هه‌رگیز حه‌زم له دیالۆگی بێ سه‌رئه‌نجام و شه‌ڕه قسه نییه، به‌ڵام ده‌ستدرێژیی مه‌لاكان بۆ سه‌ر ئازادیی و مه‌دی سكۆلاریزم، به‌جۆرێكه به‌رد ده‌هێنێته قسه و هه‌موو بێده‌نگییه‌ك نه‌ك مانای رێزگرتنی وشه و قه‌ڵه‌م نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه جۆرێكه له بێ هه‌ڵوێستی.ئه‌وه‌تا مه‌لاكانی كوردستان كه میراتگری جه‌هل و خورافات و هه‌زاره‌ها سه‌فسه‌ته‌ی بێ كه‌ڵكن بۆ هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی له دۆخی دواكه‌وتوویدا، نه‌ك ئه‌وه‌ی دڵیان به په‌خشی ئه‌و هه‌موو خورافه و میتۆلۆجیایانه ئاو ناخواته‌وه كه ده‌رخواردی ئایندارانی ساده و ساویلكه‌ی ده‌ده‌ن، جیا له‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك ژه‌هری دواكه‌وتوویی و كۆنه‌په‌رستی ده‌ڕێژن، به‌ده‌ر له‌وه‌ی به ئاگری دۆزه‌خ و به‌شینه‌وه‌ی پسووڵه‌ی چوونه به‌هه‌شتێكی وه‌همییه‌وه، خه‌ڵك موعتاد و سه‌ره‌خۆش ده‌كه‌ن، زیاتر پێیان داگرتووه و ئه‌وه‌تا به یه‌ك تیم و یه‌ك زمان و له‌ژێر یه‌ك روانگه‌ی ئاینیی دواكه‌وتووانه‌دا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادیی فیكر و بۆچوون و هه‌موو ئه‌و ئازادییانه‌ی تری كه به‌خه‌بات و ماندوبوونێكی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن هێزه چه‌پ و رادیكاڵ و سكۆلاریسته‌كانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، ته‌نانه‌ت سه‌نگه‌ری كۆنه‌په‌رستییان له بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ره‌گه‌زی مێینه له كوردستان گرتووه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بووه ئه‌و شه‌پۆله له ده‌ستكه‌وت و پێشه‌وه‌چوونی ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان به‌ره‌و دواوه بگێڕننه‌وه و هێنده‌ی تر كوره‌ی دۆزه‌خی پیاوسالاریی گه‌رمتر بكه‌ن.ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی مه‌لا كۆنه‌په‌رسته‌كانی كوردستان بوونه‌ته فلته‌ر و سانسۆر له‌سه‌ر رۆژنامه و هه‌موو ئه‌و كتێب و بڵاوكراوانه‌ی كه له‌پێناوی خزمه‌تی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵی كوردستاندا په‌خش و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
به‌بڕوای من ئه‌م سه‌نگه‌ر گرتن و هێرشه له‌سه‌ر یه‌ك و رێكخراوانه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان و مه‌لاكان ده‌یكه‌نه سه‌ر ئازادیی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و ئازادیی فیكر و ژنان به‌تایبه‌تی، كارێكی به‌رێكه‌وت نییه، به‌ڵكو پلان و پیلانێكی دیراسه‌كراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، بۆ زاڵكردنی كه‌شێكی ئاینی و كۆنه‌په‌رستانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كوردستان كه هه‌نووكه ده‌بینین وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیمچه كراوه خۆی ده‌نوێنێت و ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، بۆیه به بڕوای من كاتی ئه‌وه هاتووه كه لایه‌نگرانی سكۆلاریزم و ئازادیی و كرانه‌وه‌ی كولتووریی له كوردستان، هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كرداریان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا هه‌بێت، چوونكه ئه‌و كاره گره‌نتی پاراستنی ئه‌و رێچكه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له كوردستان به‌ره‌و مودێرنێزم و سكۆلاریزم رێگایه‌كی درێژی بڕیوه، ئه‌گه‌ر مه‌لاكان دژی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌زاران كه‌س بڕێژنه سه‌ر شه‌قامه‌كان كاتی ئه‌وه هاتووه كه عه‌لمانییه‌كان بۆ ده‌مكوتكردنی مه‌لا سه‌له‌فی و حزبه ئیسلامییه ده‌مارگیره‌كانی كوردستان وه‌ك هێزێكی كارا و خاوه‌نی قسه‌ی جیددی و هه‌ڵوێستی روون بێنه مه‌یدان و وه‌ڵامی ده‌قاوده‌ق و كه‌مه‌رشكێن به‌و ته‌وژمه بده‌نه‌وه، چوونكه وه‌ك پێشتر وتم بێده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندیی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نییه كه له بواری ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی ژنان و ئازادیی بیروڕا له ماوه‌ی نێزیكه‌ی بیست ساڵی رابردووی دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌ده‌ستهاتوون.
به‌دیتنی ئه‌ز كاتی ئه‌وه هاتووه و بگره زۆر دره‌نگیشه كه مه‌لاكانی كوردستان بێده‌نگ بكرێن، بێده‌نگی به‌و مانایه‌ی رۆڵیان سنووردار بكرێت و له‌بازنه و چێوه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌رنه‌چێت، نابێت چیدی رێگه به مه‌لا بدرێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا قسه‌ی خۆی بكات، به‌ڵكو گرنگه كاریان له چوارچێوه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و سرووته ئاینییه‌كاندا قه‌تیس بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هاتنه مه‌یدانی عه‌لمانییه‌كان و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی میدیا و رۆشنبیران و لایه‌نگرانی ژیانی ئازاد و بیری ئازاد و روانگه‌ی ئازاد ده‌كرێت، چوونكه وه‌ك وتم چیدی ناكرێت مه‌لا هه‌ر له فێمینیزم و جێنده‌ره‌وه تا یاسای هاتوچۆ و ترافیك و ژیانی تاكه‌كه‌سی هاووڵاتیان قسه‌ی هه‌بێت و بیه‌وێت خه‌ڵك و ئایندارانی ساویلكه بۆ دژایه‌تیكردنی مۆدێرنیزم و سكۆلاریزمی كۆمه‌ڵگه ته‌یار بكات.چه‌پ و ده‌سته‌بژێر و نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی كوردستان كه چاویان له دواڕۆژێكی رووناكه بۆ كوردستان، ده‌بێت رێگه به مه‌لاكان بگرن ده‌م له‌هه‌موو شت و پرسێك وه‌ربده‌ن، چوونكه دیتن و خودی مه‌لاكان هێنده كۆن بوون ته‌نیا له مۆزه‌خانه‌دا جێگایان ده‌بێته‌وه.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویست كه‌س چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، كه‌س چاوه‌ڕوانی گۆدۆ نه‌كات، به‌ڵكو ساته‌وه‌خته‌كه هێنده هه‌ستیاره، ده‌بێت هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌ومانان هه‌ڵوێستی روونی خۆمان هه‌بێت و به‌ره‌ی خۆمان نیشان بده‌ین و داكۆكیی سه‌رسه‌خت له سه‌نگه‌ری خۆمان بكه‌ین، چوونكه لانیكه‌م پێویسته له‌و راستییه زۆر ساكاره حاڵی ببین شكاندنی سه‌نگه‌ری سكۆلاریزم و پێشكه‌وتووخوازیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان یه‌كسانه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می تاڵبان و كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران و ئه‌و حكوومه‌ته ئاینی و ئیسلامیانه‌ی كه جگه له شووره‌یی و چاره ره‌شی مرۆڤ هیچ شتێكی تریان له‌مێژووی خۆیاندا تۆمار نه‌كردووه.من ئه‌م نووسینه وه‌ك بانگه‌وازێك ده‌بینم كه ده‌یه‌وێت بڵێت پێویسته له‌ده‌وری یه‌كتر كۆ ببینه‌وه و هه‌موو پێكه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئیسلامگه‌را و مه‌لا كۆنه‌په‌رسته‌كانی كوردستان ببینه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له ده‌وری ئامانجی سكۆلاریزم و مه‌دی پێشكه‌وتووخوازیی كۆمه‌ڵگه خۆی له‌خۆیدا سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه له پاشه‌كشێكردن به ره‌وتی به‌رامبه‌ر، كه وه‌ك پێشتریش وتم ئه‌ركی ئێمه‌یه مه‌لاكان وه‌ك كه‌له‌پورێكی كۆن راده‌ستی مۆزه‌كان بكه‌ین و چیدی نه‌هێڵین خۆیان بكه‌نه كه‌واسوری به‌ر له‌شكر و كۆمه‌ڵگه و موسڵمانی ساده‌ی ئاسایی بۆ مه‌رامه‌كانیان به‌كار به‌رن، ئه‌مه مه‌یدانێكی گرنگه و كاری جیددی له‌هه‌ر یه‌كێكمان ده‌خوازێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
