدا پێك بهێنن.له‌و چوارچێوه‌دا ده‌ستیان به زنجیره چاوپێكه‌وتنێك له نێوان خۆیان و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم كردووه و هه‌وڵی سازكردنی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی وه‌ها له به‌رامبه‌ر لایه‌نی ده‌ستێوه‌رده‌ر به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا و هاوكات له دژی جولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به گشتی ده‌ده‌ن.چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له ئه‌ستامبۆڵ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌تی ئه‌م پیلانگێریه بوو.له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وی توركیا، بڕیاری هێرش كردنه سه‌ر پرۆژه‌ی خۆبه‌رێوبه‌ری دیمۆكراتی درا و سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، له لێدوانێك جه‌ختی له سه‌ر سیاسه‌تی پاكتاوكاری و قڕكردنی گه‌لی كورد كرده‌وه و به‌مه‌به‌ستی ره‌وایه‌تی دان به‌م بابه‌ته‌ش هه‌وڵیان دا كه جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌م وه‌ك كوردێك و هه‌م وه‌ك سرۆك كۆماری عێراق به‌كار بهێنن.لێدوانه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به زوو بوونی ژیان به دوو زمان و خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیمۆكراتیانه له لایه‌كه‌وه پێكهێنانی ئه‌م بابه‌ته نیشان ده‌دات و له لایه‌كی دیكه به‌شداری بوونی ئه‌وان له‌م كۆنسێپته پشت راست ده‌كاته‌وه.له هه‌مان كاتدا له لایه‌ن توركیاوه به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی حیزبووڵڵا له زیندان ده‌رخران و بڕیاری دامه‌زراندنی حیزبوڵڵا له عێراق ده‌درێت و وه‌زیری كار و باری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كات و زنجیره چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ڵ وه‌زیری كار و باری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هوشیار زێباری و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق ده‌كات.هاوكات ده‌وڵه‌تی ئێرانیش له چوارچێوه‌ی هه‌مان گه‌له‌كۆمه هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارتیمان په‌ژاك ده‌ستپێكرد و ئه‌وانیش به مه‌به‌ستی ره‌وایه‌تی به‌خشین به‌م هێرشه‌ی خۆیان كه‌ڵكیان له هوشیار زێباری وه‌زیری كار‌و باری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌م وه‌ك كوردێكی سه‌ر به پارتی دیمۆكراتی كوردستان و هه‌م وه‌ك وه‌زیری عێراق وه‌رگرت.لێدوانی هوشیار زیباری سه‌باره‌ت به تێرۆریست نیشان دانی پارتیمان په‌ژاك له لایه‌كه‌وه به‌شداری ئه‌م لایه‌نه‌ی له‌م گه‌له‌كۆمه‌یه دا نیشان دا و هه‌م بواری كرداری ئه‌م كۆنسێپته‌ی ئه‌رێ كرد.
بێ گومان له قۆناخه‌كانی رابردووش دا هه‌ركات گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان پێكهاتووه، له لایه‌ن پیلانگێرانه‌وه هه‌وڵ دراوه كه به رێگای هه‌ندێك لایه‌نی كوردی ره‌وایه‌تی هێرش و پیلانگێرییه‌كانیان ساز بكه‌ن و ئه‌مجاره‌شیان ئه‌م بابه‌تیان ره‌چاو كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌ڵكیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له ده‌وڵه‌تی ئێراق دا خاون پله و مه‌قامێكن وه‌رگرت.له ده‌ره‌نجامی پیداگری له سه‌ر سیاسه‌تی پشت به‌ستن به لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ وه‌ده‌ست خستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سێتی و خێڵه‌كی و عه‌شیره‌یی له پێناو فرۆشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌لی كورد، ئه‌مجاره‌شیان به پشت به‌ستن به كۆماری ئیسلامی به‌شداری له‌م كۆنسێپته گشتییه دا ده‌كه‌ن.هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكردبوو به‌رپرسیاری له سێداره‌دانی چالاكان و شۆڕشگێرانی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت جه‌لادی قه‌تڵی شه‌هید حوسێن خزری هوشیار زێبارییه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌م پیلانگێرییه نوێیه، گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی به‌ر فراوانه له پێناو قه‌تڵعام و قڕكردنی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه كورده‌كانه و به‌رته‌سك به پارتیمان په‌ژاكه‌وه نییه و به له سێداره‌دانی شه‌هید حوسێن خزری كۆتایی پێنایه.به‌تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته جارێكی تر ئاشكرا ده‌كات كه داگیركه‌رانی كوردستان له سه‌ر هێڵی پاكتاو كردن و قڕكردنی گه‌لی كورد پێداگری ده‌كه‌ن و نه‌نیا هه‌وڵدانی ئاشتی خوازانه و دیمۆكراتیانه‌ی گه‌لی كورد په‌سه‌ند ناكه‌ن به‌ڵكوو به قه‌تڵ عام و قڕكردن و پیلانی نوێ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵدانانه ده‌داته‌وه.
به‌م هه‌وڵدانانه ده‌یانهه‌وێت رێبازی ته‌سلمیه‌ت و له ناو چوون له كوردستان دا په‌یره‌و به‌كه‌ن و كۆتایی به چه‌مكی به‌رخۆدان و ئازادیخوازی له كوردستان بهێنن.له‌و پێناوه‌دا ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌وڵده‌درێت به رێگای زیندان و ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی دژ مرۆڤانه، گه‌له‌كه‌مان چاوترسێن بكه‌ن و ته‌سلیم بگرن.ئه‌م سیاسه‌ته له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا زۆر به به‌رفراوانی به‌رێوه ده‌چێت.هه‌وڵده‌ده‌ن كه گیراوانی سیاسی كورد به هه‌ره‌شه‌ی له سێداره‌دان، ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌وه‌ی دژ مرۆڤانه ته‌سلیم بگرن و به‌شێوازه‌ی وره‌ی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان بشكێنن.به‌ڵام هه‌ڵویستی قارمانانه و به‌رخۆدانی مێژوویی شۆڕشگێرانی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه.هه‌ری دوایی به‌رخۆدان و هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی شه‌هیدی حوسێن خزری جارێكی تر ئه‌م بابه‌ته به كۆماری ئیسلامی سه‌لماند كه به هێچ شێوازێك ته‌سلیمیه‌ت قه‌بووڵ ناكرێت و به رووحی فیداییانه‌وه رێبازی قاره‌مانییه‌تی كه‌ماڵ پیر، فه‌رزاد، شیرین، عه‌گید، عه‌لی، فه‌سیح، فه‌رهاد و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی زیندوو كرده‌وه.
وه‌ك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان په‌ژاك، وێرای مه‌حكووم كردنی ئه‌م هێرشانه و له سێداره‌دانی هه‌ڤاڵی قاره‌مان، حوسێن خزری، جارێكی تر ئاماده بوونی خۆمان له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرش و كۆنسێپتێك راده‌گه‌یێنین و وه‌ڵامێكی شیاوی قاره‌مانییه‌تی شه‌هید حوسێن خزری به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه و نه‌یارانی كورد له‌م كرده‌وانه‌یان په‌شیمان ده‌كه‌ینه‌وه.هه‌ركات له سه‌ر رێبازی فییداییانه و به‌رخۆدان له هه‌موو گۆره‌پانه‌كانی خه‌بات و تێكۆشان به بنه‌ما وه‌رده‌گرین و به هه‌موو هێزی خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین كه شیاوی قاره‌مانییه‌تی شه‌هیدانی رێبازی ئازادیخوازی گه‌له‌مان بین.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له پێناو هه‌ڵوێست دانان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه و وه‌ك سه‌رتایه‌كی نوێ له خاوه‌نداریێتی كردن له‌م شه‌هیده قاره‌مانانه رێكه‌وتی 15 هه‌تا 22ی ئه‌م مانگه وه‌ك هه‌فته‌ی دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ "قڕ كردن و خیانه‌ت و به‌كرێگیراوی" راده‌گه‌یێنین و بانگ له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌م هه‌فته‌یه دا به چالاكی جیاجیا هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه رابگه‌یێنن به دروشمی "قڕ كردن و چه‌مكی خیانه‌ت و به‌كرێگیراوی له‌عنه‌ت ده‌كه‌ین و هێڵی شۆڕشگێرانه راسته‌قینه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه" خاوه‌ندارێتی له سه‌رجه‌م شه‌هیدان و به‌تایبه‌ت شه‌هید حوسێن خزری بكه‌ن.
هاوكات بانگ له هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان، پارت و كه‌سایه‌تی، رووناكبیران، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و سازی و دام و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆنسێپته گشتییه دا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و له پێناو پته‌و كردنی یه‌كییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزتر كردنه‌وه‌ی تێكۆشان هه‌ڵوێستی خۆیان دربرن و هه‌نگاوی كرداری بۆ ئه‌م بابه‌ته بنێنه‌وه.
له كۆتایی دا جارێكی تر شه‌هیدی قاره‌مان حوسێن خزری وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سوێندی به‌رز كردنه‌وه‌ی تێكۆشان له‌هه‌موو گۆره‌پانه‌كانی خه‌بات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.شه‌هاده‌تی قاره‌مانانه هه‌ڤالڕ حوسێن خزری مۆراڵ و مه‌عنه‌وییاتی تێكۆشانی پارتی و گه‌له‌كه‌مانی به‌رزتر كردۆته‌وه و له سه‌ر ئه‌م رێبازه پێداگری ده‌كه‌ین.
سلاو و رێزی شۆڕشگێری
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان
2011-01-16
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
