به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا تۆمه‌ت ده‌داته پال بیروڕای جیاواز ته‌نها هه‌ر ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌ر شتێكیان به دڵ نه‌بێت دیسان تۆمه‌تی جۆراوجۆر حازره، ئه‌وه‌ی من له‌م وڵاته‌دا ده‌یبینم هه‌ندێك له ئه‌وانه‌ی وا ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌خنه‌گرن خۆیانیش بیروڕای جیاواز قه‌بوڵ ناكه‌ن. من بۆ خۆم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه كاتێك ده‌مبینی منداڵ و ژنی كورد‌و خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفال له بازگه‌كانی ڕژێم به كۆڵ نه‌وت و سه‌وزه‌و خوێ... ده‌هێنن و ئه‌من و ئیستخباراتی عه‌ره‌ب سوكایه‌تیان پێ ده‌كات و له‌ملاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی باج و گومركیان لێوه‌رده‌گرێت و ده‌یداته كۆنه سه‌رۆك جاش، ئیتر هیچ بڕوایه‌كم نه به كوردایه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ما‌و نه به دیموكراسی بوونی و نه به سوشیال دیموكراتبوونی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌سێك له بابه‌تێكدا هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئیتر ئه‌و كه‌سه به‌و ده‌سه‌ڵاته ڕازییه یان په‌یوه‌ندی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه.
ئێمه پێمان وایه بۆ پێكه‌وه نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و به دیموكراسی كردنی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه ئاین بۆ خودا بێت و مزگه‌وت بۆ مه‌لاو ئیتر سه‌كۆی ئایینی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری سیاسه‌ت و ئابووری ڕۆشنبیری و له‌و جۆرانه نه‌كات. له چی وڵاتێكدا هه‌یه ئاین ده‌ستێوه‌رانی سیاسه‌ت و كاروباری ئابووری و ڕۆشنبیری و... كردبێت و له‌و وڵاته‌دا دیموكراسی و ئازادی هه‌بێت، ئه‌وه ئێران، ئه‌فغانستان، سۆمال، توركیا... جا گه‌وره‌ترین شه‌ڕی دیموكراسی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه دبێت ئایین له‌سیاسه‌ت جیابكرێته‌وه، تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌شه‌رمه‌وه هه‌نگاوی بۆ ئه‌و بابه‌ته ناوه، كاتی وا هه‌یه له سایته‌كانی سعودیه‌و كوه‌یت و لوبنان بابه‌تی مێژوویی بڵاو ده‌كرێته‌وه شتی وای تێدایه هیچ سایتێكی كوردی ناتوانێت بڵاوی بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی جۆراوجۆری نه‌درێته پاڵ، ئێمه‌ی كورد ته‌نانه‌ت نامانه‌وێت له‌و مێژووه بگه‌ین كه وه‌ك و خۆی بووه‌و واقعه و ڕووی داوه و په‌یوه‌ندی به كوفر‌و ئیلحاده‌وه نییه، عه‌ره‌به‌كان خۆیان باسی شه‌ڕه‌كانی موسوڵمانه‌كان ده‌كه‌ن و باسی دیل و سه‌بایا و ده‌سكه‌وتی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌و باسانه تا ئێستاش كورد به كوفری له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌یان سایتی عه‌ره‌بی هه‌یه باسی ملاملانێ ی موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا ده‌كات كه چه‌ندین زوڵم و ناحه‌قه ڕووی داوه، تا ئێستاش خه‌ڵكی ساده‌ی ئێمه وا ده‌زانێت ئه‌و مێژووه گوڵ به‌خشین و ئه‌م لاو ئه‌ولا ماچ كردن بووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
