له ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئیستای كوردستاندا هه‌ردوو ووشه‌ی "سه‌رۆك" و "دیكتاتۆر" سه‌رنج ڕاده‌كێشێ. ئه‌مه زمانێكی دووانه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه ته‌عبیر ده‌كات له شێواویه‌كی ئاسۆ و ئامانجی خه‌ڵك له ململانێی ئیستایاندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام زمان سیمبوله و كۆكردنه‌وه‌ی دوو سیمبولی دژبه‌یه‌كی دیكتاتۆر و سه‌رۆكه له شه‌خسی مه‌سعود بارزانیدا ته‌عبیر له‌و ده‌ورانه ڕاڕاییه ده‌كات كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئیستای پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ووردتر ته‌ماشای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بكه‌ین ده‌بینین له‌خواره‌وه و له‌سه‌ر شه‌قام جه‌ماوه‌ر شیعاری ڕادیكال ده‌دات له چه‌شنی "بڕوخێ دیكتاتۆر" و له‌سه‌ریشه‌وه و له‌ناو ڕۆشنبیراندا "داوا له سه‌رۆك" ده‌كرێ كه كارێك بكات. له‌خواره‌وه و له‌ناو خه‌ڵك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ناشیرین و چه‌وسێنه‌ر ده‌زانێ له‌به‌رئه‌وه‌ی داهات و ژیانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستانی زه‌وت كردوه و پیویستیه‌كانی ئاو و كاره‌با و كرێ و معاش و خانوو و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دابین ناكا و ملیاره‌ها دۆلاری بودجه‌ی خه‌ڵك سه‌رفی بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت و مه‌سئولین و هێزی چه‌كداری ده‌كا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه و له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌م بۆ له‌كه‌دار نه‌بونی دیموكراسی كوردستان و ڕوخساری ده‌سه‌ڵات ده‌خورێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك واز له‌م یاسا و داوایانه دژ به میدیای ئازاد نه‌هێنێ. ئه‌م زمانی دووانیه‌ی ئازادیه سیاسیه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازیه له گوتار و هه‌ڵویستی ڕیزی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا. ئه‌مانه نیشانه‌ی جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزانه‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئیستای كوردستاندا دژ به‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌شدارن. بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و پاراستنی ئازادییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ده‌سه‌ڵات گرنگه ئه‌م ناكۆكی و جیاوازیانه بناسین و ڕێگای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی زمانی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا بناسێنین.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه باس بكه‌ین كه بنه‌مای ئه‌م كێشه‌یه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئازادی و میدیای ئازاد‌دا چیه؟ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنترۆلی ساحه‌ی سیاسی كوردستانی كردوه و یه‌كێتی وه‌ك هێزی دووه‌م شه‌ریكی ده‌سه‌ڵاتێتی، وه هه‌روه‌ها گۆڕان و ئیسلامیه‌كانیش هه‌م ئۆپۆزسیۆنن و هه‌م له‌سایه‌شیدا كار بۆ گرتنی ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كه‌ن. سیناریۆی پارتی بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌م پاوانخوازیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه به‌شی شێری له‌داهات و سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه دروستكردنی مه‌مله‌كه‌تێكی بنه‌ماڵه‌یی یه له‌چه‌شنی شێخ نشینه‌كانی خلیج. لیستی دوردودرێژی داوا تۆماركردن له‌سه‌ر میدیای ئازاد و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و پشتیوانی مه‌لاكان و نانه‌وه‌ی جه‌وی ترس له‌كاتی هه‌لبژاردنه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان به‌یاسا و ته‌نانه‌ت شیوازی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان، ئه‌مانه سیناریۆی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریانه‌یه و په‌یامی بارزانی له‌په‌رله‌ماندا دژ به‌و ئازادیانه‌ی ئیستا له كوردستاندا بونه‌ته ئه‌مری واقیع له تیشكی رۆژ رۆشنتره. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سیناریۆی پارتی و ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه ڕۆشنه ئه‌ی بۆچی هێشتا زمانێك كه ئازادی خه‌ڵكی پێ به‌یان ده‌كرێ ئاوا ڕاشكاو و رادیكال نیه بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی؟له‌به‌رامبه‌ر هێرشی پارتی و ده‌سه‌ڵاتدا هێشتا ده‌بێ ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵات بكرێ كه ڕووی ناشیرینی خۆی بۆ جیهان ده‌رنه‌خات و دیموكراسی كوردی له‌كه‌دار نه‌كا؟
ئازادی له كوردستاندا پیداویستی ژیانی خه‌ڵكێكه كه ده‌یان ساڵ له سایه‌ی سه‌ركوت وشه‌ڕدا ژیاون و ئیستا كه بوژانه‌وه‌یه‌كی ئابوری و جێگیریه‌كی نیسبی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له‌و ئیمكاناته‌ی له كوردستاندا هه‌یه به‌هره‌مه‌ند بێت و ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و مۆدێرن دابین بكا. به‌ڵام ئه‌م ئاستی خواست و داوایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پیچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستایه و له‌سه‌رووتری عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازی و میلیشیایی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه و ئه‌م مافه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕه‌وا نابینن و ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه. هه‌ربۆیه له دوای ڕوخانی به‌عسه‌وه شه‌پۆلێك له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئازادی بوه‌ته پیویستیه‌كی خه‌ڵك بۆ ده‌ربڕینی خواست و كێشه‌كانی، وه میدیای ئازادیش به‌شێك له‌م واقعیه‌تیه. كێشه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر دابینكردنی پیداویستیه‌كانی ژیانی پایه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه و به‌ره‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر جاده و میدیا ئازاده‌كانه‌وه و به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و مزگه‌وت و شوینه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه زۆر ڕاشكاوانه به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژبه‌یه‌كی خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن. لیره‌دا ئه‌وه‌ی خه‌لك ده‌ستی ده‌كه‌وێت له به‌شی ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش پاوانی ده‌كا له‌سه‌ر حسابی سفره وئازادی خه‌ڵكه. ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێ كردنی كوردستانه به مه‌مله‌كه‌تی كه داهات و سوپا و حكومه‌ت و فه‌رهه‌نگ و بازاڕ ودراو وحزب ویاسا و هه‌موو شتێكی مۆری بنه‌ماڵه‌یه‌ك و دیكتاتۆرێكی لێدرابێ. ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش نایه‌وێ حوكمی میلیشیایی و عه‌شیره‌تی و نا عه‌داله‌تیه‌كه كه كوردستانی كردۆته به‌هه‌شتێك بۆ سه‌رمایه‌دارانی حزبی و سه‌رزه‌مینی نائومێدی و نه‌هاتنه‌دی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك بۆ ئازادی ویه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی و مه‌ده‌نیه‌ت. هه‌ربۆیه له‌م شه‌ڕه‌دا كه هه‌ردوو به‌ره له نیاز و مه‌رامی یه‌كتر له‌ڕیشه‌وه تیگه‌یشتوون و ئیتر ده‌ورانی موجامه‌له‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌ر به‌سه‌ر چوه و هه‌ر دوولا ڕادیكاڵانه قسه‌ی دڵی خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن. جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێ "دیكتاتۆریكمان ڕوخان ئه‌توانین بیكه‌ین به‌دوان " و "سه‌رۆك"یش باكی نیه له‌وه‌ی بڵێ" ئه‌م ئازادیه فه‌وزایه وقبوڵی ناكه‌ین". ئه‌مه زمانی ڕاسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه جیاوازه‌كانی كوردستانه كه هه‌ركامه‌یان ته‌عبیر له خواستی خۆی ده‌كا و یه‌كێكیان به "سه‌رۆك" ده‌ڵێ سه‌رۆك و ئه‌وی تر پێی ده‌ڵێ دیكتاتۆر.
له‌پاڵ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵكی كریكار وزه‌حمه‌تكێشیشدا هێزی سیاسی وه‌ك "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی تر وه‌ك ڕۆشنبیران هه‌ن له كوردستاندا كه ناڕازین به‌م ده‌سه‌ڵاته و ئۆپۆزسیۆنن. زمانی دووانه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و هه‌ڵكشان وداكشانی هه‌نگاو و شیعاره‌كانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له‌ژیر كاریگه‌ری ئه‌م هێزه سیاسی و ڕۆشنبیرانه‌دایه. به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به‌پێی دۆخی ململانێكانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی وه به‌كار هێنانی تاكتیكی وه‌رگرتنی ئیمتیازاته‌كان له‌ڕێگه‌ی فشاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، شیعار وزمانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه‌دا زاڵ ده‌كات. كێشه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌سه‌ر ئه‌زمونی باڵاده‌ستی ئه‌حزابی میلیشیایی نیه له 20 ساڵی ڕابردوودا كه كوردستانیان كردوه به ئۆردوگا و خۆیان كردۆته خاوه‌نی ژیان و گوزه‌ران و مافه‌كانی خه‌لك، به‌ڵكو به باڵاده‌ستی پارتی ناڕازیه و داوای باڵاده‌ستی خۆی ده‌كا و هه‌ربۆیه له‌زمانی ئه‌م هێزه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وان له كوردستان و عێراق به‌ش بكا و دیكتاتۆریشه ئه‌گه‌ر فراكسیۆنیه‌كه‌یان له كوردستان كه‌مینه بێ و له عێراقیش وه‌زاره‌تی پێ نه‌درێ. هه‌وره‌ك له ڕوداوی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئاماژه‌م پیكرد " ئەم جەماوەرە نە گۆڕانە ترسی لە ئیمتیازاتی پەرلەمانی و بودجەکەی بێ و لەگەڵ هەڕەشەی دەسەڵاتدا ڕایگەیەنێ" ئێمه له فراکسیۆنی گۆڕان هاوڕای به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانین له‌وه‌ی خراپ به‌کارهێنانی ئازادی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی کوردستان دروست ده‌کات " و نە نانی سەرسفرەشی لە چەپڵە لیدان بۆ هەڕەشەکانی سەرۆک لە "خراپ بەکارهێنانی ئازادی" دایە*. هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئیستای یه‌كێتی وپارتی ئه‌وه‌نده پیویستی به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه ئه‌جیندای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه پیویستیه‌تی. مانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئیستا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خواسته‌كانی خه‌ڵك له دابینكردنی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی مسۆگه‌ر ناكا و هه‌ركات ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه به‌پێ پلیكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وت خۆی یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێ كه ئه‌م ئازادیانه به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و ژیانی خه‌ڵك له هه‌ژاری و گرانیدا ڕاده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌نها ترس له سبه‌ینێ نیه كه جه‌ماوه‌ری كریكار وئازادیخواز ده‌بێت له‌خه‌میدا بن، به‌ڵكو كردنی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان به نوینه‌ری خۆی به‌رهه‌می ئه‌م ناڕه‌زاتیانه‌ی ده‌كاته وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێك له‌م ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌وه و نه‌گه‌یشتنی جه‌ماوه‌ره به خواسته‌كانی باش بژێوی وئازادیه سیاسیه‌كان. ئه‌مه ته‌نها جیگرتنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵاتی حزبی بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌تیه به حزبێكی سه‌ر به هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی چینایه‌تی به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عه‌شیره‌ته. هه‌ربۆیه به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری كریكار وئازادیخوازی ناڕازی له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا شیعار و زمانی ڕادیكالی خۆی ده‌بێ له‌خواره‌وه وله‌سه‌ر شه‌قامه‌وه به‌رزكاته‌وه بۆ سه‌ره‌وه و وه‌ك هێزێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ تاكو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه میلیشیایه شكست پێ بێنێ. سه‌ركه‌وتنی له‌چه‌شنی مه‌حكوم كردنی پارتی له‌تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و پاشه‌كشه‌ی بارزانی به كه‌مپینی "ووشه به‌ووشه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه" بكاته پێ پلیكانه‌ی دابینكردنی خواستی ئازادی و یه‌كسانی به‌یاسا و به‌عه‌مه‌لی.
كاریگه‌ری ئه‌م تاكتیكانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ڕۆشنبیرانیش ده‌بینینه‌وه، كاتێك وه‌ك له نامه‌ی "ئاراس فتاح و مه‌ریوان وریا قانع" دا له‌وه‌ڵام به‌كشانه‌وه‌ی بارزانی له‌داواكه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێ كه پشتیوانی جیهانی له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به هێرشه‌كانی پارتی بۆ سه‌ر ئازادی به‌لایانه‌وه گرنگه به‌ڵام هوشداری ده‌ده‌ن به سه‌رۆك كه به‌ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركوتانه‌ی ده‌سه‌ڵات وێنه‌ی كورد له‌ده‌ره‌وه ناشیرین ده‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خودی ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی به بێ ئه‌م داوایانه خۆی ناشیرین وقێزه‌ون نه‌بوبێ!. بارزانی مه‌حكوم ده‌كرێ كه له په‌رله‌ماندا شاوری هێرشكردنه سه‌ر ئازادی لێده‌دا و به‌ڵام كه‌مپینی "سه‌رۆك ئیمزای مه‌كه" چاوه‌ڕوانه سه‌رۆك واژۆی یاسای دژی خۆپیشاندان نه‌كا. ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌یه كاتێك له‌به‌ر ڕێزگرتن له ئیسلام یاسای بێڕێزگرتنی ژنان به‌پێی یاسای فره‌ژنی ده‌سه‌پێنێ كه‌چی لیستی ڕۆشنبیران داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ستدرێژی مه‌لا و حزبه ئیسلامیه‌كان بپارێزێ. ئه‌مانه كێشه‌ی زمانی ئازادیه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئازادیه‌ك كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جدی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكه‌كه‌یدایه ناتوانێ به‌م زمانی "نه‌شیش بسوتێت نه كه‌باب"ه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی ده‌یانه‌وێ وه‌ك قسه‌كه‌ری جه‌ماوه‌ر بمێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌بیننه‌وه وچیتر هێز له‌سێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرن نه‌ك ئۆپۆزسیۆنی مامه‌ڵه‌چی ئازادی، ئه‌وا پیویسته زمانی دوانه‌ی ئازادی بكه‌ن به زمانی ڕاشكاوی ئازادی و به‌سه‌رۆك بڵێن دیكتاتۆر.
*" ووتاری ئازادی دەسەڵات یا ئازادی جەماوەر. ئاسو كمال. http://asokamal. kurdblogger. com ".
08/01/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
