
له‌باره‌ی پێنه‌دانی مۆڵه‌ت به خۆپیشاندانێك سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشخانه‌ی (400) قه‌ره‌وێڵه‌یی سلێمانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نین:
1- به‌ڕێزانی رێكخه‌ری ئه‌م خۆپیشاندانه له‌راگه‌یاندنه‌كاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌وان نزیكه‌ی (50) رێكخراون، به‌ڵام له‌راستیدا سی كه‌س وه‌ك (هاووڵاتی) به‌ده‌ستنووسێك داوایان له‌كاروباری ناوخۆی پارێزگا كردووه مۆڵه‌تیان پێبدرێت، بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه ئه‌وان (50) رێكخراون.
2- له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پرۆژه‌كه دراوه به دوو كۆمپانیای ئیتاڵی و توركی كه یه‌كێكیان ته‌نیا بۆ كاری راوێژكاریی و ئه‌ویتریان بۆ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌و رێوشوێنی یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیا "كۆری"یه‌ی پێشتر كاری تێداكردووه گیراوه‌ته‌به‌ر.
3- ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه خۆپیشاندانی بۆ بكه‌ن ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جێبه‌جی كراوه، بۆیه به‌پێویستمان نه‌زانیوه خۆپیشاندانی بۆ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسایی و پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه، چونكه داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێكراوه‌و كاروباری ناوخۆی پارێزگاش ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌و سی هاووڵاتییه به‌ڕێزه به‌نوسراو راگه‌یاندووه.
4- به‌پێی ماده‌ی (3) بڕگه‌ی (4) له‌یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (11) ی ساڵی (2010) ده‌توانن له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، تانه له‌بڕیاره‌كه بده‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
سكرتێری
رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی
وێنه‌یه‌ك بۆ: 18/1/2011
- فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی... له‌گه‌ڵ رێزدا
- كاروباری ناوخۆی پارێزگای سلێمانی... له‌گه‌ڵ رێزدا.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
