زیاده ڕۆی نی یه گه‌ر له گشت بواره‌کانی ژیاندا مامۆستایانی ئاینی به پێشه‌نگ و خه‌مخۆرو نموونه‌ی جوانی ناو گۆمه‌ڵگه بهێنین، گه‌ر که‌سێکیش نا هاوڕابێت له‌گه‌ڵماندا با بڕوات مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئیسلامی بخوێنێته‌وه‌و به ویژدانه‌وه سه‌یری کار‌و جێ ده‌ستی مامۆستایانی ئاینی بکات و ویژدانی خۆی بکات به دادوه‌ر، گه‌رچی هه‌ندێك که‌سیش پیشه‌ی مه‌لایه‌تی پێدراوه وه‌یان ناوی مه‌لای پێوه لكێنراوه وه‌ك ده‌ستێك بۆ له‌که‌دار کردنی مامۆستا‌و زانا ڕاستیه‌کانی ئیسلامدا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستانه‌ش گه‌رچی له ڕواڵه‌تدا میکیاژێکی سیاسی کرابێت، به‌ڵام ده‌ستی دینداری هه‌ر زوو بۆ کێشراوه‌و زانراوه که‌سێکی بۆیاخ کراوه، مامۆستایانی کوردستان هه‌ر له سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناو چووی به‌عسه‌وه نموونه‌ی جوانی خۆیان نیشاندا‌و جگه له بۆیاخ کراوه‌کان نه‌بێت هیچ مه‌لایه‌کی ڕاسته‌قینه به‌شان و باڵی ئه‌و ڕژێمه له‌ناو چووه‌دا هه‌ڵی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت زۆرێکی تفه‌نگیان له شانیان کردوو خه‌باتی شاخیان هه‌ڵبژارد به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته، وه‌ك ئه‌رکێکی ئاینی و نیشتمانی که دوو شتی پێکه‌وه گرێ دراون، مامۆستایانی ئاینی به‌ژداری خه‌باتی شاخ و شارن، له‌و ئاسایشه‌ی که ئێسته له کوردستاندا هه‌یه که‌س بۆی نی یه ڕقی خۆیانیان پێ بفرۆشێت و کاره‌کانیان سنوورداروو له‌که‌دار بکات، ئه‌و که‌سه‌شی که ئه‌و جۆره کارانه ده‌که‌ن یان ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن به بڕوای ئێمه ئه‌وانیش هه‌ر میکیاژ بۆ کراون و هیچ که‌سێکی خه‌مخۆر به دین و ژینی کوردی ڕووبه‌ڕوویان نابێته‌وه، له‌سه‌ر سنووردار کردنی وتاری هه‌ینی و ناو زڕاندی مامۆستایانی ئاینی له ژێر چه‌نده‌ها ناوی جۆراو جۆردا پێمان باش بوو ڕووی کۆمه‌ڵه پرسیارێکمان ئاراسته بکه‌ینه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا موسلیم مه‌لا ساڵح فریزی، ئیمام و خه‌تیبی( مزگه‌وتى مه‌لاصالح له شارۆچكه‌ى كه‌سنه‌زان) یه‌کێك له مزگه‌وته‌کانی نزیك شاری هه‌ولێرو که‌سایه‌تی دیاری ناو ڕاگه‌یاندنی کوردی، سه‌ره‌تا ڕوومان تێکردوو به‌م شێوه‌یه ده‌ستمان پێ‌کرد.
عومه‌ر عه‌لی: که‌سانێك مامۆستایانی ئاینی به تێکده‌رو گرفتیان ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی، وه‌ڵامی به‌ڕیزتان بۆیان چی یه؟ ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
+ سه‌ره‌تا به‌ناوى خواى میهره‌بان، زۆر سوپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌م كه منتان به‌سه‌ركرده‌وه، له‌پاشان ئه‌وجۆره كه‌سانه‌ى ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن له‌ناخێكى ناحه‌زی ئه‌مه ده‌ره‌بڕن ((قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاو مِنْ أَفْوَاهِهِمْ)).. به‌ڵام ده‌شبێ ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌رك پێ بكه‌ین و بیزانین: ((وَمَا تُخْفِی صُدُورُهُمْ أكْبَرُ)) ال عمران:118، به‌ڵام دیسانه‌وه‌و به‌رده‌وام مامۆستایانى ئاینى فه‌زڵیان به‌سه‌ر حكومه‌ت و خه‌ڵك (له‌ناویشیاندا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش) هه‌بووه‌و هه‌یه..كه هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زعی ناسكى كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌نا گه‌ر ئه‌وجۆره كه‌سانه چه‌ند كه‌سێكیان به‌ده‌سته‌وه بێت له دژی مامۆستایانى ئاینى بڕژێنه سه‌ر شه‌قام..ئه‌وه مامۆستایانى ئاینى ده‌توانن به‌هه‌زاران خه‌ڵكى به‌كاتێكى كه‌م كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌د واژۆێه‌ك دژى مزگه‌وت و مامۆستایانى ئاینى كۆبكه‌نه‌وه .. ئه‌وا بۆ پشتگیری له مامۆستایانى ئاینى به ملیۆن واژوو كۆده‌كرێته‌وه (وهكذا..)، رۆڵی مامۆستایانى ئاینى له‌ناو كۆمه‌ڵگه وه‌ك سه‌ر وایه ئه‌گه‌ر سه‌ر نه‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ش ناژیێت.!
عومه‌ر عه‌لی: خستنه ڕووی پرۆژه‌ی به‌رته‌سك کردنه‌وه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی مامۆستایانی ئاینی و نه‌هێشتنی ووتاردان له مزگه‌وته‌کاندا جگه له چه‌ند مزگه‌وتێك وه‌ك له هه‌ر شاره‌و باس له یه‌ك مزگه‌وت کرا، تا چه‌ند له ڕووی شه‌رعیه‌وه ڕێگه پێدراو گونجاوه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مسوڵمان نشیندا، که به‌لانی که‌مه‌وه له سه‌دا 95%ی مسوڵمانه؟
+ جوانیان هێناوه‌ته‌وه كه ده‌گوترێت: ئه‌وجۆره خه‌ڵكه با خه‌مى نادی و باڕه‌كانیان له‌به‌ربێت و مه‌راسیمى عیباده‌تیش لێ گه‌ڕێن بۆ (ئه‌هلی مزگه‌وت) بۆ نوێژخوێنان و مامۆستایانى ئاینى، من زۆرم پێ سه‌یره ئه‌و جۆره كه‌سانه كه (له‌ناویاندا: شێوه‌كارو سه‌ماكارو...هتد.) تێیاندایه.. كه له ڕاستیدا هه‌ندێكیان هه‌ر ڕووى قیبله‌ش پێ نازانن! ئینجا چۆن ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌م شته حه‌ساسانه بدوێن و ئازادى خه‌ڵكى به‌رته‌سك بكه‌ن، له‌كاتێكیش كه ئه‌وان داواى ئازادى ده‌كه‌ن و كه‌چی له لێدوانه‌كانیشیان ده‌ڵێن: نابێ مامۆستایانى ئاینى له هونه‌رو رۆشنبیری و...هتد. بدوێن! له‌كاتێكیشدا ئه‌وان ئه‌ومافه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه له وتاری هه‌ینی و نوێژ‌و مه‌راسیمه‌كانى دینى مامۆستا‌و موسڵمانان بدوێن؟! من واى بۆ ده‌چم كه ئه‌وه‌ى ڕوویدا ته‌نها زیڕه‌یه‌ك بوو له‌داخى مامۆستایانى ئاینى(پارێزه‌رانى حه‌ق و ڕاستى و ئه‌خلاقی میلله‌ت) لێ یان به‌رز بۆوه‌و ده‌نا هیچی تر...
سه‌باره‌ت ڕووى شه‌رعیه‌كه‌ى؟ خۆی له‌رووى شه‌رعیه‌وه مه‌رجى دروستبوونى وتارى هه‌ینى چوارن، یه‌ك له‌و چوارانه: ئه‌وكه‌سه‌ى كه وتار ده‌خوێنێته‌وه ده‌بێ (خودى خۆی) له‌ناو خه‌ڵكه‌كه ئاماده بێت.
عومه‌ر عه‌لی: هه‌ندێك به‌ناو نووسه‌رو شاعیر هێرش و ته‌شهیر به ئیسلام و مامۆستایانی ئاینی به ئاشکراو له بڵاوکردنه‌وه‌کاندا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، دواتریش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر مه‌لاکان که ته‌شهیریان به‌وان کردووه، خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له چی یه؟
+ خۆزگه ئه‌م ته‌شهیرو بێ ئه‌ده‌بیانه ته‌نها بوه‌ستابا له‌سه‌ر مامۆستایانى ئاینى.. ئه‌وكاته زۆر به‌لامان ئاسایی ده‌بوو..به‌ڵام هه‌ندێك له‌و جۆره خه‌ڵكه بێ ئه‌ده‌بیه‌كانیان (له وتارى نوسراو‌و گوتراو) گه‌یشتۆته لوتكه! بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به قورئان و به ئیسلام و به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى به‌رامبه‌ر به(خوا)ى په‌روه‌ردگار (په‌نامان به‌خوا)! كه به‌ڕاستى ئه‌مه جێ ی قه‌بووڵ نییه! نه مامۆستایانى ئاینى و نه‌موسڵمانان ئه‌مه قه‌بوڵ ناكه‌ن! ده‌بێ ده‌سه‌ڵات هه‌رچی زووه سنورێك بۆ ئه‌وه دانێ! ده‌نا گه‌ر وابڕوات: مامۆستایانى ئاینی و خه‌ڵكى به‌شه‌ڕه‌فی كوردستان دێنه وه‌ڵام! وه ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریشی ڕاگرتووه تاوه‌كو ئێستاش له‌گه‌ڵدابێ ئه‌وه ته‌نها چینى مامۆستایانى ئاینى به‌رێزن كه ده‌یانه‌وێت ئاسایشی كوردستان نه‌شێوێ و له‌ڕێگه‌ى یاساوه ئه‌م گرفته(گه‌وره‌یه) چاره‌سه‌ر كه‌ن (كه‌چی له‌بری پێزانین‌و ده‌ستخۆشی به‌م جۆره له‌سه‌ریان ده‌خوێنن)!، به‌ڵام (گه‌ر له‌ڕووى یاساوه هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ر نه‌كرێتو سنورێك بۆ هه‌موو ئه‌و بێ ئه‌ده‌بی كارانه دانه‌نرێت ئه‌وا) وه‌كو كورده‌وارى خۆمان گوته‌نى: (هه‌ركاتێك جام پڕبوو لێ ی ده‌ڕژێت..!)
عومه‌ر عه‌لی: شێواندنی که‌سایه‌تی مامۆستایانی ئاینی له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێك جار ده‌سته‌ڵاته‌وه تاچه‌ند کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات که مامۆستایانی ئاینی به پێشه‌نگ ده‌زانن؟
+زۆر جار واڕێك ده‌كه‌وێت جادوو به‌سه‌ر خودى جادووكه‌ره‌كه‌دا ده‌شكێته‌وه! خواى تعالى ده‌فه‌رموێ: ((وَعَسَى أن تَكْرَهُواْ شَیْئاً وَهُوَ خَیْرٌ ڵّكُمْ وَعَسَى أن تُحِبُّواْ شَیْئاً وَهُوَ شَرٌّ ڵّكُمْ وَاللّهُ ێعْڵمُ وَأنتُمْ لا تَعْڵمُونَ)) البقره:216، ته‌بیعه‌تى مرۆڤ وایه كه به‌رده‌وام مه‌دحی پێ خۆشه..به‌ڵام زۆر جار وایه زه‌مبو دژایه‌تى به‌رامبه‌ر بۆی ئه‌وا به‌خێر بۆی ته‌واو ده‌بێت، من واى بۆ ده‌چم كه (هه‌موو ئه‌وانه له صاڵحى مامۆستایانى ئاینی و موسڵمانان ته‌واو ده‌بێت) ئه‌وانه جه‌ماوه‌رى مامۆستایانى ئاینی و وتاره‌كانى هه‌ینی یان به‌م جۆر‌و شێوازانه زیاتر كردوه‌و زیاتریشی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك كاتى كه ناوى ئیسلامه‌تیان زڕاند له وڵاتان! له‌هه‌ندێك وڵات خه‌ڵكێك هاته ناو ئیسلامه‌تى كه له‌پێشدا هیچ زانستێكى ده‌رباره‌ى ئیسلام پێ نه‌گه‌یشتبوو..خۆیان هه‌ڵسان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركردو بوه مایه‌ى هیدایه‌ت بۆیان، هه‌روه‌كو كاتێ كه كارى كاتێرو بێ ئه‌ده‌بی كرا به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم)! ئۆمه‌تى ئیسلام زۆر پێ ی تێكچوو توڕه‌بون! به‌ڵام وه‌ك بینیمان‌و بیستمان سه‌ره‌نجام به‌خێر بۆ ئیسلام و موسڵمانان ته‌واو بوو، خه‌ڵكى هه‌ڵسان به‌خۆ شاره‌زاكردن له ژیانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) ئه‌م واقیعه‌ش بووه هۆكارى هیدایه‌تى زۆر كه‌س ((ێدْخُلُونَ فِی دِینِ الڵّهِ أفْوَاجاً)) (سبحان الله)، هه‌روه‌ك كاتێ كه قه‌شه‌یه‌كى توندڕه‌و له‌ساڵی 2010 هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى قورئانی كرد! موسڵمانانى جیهان (دووباره) زۆر پێ ی تێك چوون (كه ئه‌وه نیشانه‌ى باوه‌ڕه ده‌بێ وابێ)! به‌ڵام (شوكر بۆ خودا) زۆر به‌باشه بۆ موسڵمانان و قورئانى پیرۆز ته‌واوبوو، كه خه‌ڵكى غه‌یره دین هه‌ستان به دیراسه‌كردنى و (تاوه‌كو بزانن ئه‌و كتابه چیه كه ئه‌و قه‌شه‌و هاوشێوه‌كانى لێ ی تۆقینه)؟ سه‌یریان كرد نورێكه‌و ڕاستیه‌كان له‌ناو ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێتو كتابێكى پیرۆزه دڵه‌كان ئاسووده ده‌كاتو ((لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ، تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ)) فصلت 2
به‌م هۆیه‌وه به‌هه‌زاران خه‌ڵكى به‌رچاو ڕوونیان بۆ ڕوون بویه‌وه‌و نوری قورئان سینگ‌و دڵیانى ڕووناكو فه‌راح كرد‌و شوێنى كه‌وتنو بوونه موسڵمان..
ئیتر به‌م شێوازه ((وَێمْكُرُونَ وَێمْكُرُ اللّهُ وَاللّهُ خَیْرُ الْمَاكِرینَ)) ألانفال: 30، واته: كافران‌و بێ باوه‌ڕان پیلان ده‌گێڕن خواى گه‌وره‌ش پیلانیان هه‌ڵه‌وه‌شێنێته‌وه‌و (به‌سه‌ر خۆیان دا ده‌یشكێنێته‌وه-خواى گه‌وره شاره‌زاى پیلانى بێ باوه‌ڕانه‌و له‌هه‌موو كه‌س زاناتره،
هه‌ربۆیه سه‌یر ده‌كه‌ى هه‌رچی ناحه‌زانى دین‌و مه‌لاو موسڵمانان ده‌یكه‌ن له‌هه‌ر نووسراوو گوفتارو ڕه‌فتارێك ئه‌وه سه‌ره‌نجام به‌خراپه به‌سه‌ر خۆیان داده‌شكێته‌وه‌و به‌باشه‌ش بۆ موسڵمانان ته‌واو ده‌بێت.
عومه‌ر عه‌لی: به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌که‌سێکی دژ به ئیسلام و مسوڵمانان وه‌ڵامێکی زۆر دراوه له‌لایه‌ن نووسه‌ره ئیسلامیه‌کانه‌وه‌و به که‌سێك دژ به ئیسلام ناویان هێنا، ئێسته‌ش داوایه‌کی یاسایی له‌دژ مه‌لا مه‌سعود كانی كورده‌یی تۆمار کردووه به تۆمه‌تی دزینی کتێبێك پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی، شی کردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌و پێکدادانه چی یه؟
+ پێشینان جوانیان هێناوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن: (هه‌تاوه‌كو خاوه‌ن ماڵ دزى گرت دز خاوه‌ن ماڵی گرت!)، من ئه‌و به‌رێزناوه‌ى هه‌ر له‌دووره‌وه ده‌ناسم، به‌ڵام له‌كه‌سێكى نزیكى خۆیان باس كراوه بۆم كه دایك‌و باوكێكى موسڵمانى خواناسی هه‌بووه.. به‌ڵام گوتراوه له‌وه‌لیان فاسق ده‌بێت..! من به‌و قسه هه‌ڵبه‌ستراوو ناشیرینه زۆر پێ تێكچووم كاتێك كه 11/1/2011 له‌رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌و ئاسۆ باس له‌مه كرابوو كه‌وته پێش چاوم! به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر نیگه‌رانى كردم: ئه‌وه‌بوو كه هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ى نامۆ‌و ناشیرین‌و بوختان‌و ته‌شهیر به‌مامۆستا مه‌لا مه‌سعود كانى كورده‌یی له سایتى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له ناو بابه‌ته‌هه‌واڵێك هێنایانه‌وه (به زیاده‌وه‌ش- كه نوسیبویان: سەبارەت بەكێشەیەكی لەگەڵ بەرپرسی دەزگای ئاراس كە لەدادگا شكاتی لێكردوە لەسەر دزینی كتێبێك)! كه ده‌بوو سایتى ناوبراو (كه وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ر خۆی دامه‌زراوه به‌ناو بۆ خزمه‌تى مه‌لاو مزگه‌وت) ده‌بوایه دیفاعیان له مامۆستا كردبا نه‌ك بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستانو ته‌شهیرو ناوزڕاندن به‌هه‌مان شێوازى ناحه‌زانى مه‌لاو مزگه‌وتو موسڵمانان به‌ڵام به‌داخه‌وه..!
كورده‌وارى خۆشمان گوته‌نى: (په‌تى درۆ كورته)، هه‌ر زۆر خێرا حه‌قیقه‌ت بۆ هه‌موولا ئاشكرابوو، هه‌ربۆیه كتێبه‌كه به‌فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌رهه‌مووى سه‌حب كرایه‌وه له‌بازاڕو كتێبخانه‌كان..(كه‌واته: ئه‌م كتێبه پێشتر له‌بازاڕ هه‌بووه! بۆیه فه‌رمانێكى له‌م شێوازه‌ى له‌سه‌رى دراوه)، كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نیه، به‌ڵكو پێویسته: ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو به‌درانو هاوكارانیان بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كوفریو بێ ئه‌ده‌بیو بێ ڕێزیانه‌ى به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌كانى ئیسلام و موسڵمانانیان كه كردووه‌و ده‌یكه‌ن..!
عومه‌ر عه‌لی: فشارێکی زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌م ماوه‌یه‌دا دروست بوو له‌سه‌ر ووشه‌ی جێنده‌رو ووتاری هه‌ینی مامۆستایان، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و فشارانه هۆکاری نه‌رێنی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه یان ده‌ستی سیاسی له پشته؟
+ من ده‌ڵێم: هه‌ركه‌س له‌پشت ئه‌م لابردنه‌ى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌وه بوو(گه‌ر به وتار یانیش به‌نوسراو.. گه‌ر به نوكه قه‌له‌مێكیش بوبێت) له خواروو تا سه‌روو.. (خوا) پاداشتیان بداته‌وه،
زمانى كوردى هێنده هه‌ژار نیه تاوه‌كو ده‌سته‌واژه‌ى بیانى بێنن‌و جه‌نجاڵیه‌ك دروست كه‌ن وه‌كو به‌رپایان كرد! هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافو به‌تایبه‌تى خودى وه‌زیر زۆر باش بوو له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ نه‌مانى دابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ناو وه‌زاره‌تو له‌ژێر سلكى به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنو وته‌بێژى ئه‌وقاف زۆر بێ نه‌زاكه‌تانه چووه سه‌نگه‌رى ئه‌وانه‌ى كه داواى چه‌سپاندنى جه‌نده‌ریان ده‌كرد! هه‌روه‌ك دواى نه‌مانى له وته‌بێژى و له‌ژێر ناوى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئه‌وقاف له‌سایتى خه‌ندان مه‌وقیفی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر واژووه‌كانى ئه‌ودوواییه‌ى دژى مزگه‌وتو وتارى هه‌ینى و گوتى: (من 100% له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دام)! كه ئومێده‌وارم چۆن له وته‌بێژى لادرا به‌هه‌مان شێوه‌ش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى ئه‌وقاف لابدرێتو كه‌سێكى شیاو بۆ ئه‌م پۆسته دابنرێت ئه‌وكاته من دڵنیام كه هیچ ناكۆكیه‌ك له نێوان مامۆستایانى ئاینی و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕوو نادات،
هۆكارى نه‌رێنیو ناوێكى نامۆ‌و هه‌ستی میلله‌تو هه‌ڵوێستى مامۆستایانى ئاینی و موتمانه به سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌موو ئه‌وانه هۆكارى سه‌ره‌كى لابردنى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بوون.
عومه‌ر عه‌لی: جۆرێك له جۆره‌کان کێشه له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت وه‌ك له دانانی ووته‌بێژێکی تازه بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌و ڕه‌د دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ووته‌بێژی پێشووه‌وه به‌ناوی بێ ئاگای و کردنی کاره‌کانی له‌ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوودا به جوانی، ئایا فعله‌ن کێشه له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هه‌یه وه‌یان ته‌نها ووروژاندنه له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه؟
+ هه‌رچه‌نده كاره‌كه ئیداریه‌و له‌لایه‌ن به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقافه‌وه ئه‌م فه‌رمانه له 5/1/2011 به‌فه‌رمى ده‌رچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هۆكارى لابردنه‌كه‌ى زۆرن به‌ڵام ده‌توانم بڵێم: مامۆستایانى ئاینى هۆكارێك بوون له هۆكاره‌كانى لێسه‌ندنه‌وه‌ى وته‌بێژى ئه‌وقاف له به‌رێز مه‌ریوان.. وه من واى بۆ ده‌چم گه‌ر له هه‌ڵوێسته‌كانى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه ئه‌وه مامۆستایانى ئاینى هه‌ڵوێست وه‌ربگرنو یاداشتنامه‌یه‌ك به‌رزكه‌نه‌وه له‌دژى كاك مه‌ریوان كه موتمانه‌ى به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى ئه‌وقافیشی لێ بستێننه‌وه! یانیش ئه‌وه‌ته ده‌بێت خۆی چاك كات‌و هه‌ڵوێسته‌كانى به‌ته‌واوه‌تى بگۆڕێت‌و بێته‌وه سه‌نگه‌رى مه‌لاو مزگه‌وت.. نه‌ك له‌سه‌نگه‌رى دژ بێت‌و ئاگر خۆشبكات!
من به‌ش به حاڵی خۆم سه‌باره‌ت به‌گۆڕینه‌كه‌ی ده‌ڵێم: ئه‌مه كارێكى ئیداریه‌و وه‌كو مه‌لایه‌ك ده‌ستخۆشی له جه‌نابی وه‌زیرى ئه‌وقاف ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وقیفه جوانه‌ى..
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى ناو وه‌زاره‌ت..هه‌موو دام‌و ده‌زگایه‌ك بایی خۆی كێشه‌و گرفتى هه‌یه..من له‌ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تم بۆیه بۆ ئه‌مه پێویسته كه‌سێكى شاره‌زا له‌بواری راگه‌یاندن له‌ناو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بدوێننو سوود له زانیاریه‌كانى وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه زۆر ده‌یڵێو دووباره‌ى ده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ى 12 ساڵی رابردوو..هتد. ئه‌م قسه مه‌دح كردن‌و به‌سه‌ر خۆدا هه‌ڵگوتنه.. ده‌بێ لێ بگه‌ڕێ ی خه‌ڵكى كاروكردارو گوفتارت هه‌ڵبسه‌نگێنى نه‌ك خۆت! بێ گومان شتى باشی هه‌بووه‌و خراپیش، ئێمه له‌باشه ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ینو له‌خراپه‌كه‌ش تا سه‌ر ئێسقان چاو پۆشی‌و ئارامگری ده‌كه‌ین.. مامۆستایانى ئاینى شه‌رمیان به‌خۆیه بچن قسه‌چنى بكه‌ن! ده‌نا ئه‌م به‌ڕێزه له‌مێژ بوو گۆڕین‌و لابردنى هاتبوو.
عومه‌ر عه‌لی: چۆن له ئه‌دای کاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڕوانن که به‌ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوله‌کانی پێشوودا؟ ئایا فشار له‌سه‌ر به‌ڕیز وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌یه وه‌ك ته‌نگژه دروست کردن بۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر به دوو حیزبی ده‌سته‌ڵات نی یه؟
+ سه‌ره‌تا كه له مێژووى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كه‌سێكى ئیسلامى داندرا مامۆستایانى ئاینى ئۆخه‌یان كرد‌و زۆر دڵیان پێ خۆش بوو.. به‌ڵام دوواتر كه بۆمان روون بویه‌وه هیچێكى واى به‌ده‌ست نیه ئه‌وه‌بوو وه‌كو جاران نه‌بووینو موتمانه‌كه‌مان له‌ده‌ستدا، من به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاتر له چه‌ند جارێك بانگى ئه‌وقاف كراوم و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵم كراوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانم، كاتى خۆی كه وه‌زیر عه‌لمانى بوو ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش بانگى ئه‌وقاف نه‌كراوم، كه‌چی له‌سایه‌ى ئه‌م وه‌زیره به‌رێزه چه‌ندین جار بانگ كراوم! بۆیه من له‌لایه‌ك دڵم پێ ی خۆشه كه‌وه‌زیر كه‌سێكى ئیسلامیه‌و كوڕه مه‌لاو خۆى ده‌رچووى حوجره‌یه‌و له‌لایه‌كى تریش خۆزگه به كه‌سانى تر ده‌خوازم چونكه (كردار‌و گوفتارو فه‌رمانه‌كانى) له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان هه‌ژمار ناكرێت! هه‌رچۆنێك بێت تاقی كردنه‌وه‌یه‌كى دژواره‌و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێز وه‌زیرى ئه‌وقاف ده‌خوازم.
عومه‌ر عه‌لی: ئه‌گه‌ر شتێکی زیادتان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره؟
+ دوا په‌یامم راده‌گه‌یه‌نم و ده‌ڵێم: (ألحمدلله) سوپاسی (خوا)ى گه‌وره ده‌كه‌م كه به موسڵمانێتى خه‌ڵقی كردووینه‌و ئێمه‌ى گێڕاوه به ئۆمه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)، هه‌روه‌ها سوپاسی ئێوه‌ى به‌رێز ده‌كه‌م بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌و دوعاى خێرتان بۆ ده‌كه‌م، هه‌موولایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و دینه پیرۆزه‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم و مزگه‌وت و مامۆستایانى ئاینى خواى گه‌وره‌یان هه‌یه‌و له‌سه‌ریان به‌جه‌وابه.. به‌ڵام مه‌وقیفی له موسڵمانان ده‌وێ، له هه‌رلێره‌وه داوا ده‌كه‌م له‌مامۆستایانى ئاینی و موسڵمانان به تێكڕاو بێ جیاوازى: بێ ده‌نگ نه‌بن له هه‌ر بێڕێزی و بێ ئه‌ده‌بیه‌ك كه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌كانى دینمان و رۆژانه دێته پێشێ، هه‌ركه‌سه‌و له‌ڕاسته‌خۆی هه‌ر چۆنێك بۆی گونجاوه مه‌وقیف بنوێنێت بۆ قه‌برو قیامه‌تى خۆی (له‌ده‌ركردن و نوسین و ده‌عم كردنى رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایت‌و نامیلكه‌و كتێب...هتد. هه‌رشتێك كه خزمه‌ت به ئیسلام و موسڵمانان بكات زیاتر‌و زیاتری كه‌ن)، خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه هه‌ركه‌سێك دینى خوا (به جۆرێك له جۆره‌كان) سه‌ربێخى ئه‌وا خوا سه‌ری دێخى و(له ژیانى هه‌ردوو دونیا) سه‌ربه‌رزى ده‌كات هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: ((وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُه، ان الله لقوي عزیز)) الحج 40
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (( ولیعلم الله من ینصروه ورسله بالغیب، ان الله قوي عزیز)) الحدید 25
دووباره سوپاس بۆ دیمانه‌كه‌تان و (و اخر دعوانا أن الحمدلله رب العامین)
والسلام علیكم ورحمه‌الله وبركاته
عومه‌ر عه‌لی: زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش مامۆستا گیان، خوای گه‌وره یارو یاوه‌رو یارمه‌تی ده‌رتان بێت بۆ ووتی حه‌ق و خزمه‌ت کردنی دین و ژینی کوردی، خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرتان بداته‌وه بۆ ئه‌وه ده‌رفه‌ته‌ی پێتان داین.
پرۆفایڵ
كورته‌یه‌ك له ژیانى مامۆستا‌و نووسه‌ر
ناوى ته‌واوی: مسلم صالح حسن فریزی
له ساڵى: (1979) له گه‌ڕه‌كى سێتاقانى هه‌ولێر له دایك بووه
تا دووی ناوه‌ندی له قوتابخانه بووه‌و پاشان له‌سه‌ر پێشناری باوکی به‌ڕیزیان که خۆی مه‌لا بووه نێراوه بۆ خوێندنی ئاینی
درێژه‌ی به خوێندن داوه له (المدرسه الدینیه فی محافضه أربیل) له 1993م تا 2002م
ده‌رچووی (المعهد الائمه والخطباء فی أربیل)ه، په‌یمانگاى پێشنوێژ‌و وتارخوێنان له هه‌ولێر
له ساڵی 2003وه به فه‌رمی له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئیسلامی ئه‌و کات و ئاینیه‌که‌ی ئێسته به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کاری مه‌لایه‌تی
له ساڵی 1998م ژیانى هاوسه‌ری پێكهێناوه
*بانگه‌وازى ئیسلامی و ئه‌رك و كارى مه‌لایه‌تی له چه‌ند شوێنێكى كوردستاندا ڕاپه‌ڕاندووه
سه‌ره‌تای کاری مه‌لایه‌تی له که‌سنه‌زان بووه که وه‌ك پێشنووێژی و ووتاردان و له ژێر چاودێری باوکی ڕه‌حمه‌تیانداو وه وه‌ك یارمه‌تی ده‌رێکیشی له کاتی نه‌خۆشیدا
له‌سه‌ر داواکاری خه‌ڵکی له چه‌نده‌ها جێگه‌ی جیاواز به ئه‌رکی مه‌لایه‌تی هه‌ستاوه پاشان بۆ که‌سنه‌زان گه‌ڕاوه‌ته‌وه
به‌هۆی وه‌فاتی باوکیانه‌وه خوای گه‌وره لێی خۆش ببێت له 2005 گه‌ڕاوه‌ته‌وه که‌سنه‌زان به یه‌ك جاره‌کی جێگه‌که‌ی باوکی که 22ساڵ له خزمه‌ت خه‌ڵکی که‌سنه‌زاندا بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی مزگه‌وته به‌ناویه‌وه ناو بنرێت و خه‌ڵکه‌که‌ش خۆشیان به نه‌وه‌ی هه‌مان مامۆستا بێت که درێغی نه‌کردووه له خزمه‌ت کردن
ئێسته به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کاری مه‌لایه‌تی له مزگه‌وتی حاجی مه‌لا صاڵح له ناحیه‌ی که‌سنه‌زان
یه‌کێکه له مامۆستا دیاره‌کانی کوردستان و که جگه له پیشه‌ی مه‌لایه‌تی، وه‌ك گه‌نجێکی خوێن گه‌رم و ئاگادار له واقع و ژیانی خه‌ڵکی به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی پێنووسه‌که‌یه‌وه خزمه‌تی زیاتری کردووه
ئێمه دوعای به‌خێرو ده‌ستخۆشیمان بۆی هه‌یه.
ئه‌نته‌رڤیو: عومه‌ر عه‌لی
www.omarali.co.uk
