سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت بڵێم كه له‌نوسینه‌كانی ڕابردوشدا دووپاتم كردۆته‌وه تا سه‌ر ئێسقان بڕوام به دیموكراتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و بونی ئۆپۆزسیونه. وه زۆر به جدیش پشتگیری لی ده‌كه‌م. هه‌رێمی كوردستانیش كه ئێستا ئه‌توانین بڵێین بۆته هه‌رێمێكی نمونه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ڕوی دیموكراتیزه بون و ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین تا ڕاده‌یه‌كی باش كه ئه‌توانین شانازی پێوه بكه‌ین، هه‌رچه‌نده كارێكی ناعاقڵانه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س له‌وه تێنه‌گات كه ئێمه‌ی كورد له ڕابردودا له ژێر ده‌ستی دوژمنان‌دا فێری چه‌ندین كاتور و ڕه‌فتاری خراپ كراوین. وه ئێستا بێین بڵێین هه‌رێم له نێوان خۆرئاوا و وڵاتانی پێشكه‌وتو به‌راورد بكه‌ین. وه ڕاست و چه‌پ زه‌ڕب له‌و هه‌موو ده‌ست كه‌وته بده‌ین كه به ده‌ست هاتووه. وێڕای ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی كه هه‌یه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌مووانه هه‌وڵ بده‌ین بۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه مادام ئێمه تازه‌ین له پیاده‌كردنی دیموكراتی یه‌ت بێگومان ئه‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیانه هه‌ر ده‌بێت. به‌داخه‌وه زۆر به ئاشكرا ده‌بینین كه ماوه‌یه‌كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێگای تی فی كه‌یان و میدیاكانی خۆیان و به‌سود وه‌رگرتن له هه‌ندی میدیا ی ئازاد وبه ناو ئازاد كه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان كه‌و تونه‌ته ده‌هۆڵ كوتان بۆ ناشیرین كردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت وێنه‌ی ڕاستی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن. وه دڵنیام له‌وه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی كوردستان بكه‌ن به ئه‌وروپا وه ئازادی و دیموكراتی ته‌واو ده‌سته به‌ركه‌ن بۆ كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده نی یه باشی یان بڵێت چونكـــه ئه‌وان بڕیاری خۆیان داوه بۆ دژایه‌تی كردنی لیستی كوردستانی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به تایبه‌تی پارتی. لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان چڕكردۆته‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی و سه‌رۆك بارزانی. بۆ راِستی قسه‌كانم هه‌وڵ ئه‌ده‌م به چه‌ند خاڵێك ڕاستی بۆچونه‌كانم بسه‌لمێنم.
یه‌كه‌م:له دوای هه‌ڵبژاردنی 25-7 كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كێتی جیابونه‌وه به هۆی ناكۆكی ده‌سه‌ڵاتی ناو خۆی دواتر به‌سود وه‌رگرتن له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه له ناو ئیداره‌ی سلیمانی دا هه‌بوو. توانیان زۆربه‌ی ده‌نگی سلێمانی وله هه‌ندی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌نگ به ده‌ست بهێنن. پاشان بڕیاریان دا له په‌رله‌مان وه‌كو ئۆپۆزسیون بمێننه‌وه به شداری له حكومه‌ت نه‌كه‌ن. تائێره مافی خۆیانه و كه‌س قسه‌ی له سه‌ر نی یه. وه ئاشكرایه ئۆپۆزسیون له هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بێت. واته سیستمی حوكمێكی دیموكرات و ته‌ندروسته. هه‌موو لایه‌كیش پێی خۆش بووه له كوردستان ئۆپۆزسیون هه‌بێت و ده‌ورێكی كارای هه‌بێت بۆ چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت وده‌ورێكی بنیاتنه‌ر ببینێت كه ده‌ست بخاته سه‌ر خاڵه‌لاوازه‌كان حكومه‌ت ئاگادار بكاته‌وه له كه‌م وكوڕێكان. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئۆپۆزسیون تائێستا له كوردستان توانیوێتی لایه‌نی ڕاستی خۆی بدۆزێته‌وه یان بۆته ئۆپۆزسیونێكی به ڕاستی سه‌ركه‌وتوو پڕۆژه‌یه‌كی وای پیشان داوه كه بتوانێت چاكسازییه‌ك پێشكه‌ش بكات كه تائیستا لایه‌نی ده‌سه‌ڵات دركی پێنه‌كردبێت تا له‌ناو جه‌ماوه‌ردا متمانه‌ی زیاتر بۆ خۆی به‌ده ست بهێنێت. ئه‌توانین بڵێین ئۆپۆزسیون له كوردستان نه‌یان توانیوه پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و ئیداری پێشكه‌ش بكه‌ن كه بتوانێت ره‌ِوتی سیاسی و ئابوری كوردستان باشتر بكات له‌وه‌ی كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له ڕابردودا كردویانه. یان باشتر وایه بڵێین ئۆپۆزسیون له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه ته‌نها خه‌ریكی مزایداتی سیاسی و جنگ كه‌وتنی ئیمتیازاتی سیاسی خۆیانن. وه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌رچۆن خزمه‌ت بكات ئه‌مان دژی بوه‌ستن و شه‌قامی كوردی پی چه‌واشه بكه‌ن. وه ئۆپۆزسیون به‌گشتی و گۆڕان به‌تایبه‌تی پێشتر بڕیاری خۆیان داوه كه لیستی براوه لیستی كوردستانی حكومه‌تی پێكهێناوه. ئه‌گه‌ر كوردستانیش بكه‌ن به ئه‌وروپا ئه‌وان هه‌ر دژ ئه‌بن و دژ ئه‌ڵێن. كه ئه‌مه‌ش به داخه‌وه دیوه جوانه‌كه‌ی ئۆپۆزسیونی به‌ئاراسته‌یه‌كی خرپدا بردووه له سه‌ر شه‌قامی هه‌ریمی كوردستاندا.
دووه‌م
به‌شداری نه‌كردنی لیستی گۆڕان له حكومه‌تی عیراق فاشیل بونی ئه‌و لیسته ده‌رئه‌خات كه نه‌یان ویست له نێو ئیئتیلافی كوتله كوردستانی یه‌كان به‌شداری بكه‌ن وه خۆشیان به ته‌نها هیچیان پی نه‌كرا. ئێستاش ئه‌یانه‌وێت ئه‌و شكست و فاشیل بونه‌یان بخه‌نه ئه‌ستۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و شه‌قامی كوردی پی چه‌واشه بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكی كورد نه‌زانێت كه چۆن بی هیچ گوێ دانه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆیان به ویستی خۆیان لــه ئیئتلافه‌كه جیابه‌نه‌وه كه بێگومان ئه‌وه‌ش زه‌ره‌ری زۆری گه‌یانده پێگه و سه‌نگی كورد.
سێهه‌م
له ماوه‌ی ڕابردودا یاسای خۆپیشاندان له لایه‌ن په‌رله‌مان ده‌رچوو پاشان په‌سه‌ند كرا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لیستی گۆڕان دژایه‌تی ئه‌م یاسایه وه‌ستانه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ دروست كردنی ئه‌و فه‌وزایه ئه‌وه بوو كه ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن لیسی كوردستانی پشتگیری لی ده‌كرێت. وه بونه هانده‌ری خه‌ڵكانێك بۆ هێنانه سه‌ر شه‌قام كه ڕاستی یه‌كه‌ی زۆرێك له‌و خۆپیشه‌نده‌رانه یاساكه‌یان هه‌ر نه‌خوێندۆته‌وه به‌س ئه‌وه‌نده‌ی هاواری ناڕه‌وای میدیاكانی سه‌ر به‌گۆڕان گوێ بیست بوون هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام. به‌ڕاستی ناهه‌قی خه‌ڵكی ساده‌ناگرم چونكه كاتێك سه‌یری كه‌ناڵی تی فی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كه‌یت ئه‌ڵێیت له‌و هه‌رێمه‌دا دنیا شێواوه. وه له‌سه‌ر خۆپیشاندان و ئازادی ڕاده‌ربڕین ڕۆژانه سه‌دان كه‌س ئه‌كوژرێن یاخود زیندانی ئه‌كرێن. وا پیشان ئه‌ده‌ن مه‌ودای ئازادی وا به‌رته‌سكه كه‌س ناوێرێت ته‌نها یه‌ك وشه به ئازادی ده‌رببڕێت لی یان ده‌برسین ئێوه له‌و هه‌رێمه‌دا ناژین كه ڕۆژانه سه‌دان بوختان و درۆ‌و ئیتهامی ناڕه‌وا ئه‌ده‌نه پاڵ حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌سیش نه‌ك هه‌ر له گوڵێك كاڵتری پێتان نه‌وتووه به‌ڵكو ڕێزیشی لی گرتون داواتان لی ده‌كه‌ن با یه‌كگرتو بین له پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا. به‌ڵام ئێوه كه به‌س كارتان ناشیرین كردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانه بڕیارتان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژ بن ئه‌وه سیاسه‌تتانه كه (درۆ بكه درۆ بكه تا بڕوات پێ ئه‌كه‌ن) وه به هه‌رنرخێك بێت دژایه‌تی حكومه‌ت و سه‌روه‌ری یه‌كانی ئه‌م ده‌سكه‌وته ئه‌كه‌ن بۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مێژوو ئه‌زمونی كورد له‌كه‌دار بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه نه‌بێت وا ئه‌زانێت ئه‌مانه له فه‌زایه‌كی تره‌وه هاتون و ئه‌بنه فریادڕه‌سی نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌ڵام ئێوه ڕابردوتان پڕه له شه‌رمه‌زاری شه‌ڕی براكوژی ئیتر ئه‌تانه‌وێت چی په‌یامێك به گوی ی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بده‌ن. ئێوه سه‌ركرده‌كانتان باش ناسراون. ئێستاش هه‌ر به عه‌قڵی شاخ بیر ده‌كه‌نه‌وه ناتوانن واز له به‌كارهێنانی ڕۆڵه‌ی كورد بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆتان.
ئێوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرانیش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تتان نه‌بن هه‌زار و یه‌ك بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن نمونه‌شمان زۆره به‌ڵام ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئێوه‌دان و له ناو به‌رگی بێلایه‌ندابه‌كاریان ده‌هێنن وه‌كو (پشیله‌ده‌سته‌مۆ تان كردون نمونه‌ش زۆرن (دیاره من نامه‌وێت ناو بهێنم) ئه‌گه‌ر نا تاكی كورد زۆر وشیارن ئه‌زانن كه ئه‌وانه سه‌ر به‌گۆڕانن. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش به‌داخه‌وه به‌حه‌ق و ناحه‌ق لێكدانه‌وه‌ی درۆوپڕ له بوختان بۆ حكومه‌ت وسه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی ده‌كه‌ن. به خه‌یاڵی خۆیان ئه‌توانن سه‌ركه‌وتو بن له‌و هه‌وڵه چه‌واشه‌كاری یانه‌یه‌ندا.
له‌كۆتایدا ماوه بڵین كه گۆڕان له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكی ته‌مه‌نی ئۆپۆزسیونی خۆیدا له‌لایه‌ك ڕووی ڕاستی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌رخست و له‌لایه‌كی تربه‌داخه‌وه ڕووی جوانی ئۆپۆزسیونی ناشیرین كرد. بۆیه پێویسته و ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موولایه‌كمانه له‌م زیاده ڕۆیی یه‌ی گۆڕان بی ده‌نگ نه‌بین و چونكه ئه‌مه په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و موڵكی هیچ هێزو لایه‌نێك نی یه ناشیرین كردنی ئه‌م هه‌رێمه نابێت كه‌س ماف به خۆی بدات له پێناوی ده‌ستكه‌وتی سیاسی هه‌وڵی بۆ بدات. چیتر به ئاره‌زوی خۆتان یاری به هه‌ست و كه‌رامه‌تی تاكی كورد مه‌كه‌ن.
به‌هیوای كوردستانێكی ته‌واو ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ
وریا قادر به‌رزنجی _ ئه‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
