
بۆ رایگشتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، دامه‌زراوه یاساییه‌كانی هه‌رێم، رێكخراوه‌كانی ژنان و مرۆڤدۆستانی ئه‌م هه‌رێمه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وه‌ك هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانن له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی زایینی (2011) هه‌موو لایه‌كمان به‌هه‌واڵی تیرۆركردنی دوو ژنی دیكه‌و شێواندنی ته‌رمه‌كانیان راچڵه‌كاین، ئێمه له‌كاتێكدا به‌و هه‌وڵه دڵته‌زێنه راچڵه‌كاین كه رۆژانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌هۆڵی باشبوونی ره‌وشی ژنان و پێشكه‌وتنی پرسه‌كانیان ده‌كوتێت، به‌ڵام له‌واقیعدا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین و ده‌یبیستین پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه.
هه‌واڵی تیرۆركردنی دوو خوشكی نه‌وجه‌وانی كورد له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوه‌كانی شادی فازڵ 18 ساڵ و شۆخان فازڵ 21 ساڵ وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی راچڵه‌كاندو ئه‌و راستییه‌ی بۆ هه‌موومان دووپاتكرده‌وه كه تائێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیه‌وه نه‌یتوانیوه رێگه له‌كوشتنی ژنان بگرێت، له‌و بڕوایه‌شداین تیرۆركردنی ئه‌و دوو ژنه، ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و زنجیره هێرش و توندوتیژییانه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌چڕی رێكخراوه‌كانی ژنان و چالاكوانانی ژنی كردووه‌ته ئامانج.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت درێژه‌دان به‌كوشتنی ژن یه‌كێكه له‌و ئه‌نجامه نه‌رێنیانه‌ی كه راسته‌وخۆ له‌ئاكامی بڕیاری لێبوردن له ژنكوژان كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه كاتێك ژنكوژێك به‌ر لێبوردنی گشتی یان تایبه‌ت ده‌كه‌وێت ئیدی هه‌یبه‌تی یاسا‌و ترس له‌سزای دادپه‌روه‌رانه نامێنێ و رۆژانه كاره‌ساتی له‌وجۆره دووباره ده‌بنه‌وه.
لێره‌وه وێڕای ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاركردنی تاوانی تیرۆركردنی شادی و شۆخان قوربانیانی رێگه‌ی تێكۆشانی ژنانی ئازادیخواز، داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه یاساییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه پرسی ژن بخه‌نه رۆژه‌ڤی به‌رنامه‌ی خۆیانه‌وه‌و به‌جدی كار بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی دژ به‌ژنان بكه‌ن.هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات تاوانبارانی كوشتنی شادی و شۆخان ده‌ستگیر بكرێن و له به‌رده‌م دادگادا به‌سزای یاسایی بگه‌یه‌ندرێن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی ژنكوژی سزا ده‌درێن له‌بڕیاری لێبوردن بێبه‌شبكرێن.
جگه له‌وه‌ش داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌ین چیدیكه بێده‌نگی نه‌نوێنن و ئه‌و تاوانه‌و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له‌دژی ژنان ئه‌نجامده‌درێن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌ركۆنه بكه‌ن و به‌ڵێنی به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران بده‌ن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ژنان چیدیكه پرسی ژن و قه‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت فه‌رامۆش نه‌كات و له‌نزیكترین واده‌دا ئاماری توندوتیژی شه‌ش مانگی دووهه‌می ساڵی 2010 به‌و په‌ڕی وردییه‌وه بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موومان ده‌ربكه‌وێ راده‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به‌ژنان له‌م هه‌رێمه ئارامه‌دا له‌چ ئاستێكدایه‌و له‌وبڕوایه‌شداین شاردنه‌وه‌و دواخستنی راستی و ئاماره‌كان به زیان بۆ پرسی ژن ته‌واو ده‌بن.
جارێكی دیكه تاوانی تیرۆری شادی و شۆخان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه به پاساوی نامووسپارێزی دژ به ژنان ئه‌نجامده‌درێن و ئه‌و بێده‌نگیه‌ش سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه له‌هه‌مبه‌ر پرسێكی مرۆییانه‌ی وا هه‌ستیاردا باڵی به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا كێشاوه.ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو ئازایخواز و مرۆڤدۆستێك ده‌نگی هه‌ڵبڕێت و پشتیوانی له‌تێكۆشانی ژنان بكات.
ده‌زگای وارڤین
www.warvin.org
15-1-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
