خۆپیشاندان. تێك شكانی دیوارەكان ... باهیرگلی - بەلجیكا

خۆێنەریان تاكی ئاسایی كۆمەڵ پێویستەجیاوازی لەنێوان خۆپیشانندان وڕاپەڕین بكات ئەمەیش توێژئنەوەی تێروتەسەلی دەوێت لێ ئێمە بەتەنهاسەرپێیانە باسێكی كورتی هەردوو كردەكە دەكەین كەهەردووكیان كۆمەڵ یان جەماوەر پێی هەڵدەستێت و هەردووكیانیش كەسانێك لە پشتەوە ڕابەرایەتی دەكەن یەكەمیان واتا خۆپیشاندان لە زۆربەی حاڵەتەكاندا یان چاكتر وایە بڵێین وڵاتە پڕ دیموكراسیەكان سەندیكا پیشەییەكان پاڵپشتی و ڕابەرایەتی دەكەن . ڕاپەڕینیش بەچەمكێكی بەرفراوانتر گروپ وڕێكخراوو لایەنەخاوەن ئایدیاكان ڕابەرایەتی دەكەن و بۆ مەبەستی سیاسی بەكار دێت كەواتە دەكارێ بڵێین جیاوازی نێوان خۆپێشاندان و ڕاپەڕین لە كرۆكی ژانراوەكە خۆدەبینێتەوە. خۆپیشاندان بەمەبەستی باشكردن یان چاكتر كردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی پیشەیەك یان كارگێرییەك یاخود كەم و كوڕی دەسەڵات ساز دەكرێت بێگومان ئەم حاڵەتەیش لە زۆربەی وڵاتانی دنیا یان بڵێین تەواوی دنیا پێویستی بەمۆڵەتی پێشوەختەیە ئیدی هەر لە دروشم و ژمارەو قەبارەی خۆپیشاندان و بەكارهێنانی ئەو ئامرازانەی لە خۆپیشاندانەكە بەكاردێت تا دەگاتە ماوەكەی و شوێنی خۆپیشاندان و كۆبونەوەكە پێویستە دەستنیشان بكرێت . كەچی لەڕاپەڕیندا هەڵمەت بۆ سەردام و دەزگا سەركوتكەرەكان و داوودەزگاكانی دەسەڵات دەست پێدەكات و بەڕوخاندنی ڕژێمەكە یان گۆڕینی ژمارەیەك لە سەرانی دەسەڵات كپ دەبێتەوە لە زۆربەی هەرە زۆری ئەوڕاپەڕینانەیش تاڵان و دزین و داگیركردنی سەروسامانی خەڵكی بوەتە پێشەنگ و كەسانی نەفس نزم بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆرخی دەكەن هەروەك لە ڕاپەڕینی بەهاری 1999 و پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی 2003 و ئەڕۆی تونس ڕوویدا . كەچی وەك گوتمان خۆپیشاندان بۆ باشتر وچاككردنی بارە خزمەتگوزاری و بژێویەكانی جەماوەرە بۆیە پێویستە جیاوازی لە نێوان ئەم دوو حاڵەتە بكەین و بە پێوەری خۆیان تەفاعول ومامەڵەیان لەگەڵدا بكەین . نامانەوێ بەرگری لە جۆرە سیستەمێك بكەین كەتائەندازەیەك هەموو تاكێك لای خۆمان گلەی لە دەسەڵات و بەرپرسانەوە هەیە بەهۆی ئەو گەندەڵییەی تەشەنەی كردووە . كە منداڵی ساوایش بەو ووشەیە ئاشنا بوە بێ لێكدانەوا بەدەوروبەری خۆی دایك یان باوكی دەڵێ گەندەڵ . ئێمە پێویستە وەك تاكێكی بەئاگاو وریا مامەڵە لەگەڵ ئەم دەستەواژەیە بكەین ئاخۆ چ پێویستە بۆ ئەوەی بزانین چۆن ڕەفتار لە گەڵ كاربەدەست و دەسەڵاتدارانی كوردی دەكەین كەئمڕۆ لە هەرێمەكەداهەن . سەركردەكان بە چ جۆرێك گەرەكە لەگەڵ خەڵك بن و لێیان دانەبڕێن . كێن ئەوانەی دیواری كۆنكریتی لە نێوان جەماوەرو سەرانی دەسەڵات دروست دەكەن . بۆ ئەو پرسیارانەو دەیان پرسیاری دیكە كە بەم هۆیەوە سەرهەڵدەدەن وبونیان هەیە پێویستیمان بە خۆێندنەوەیەكی مێژووی هەرێمی كوردوستانەوە هەیە بەدرێژایی مێژووی هاوچەرخ یان چاتكر وایە بڵێین لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لە تەواوی كوردوستان بە هەموو پارچەكانیەوە حكومەتی هەرێمی كوردوستان بەدرێژترین تەمەنی حوكمەتە بەڵام حكومەتێكی دانپێانراوی خاوەن ئاڵاو كیانی دەوڵەت نیە ولە هیچ كام لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەفەرمی ئەندام نیە دیسان لە هەمان كاتدا نەئەمە پاساوە بۆ سەرانی حکومەتی هەرێم و نەسەرانی دەسەڵات دەسەڵاتدارەكان ئەم حاڵەتەبەهەند بقۆزنەوە بۆ پاوانكردنی دەسەڵات و تەشەنەكردنی گەندەڵی ئەگەر گەندەڵی بوونی نەبێت ئەوا قەڵەمەكان بەوجۆرە نایەنە نوسین و پێویستە كارێكی ئەتۆ بكرێت ئەوحاڵەتانە كەم بكرێتەوە. سەرەتا لەوێوە دەست پێ دەكەین كە بەرپرسە باڵاكان كۆمەڵێ خەڵكیان لەدەوری خۆیان كۆكردوەتەوە بەناوی جیا جیا وەك بەرپرسی مەكتەب فڵان و سكرتێری فڵان و وتەبێژی فڵان ئیدی نازانین دەیان ناوی جودا جودای دیكە ئەوخەڵكانەی لەم پۆستانە كاردەكەن دیوار یان شورایەكی پۆڵاینیان لە نێوان بەرپرسەكان وتاكی كۆمەڵ دروست كردووە بەڵام دەبێ بەرپرسەكان لەوەها ڕەوشێكی هەستیاری نەتەوەی و نیشتیمانی كە گۆڕانی سیستەمێكی تازە ڕووی لەناوچەكە كردووە و تونسیش یەكەمین داڕوخان و قوربانی ئەوسیستەمەیە كەبەڕێوەیە سەرەتا بەرلە ڕووخاندنی دیوارەكە بیر لە ڕووخاندنی یان تێك و پێك شكاندنی ئەو عەقڵانە بكەنەوە كە ئەو دیوارانەیان دروست كردووە دەنا نەمیللەتی كورد گەلی خاوەن كیانی دەوڵەتی بێت وابزانێ دەمێنێتەوەو وڵاتان لەسەری بەدەنگ دێن نەسەرانی كوردیش ئەم خاڵە بەلاوازی ڕەوشەكە بقۆزنەوە لەم بارەیەوە پەندی كوردی زۆرن لەنوسیندا جوان نیە باسبكرێت

لێرەوە دەڵێین پێویستە سەرانی كورد عەقڵانەتیانە بیر بكەنەوە و دیدار و دانیشتن و وتووێژ و چاوپێكەوتنی بەردەوامی نێوان جەماوەر و خۆیان دروست بكەن بەڵام پاش تێك شكاندنی ئەو عەقڵانەی دیوارەكانی دروست كردوە چونكە چۆن بڕوا بەوە دەكرێت كە چاپەزێكی كۆماری كوردوستان لە مەهاباد ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی ناوە ئاوایش چاوەنواڕ بكەن كە كەسێكی هەژار و كەم دەرامەت وعەوام ونەخوێندەوار عەقڵی چاكترو باشتر كار دەكات وهەر ئەویش ئەو هێزو بازوەیە كە تەخت وتاجەكان تێك وپێك دەشكێنێ .

كەواتە تەفروتونا كردنی ئەوعەقڵانەی ئەو دیوارانەی دروست كردوە دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی دیالۆگی نێوان جەماوەر ودەسەڵات وسەرانی دەسەڵات . چونكە مانەوەی ئەو كەسانە لەو پێگایانە تەنها لە چوارچێوەی ئەو دیدارو دیالۆگانەدا دەمێنێتەوە كەتائێستا كراون . بۆیە پێویستە سەرانی دەسەڵات بیرلەوە بكەنەوە كەتەنها هێزو بازوی ڕەنجدەرو هەژاران حوكم دروست دەكات ودەڕوخێنێ نەك چینی بورژوا و كۆنە مستەشار وخۆفرۆش .

بالێرەوە هەنگاوەكانی باشكردن دەست پێبكەین . سەبارات پارتی دیموكراتی كوردوستان كەخۆم بەفەخرەوە یەكێكم لەئەندامەكانی هەڵگری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر هەتاكو ئێستاش كار لەو ڕێبازە دەكەم بەمافی خۆمی دەزانم وەكو پارتیەك بە پارتەكەم دەڵێم چاكتر وایە سەركردایەتیەكەم بیرلەوە بكاتەوەكە ساڵی 1975 پارتی توشی پلانێكی نێو دەوڵەتی بوو نسكۆی بەسەر هێنا بەڵام لەبەر ئەوەی بنەماكەی بەهێز بوو دروست بوەوە بەڵام ئێستا بەرپرسی نابەرپرس كارێكی ئەوتۆی كردوە ئەگەر ئەمجا خوا نەخواستە تووشی كارێكی لەوشێوەیە بێت مەحاڵە بەئاسایی خۆی بگرێتەوە پێشوەختەش دەڵێم لێكدانەوەی پارە و سامان نەكرێتە پێوەر بۆ زیندووبونەوە چونكە بەڵگەی مێژووی زۆرە لەوباباتە هەر لە سەدام حوسێنەوە بگرە هەتاك (بن عەڵی) قوڕ .

 

 

باهیرگلی

قوتابی كولێژی یاسا /زانكۆی لاهای.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.