
له‌ژێر ناونیشانی (به به‌ڵگه‌وه سه‌یری كه‌ناڵی زاگرۆسی ناوخۆی پارتی له سلێمانی بكه‌ن كه چۆن فیلمی سكسی لێده‌دا)، سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ناوێك بابه‌تێكی له‌یه‌كێك له مالپه‌ره‌كان بڵاو كردۆته‌وه و تیایدا به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته كرا‌و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی مۆڕاڵی خستۆته‌پاڵ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه، دواتریش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رووتی بڵاو كردوه‌ته‌وه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌وه له كه‌ناڵی زاگرۆسی سلێمانی په‌خش كراوه.
بێگومان هه‌ر بۆ ڕاستكردنه‌وه و زانیاری خوێنه‌ران، ئه‌وا ده‌ڵێین هیچ كه‌ناڵیك له شاری سلێمانی به‌ناوی زاگرۆس بوونی نییه، ته‌له‌ڤزیۆنی سلێمانیش كه‌ناڵێكی ناوخۆیی لۆكاله و خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ستاف و نه‌هجی تایبه‌تی خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی به كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه نیه... هاوكات كه‌ناڵی زاگرۆس خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه و له چه‌ندین ڕاپرسیدا له‌سه‌ر ئاستی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان بۆ چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، ته‌نیا نووسینگه‌یه‌كی بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان له سلێمانیدا هه‌یه، وێڕای ئه‌مه‌ش زاگرۆس تیڤی په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك دیسپلین و مۆڕاڵی كورده‌واری، نهێنی سه‌ركه‌وتنیشی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه به‌لامانه‌وه جێگه‌ی پرسیاره كه بۆچی په‌خشكردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه خراوه‌ته پاڵ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه له بێ ئاگاییه‌وه بێت ئه‌وه ڕێگه‌ی تێده‌چێت كه بڵێین داری به‌به‌ر به‌ردی تێده‌گیرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراو بێت، ئه‌وه حه‌ق وایه ماڵپه‌ڕه‌كان هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بابه‌تانه بكه‌ن، كه ته‌نها ده‌چێته خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس
15/ 1 /2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
