ئه‌گه‌ر چاویك به‌مێژووی ژیانی زه‌ین ئه‌لعابدین بن علی دابخشینین كه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌یه‌وه هاتووه هه‌ر له‌و ده‌زگایه‌شدا په‌روه‌رده‌بووه و جه‌نراڵیكی به‌دیسپلین و به ده‌سته‌ڵات بووه له زۆربه‌ی دام وده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ووڵات چ سه‌ربازی و چ مه‌ده‌نی كاری كردووه تا به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامی دیوانی سیاسی حزبی سوسیالستی ده‌ستووری ده‌سه‌ڵاتدارو یاریدده‌ری سكرتیری گشتی حزب و تا له ساڵی 1987پاش مانگیك له ده‌ستنیشانكردنی به وه‌زیری یه‌كه‌م واته سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوو حه‌بیب بورقیبه خۆی كرد به سه‌رۆكی توونس به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی پێشوو حه‌بیب بورقیبه توانای حوكمرانی ووڵاتی نه‌ماوه كه به‌ندێكی وا له ده‌ستووری ووڵاتدا هه‌یه له‌و حاله‌ته‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جیگه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌گریته‌وه.
له‌و كاته‌وه زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی توونسه‌و ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ده‌ست به كار بوونیه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ووڵاته به‌لێنی گۆرانكاری گه‌وره‌و ریشه‌یی دا به گه‌لی تونس هه‌روه‌ها به‌ڵێنی سه‌رده‌مێكی پیرۆز‌و نوی و له‌ناوبردنی په‌تای گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا و نا بۆ حوكمرانی تا كوَتایی ژیان و پشتاو پشت، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رده‌می حوكمرانیه‌كه‌ی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی بوو، بن عه‌لی له چوار خولی سه‌رۆكایه‌تیدا بی ركابه‌ر ده‌رچوو بۆ سه‌رۆك كۆماری ووڵات. له بیست وسی ساڵی رابردوودا حوكمی ووڵاتی كردووه به‌ڵام سه‌ره‌نجام دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه حوكم و ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی به سه‌ر هه‌موو ده‌زگائه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ووڵاتدا چونكه خۆیشی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌بوو هه‌ر له‌و ده‌زگاشه‌وه گه‌یشتبووه لووتكه‌یده‌سته‌ڵاتی توونس نه‌یتووانی له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كانی گه‌لی تونس دا بووه‌ستی و پاش هه‌فته‌یه‌ك له رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌لدا خۆی پی نه‌گیراو هه‌ڵهات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه رژێمیكی پۆلیسی و توند‌و تیژ بوو له‌و ماوه‌یه‌دا (90) كه‌س گیانیان له ده‌ستداو بوونه قوربانی رێگای ئازادی و سه‌رفرازی و كۆتایی به حوكمی دكتاتۆری بن عه‌لی هات و ئه‌مه‌ش به‌ری ره‌فتاروو كرده‌وه نابه‌جی ناره‌واكانی رژێمه‌كه‌ی بن عه‌لی و بنه‌ماڵه‌ی ته‌رابلسی خه‌زوری بن عه‌لی بوون كه تێوه گلابوون به بازرگانی له گه‌ڵ هه‌ندی له‌ووڵاتانی كه‌نداو خراپ به‌كار هێنانی ماڵی گشتی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی. به‌ڵام جوانترین رووداو كه به‌رچاوی من كه‌وتبێت له‌و رووداوانه‌ی توونس ئه‌وه بوو سه‌ربازێك یان پۆلیسیك بوو له گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ماچ و مووچی كرد ئیتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه كووری میلله‌تن و كه‌س ناكوژن بۆ دكتاتۆر بن عه‌لیش دوای ئه‌وه به‌رای من ته‌واو بێئومید بوو بتوانێت به‌ره‌نگاری گه‌ل بێته‌وه، بۆیه هه‌ر دوای چه‌ند ساتێكی كه‌م له هه‌ڵاتنی بن عه‌لی ته‌واوی وێنه‌و په‌یكه‌ره‌كانی له شه‌قامه‌كانی توونسی پایته‌خت و شاره‌كانی تر هێنرانه خواره‌وه نزیكترین كه‌سوكاره‌كانی سه‌رۆكی له كار كه‌وتو و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی تونس ده‌ستگیركران كه ده‌یانوویست هه‌ڵبَین. بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم سه‌ڵاو بۆ گه‌لی قاره‌مانی توونس به راستی ئه‌و دێره شیعره‌ی شاعیری ووڵاته‌كه‌یان ئه‌بو قاسم ئه‌لشابی زیندوو كرده‌وه كه له مێژه ووتبووی ئه‌گه‌ر گه‌ل رۆژێك ژیانی بووێت ده‌بێت چاره‌نووس وه‌ڵامی بداته‌وه. ده‌لێم نووخشه بێت له هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه وزه‌نگیكیشه بۆ هه‌موو دكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه كه ده‌یانه‌وێت تا مردن كورسی حوكم به‌رنه‌ده‌ن و نه‌وه‌كانیان له دوای خۆیان بكه‌ن به جێنشینی خۆیان گوێیان كه‌رو كاسه له ئاست داخوازی و ئازار‌و ئێشی هاووڵاتیاندا.
نووسینی _بورهان شیخ ره‌ئوف
سلیمانی
ز
ز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
