میلله‌ت كه له گشت پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا پێك دێت و زۆربه‌ی كات به شێوه‌ی بی سه‌روبه‌ری (عشوانی) هه‌ڵسوكه‌وت و كار و هه‌ندێكیش قسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش سروشتی یه، به‌ڵام زۆرجار هه‌ندێ كه‌س به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له جیاتی میلله‌ت قسه ده‌كات و بڕیار ده‌دات، كه هه‌ندێك نه‌ك خۆی ده‌كات به وته‌بێژی میلله‌ت به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له بنی هه‌مابانه‌كه‌ش ده‌دات و به‌ناو ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی پێویستی به‌وه‌ستانه نه‌ك خۆیان ناوه‌ستن، به‌ڵكو تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی زۆریش به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌ی ده‌یكات و ده‌یڵی به ئه‌ركی خۆی ده‌زانی.
ماوه‌یه‌كه ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت هه‌ندی له پیاوانی ئاینی میمبه‌ره‌كانی مزگه‌وت به‌كار ده‌هێنن وه‌ك ووته‌بێژی میلله‌ت، به پشت به‌ستن به‌وه‌ی كه میلله‌ت رێزێكی زیاتر له‌هه‌موو توێژ و چینه‌كانی دیكه‌ی میلله‌تیان لێ ده‌گرن به‌وه‌ی نوێنه‌ری ئایینن، كه‌له كاتێكدا پیاوانی ئایینیش وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له ژێر فه‌رمانی حكومه‌ت و یاسادان. به‌ڵام جیا كارێكی مه‌عنه‌وی زیاتر به پیاوانی ئاینیی ده‌درێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا دوو هێلێ سووریا‌ن بۆ دانراوه به‌تابیه‌تی بۆئه‌وانه‌ی خۆیان به‌نوێنه‌ری خوا و میلله‌ت ده‌زانن، وه‌ك:
- ناوزڕاندنی كه‌س، واتا ناوهێنانی كه‌س له‌كاتی وتاری ئاینی له‌مزگه‌وت یاخود كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن هێلێ سووره نابی بووترێت.
- هاندانی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی، ئیدی دژ به‌كه‌س بی یان دژ به ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتووری... هتد بی هێلی سووره نابی بووتری.
ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی یه‌كێك له‌م هێڵانه یاخود هه‌ردوو هیڵه‌كه‌ی به‌زاند، پێویسته وه‌ك هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌تایبه‌تی تاكی فه‌رمانبه‌ر بدرێت به‌دادگا، دادگاش رێگا و جێگای یاسایی لی بگرێته به‌ر.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندی له مامۆستایانی ئایینی هه‌ست به‌پرسیاری ناكه‌ن و هه‌ستاون به‌ناوی پارێزگاری له ئایین هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌موو لایه‌ك، كه گوایه په‌رله‌مان وشه‌ی جێنده‌ری به‌كار هێناوه وجارێكی دیكه‌ش هۆنراوه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه له رۆژنامه‌ی ئاسۆ‌و... . هتد، له بڵند گۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه ناوی خه‌ڵك ده‌هێنن و داوای ئه‌وه له‌میلله‌ت ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكی بكوژن... ؟!، ئه‌مه به هه‌موو پێوه‌رێك هانده بۆ توندوتیژی و ناوزڕاندنه... . ؟!. به‌س كه‌س رێگای یاسایان لی ناگری، بۆیه پێویسته داواكاری گشتی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستا ئایینیانه تۆمار بكات تا كۆمه‌ڵگا دووچاری پشێوی نه‌بی له‌به‌ر قسه‌و بیروبۆچوونی چه‌ند كه‌سێك كه سنووری خۆی نازانی و به میزاجی خۆی ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یكا و ده‌یڵێت و خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كات.
پێویسته شڕۆڤه‌ی چه‌مكه‌كان بۆ كه‌سی پسپۆڕ دابنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به جێنده‌ر وئه‌و هۆنراوه‌یه كرا كه له رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوكرایه‌وه دواتریش رۆژنامه‌كه رۆژی دواتر داوای لێبوردنیانكرد كه وه‌ك هۆنراوه‌یه‌ك بڵاویان كردۆته‌وه، كه‌چی شڕوڤه‌كه‌نی مامۆستایان زۆر دووره له مانه‌ی خۆی، چونكه كه‌سی تایبه‌ت به‌خۆی شڕۆقه‌ی نه‌كردوون، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی گوشت فرۆش كاری دارتاشی بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگا بگیرێت له‌وانه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه هه‌ڵا له‌سه‌ر شتێك دروست ده‌كه‌ن و به‌ڵكو پێشیان بسه‌لمێنرێت خه‌ڵكی دیكه هه‌یه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جی ده‌كات. وه‌ك به‌كارهێنانی وشه‌ی (جێنده‌ر له‌یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری) كه‌خۆم گوێم له وتاری مامۆستایه‌كی ئاینی بوو له‌وتاری هه‌ینی دا به جۆرێك شڕۆڤه‌ی بۆ ده‌كرد، یه‌ك به‌خۆم عه‌ره‌ق به‌ناوچاومدا ده‌هاته خواره‌وه كه چ مانه‌یه‌ك به‌و وشه‌یه ده‌دان و خۆشی چ مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌هاش باسی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و به‌رێزه به‌رگری له‌و ئایینه ده‌كات كه له كاتێكدا وه‌زیرێك له حكوومه‌تی هه‌رێمه و به‌رپرسێكی باڵای حزبی ئیسلامیه‌و هه‌روه‌ها له په‌رله‌مانیشدا زیاتر له (10) ئه‌ندامی نوێنه‌ری پارتی ئیسلامیه‌كانه وجیا له‌وه‌ی یه‌كیك له‌باشترین مامۆستای ئاینی كوردستان ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافه... ... ؟ ئیدی نازانین میلله‌ت وته‌بێژی ده‌وێت بۆ تێكه‌ڵكردنی چه‌مك و وه‌زیفه‌كان یان ئامۆژكاری و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی... ؟!.
fateheahmad@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
