وێڕای سڵاو!
به برواری 2011. 01. 08 جنێونامه‌یه‌ک، به قه‌ڵه‌م له‌من ئاشکرا به‌ڵان به نێوی قادر زه‌ندی، له ماڵپه‌ری کوردستانپۆستدا، له ژیر سه‌ردێڕی " بیره‌وه‌ریی ئه‌میری قازی بۆ که‌وتۆته ژێرپرسیاره‌وه" له سه‌ر من بڵاو بۆته‌وه. به پیی یاسای مێدیا و رۆژنامه‌وانی داواکارم ئه‌م کورته روونکردنه‌وه‌یه، بۆئاگاداریی گشتی له‌م پێوه‌ندیدا، بڵاو بکه‌نه‌وه.
بۆ ئاگاداریی رای گشتیی هاووڵاتیان:
ماوه‌یه‌ک له‌مه و به‌ر، نووسراوێکی من به نێوی _ به شێک له بیره وه رییه سیاسییه‌کانم _ چاپ و بڵاوبۆته‌وه. ئه‌و نووسراوه ی من، به‌ناڕه وا له لایه‌ن چه‌ن که‌سێکه‌وه، که‌وتۆته به‌ر پێ هه‌ڵپڕژانێکی ناسالمی چه‌ند که‌سێکی کۆلکه سه‌واددارێکی ره‌مه‌کی و خاوه‌ن غه‌رزی له مێژینه، به شێوه یه‌کی بازاریانه، لێمکه‌وتوونه جنێوپێدان و، تۆمه‌تبار کردن و له‌م رییه‌دا هیچ سنوورێکیان نه هێشتۆته‌وه.
لێره‌دا، به گوێره‌ی سرشتی زاتی خۆم، که نه ئه‌هلی شه‌ڕه جنێو و سووکایه‌تیم به خه‌ڵک، نه بۆق له زگم و، نه دوژمنایه‌تی هیچ لایه‌ن و که‌سێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریم له دڵ و ده رووندایه، ناچمه‌سه‌ر جواب و وڵام بۆ که سانی بێجێ وڕێ چۆنکه خۆم له‌وپله‌دا نابینم. ئه‌وه‌نده‌یه، ده‌مه‌وی زه‌ینی ئه‌ودۆستانه‌ی که نووسراوه که‌ی منیان به‌رچاو نه‌که‌وتبێ، له سه‌رچه ند خاڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ی ئه‌وچه‌ندکه‌سه نادۆستانه روونکه‌مه‌وه:
1_ هه‌روه ک له‌سه‌ره‌تای نووسراوه‌که‌ی خۆشمدا نووسیومه، نه تاریخ و مێژووم بۆ هیچکه‌س و لایه‌نێک نووسیوه، نه ئه‌و‌کاره‌ش له توانای مندایه. من هه‌ر بیره‌وه‌ریی خۆم، تا ئه‌وجێیه‌ی که وه‌بیرم هاتۆته‌وه، هێناومه‌ته سه‌ر کاغه‌ز. واته، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که خۆمی تێدابووم، ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له ماوه‌ی تێکۆشانی سیاسی 40_ 50 ساڵه‌ی خۆم له حیزب و، رێکخراوه‌ی خۆمدا به‌رچاوم که‌و‌تبێ، هێناومه‌ته‌وه، ئێدی چاوم له‌وه نه‌بوه کێ پێی خۆش ده‌بێ و، کێ نا.
کورد گوته‌نی که‌له‌که‌ی کێ ده‌گرێ و، ئی کێ نا. . .
2_من له هێج شوین ودێڕ و سه‌ترێکدا، ته‌وهین وتۆمه‌ت و ئفتیرام بۆهیچ که‌سێک نه به‌ئاشکراو، نه به‌خشکه، هه‌روه‌ها بۆ هیچکام له شه‌هیدانی سه‌ر به‌رزی خه باتی رزگاریخوازیی کورد و کوردستان هه‌ڵنه‌به‌ستوه، جا بۆ کاك سوله‌یمان موعینی "کاک فایق" هه‌رنا، کاری له‌و چه‌شنه له من ناوه‌شێته‌وه. من ساڵهای ساڵ ده گه‌ڵ به‌رێزیان دۆست و هاوکاربووم، واهه‌ڵکه‌وتوه له‌سه‌ر راو بۆچوون، ناکۆک بووین، وه‌ک یه‌کمان بیر نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵان سنووری رێز‌و، حورمه‌تمان تێنه په‌ڕاندوه. کاک سوله‌یمان بۆ من هه‌میشه وه‌ک مامۆستایه‌ک وابوه، من رێزی مامۆستا‌م لێناوه، جا با له سه‌ر هه‌موو شتێکیش وه‌ک یه‌ک نه‌بووبین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش شه‌هید دوکتور قاسملو. بۆیه پێوه‌ست ناکا ئه‌ملاوئه‌ولا، وه‌ک له گه‌رمێن ده‌گوترێ، موزایده‌ی پێوه بکه ن.
3_من له هیچ دێڕو، سه‌ترێکی کتێبی خۆمدا، دژی جووڵانه‌وه چه‌کداریه‌که‌ی ساڵانی شێسته‌کان، دژ‌و خراپم نه‌نووسیوه، ئه‌وه‌نده‌یه هه‌لو مه‌رجه‌کانم له‌وکات و، زه‌ماندا پێ له بار‌و گونجاو نه‌بووه و ئێستاش هه‌روا بیرده‌که‌مه‌وه.
من جه‌رگم بۆ ئه‌وکوڕه کوڕدانه دێشی که به‌بێ به‌رهه‌م و حاسڵ، له کیس خه‌ڵکه‌که‌مان چوون، با خه‌ڵکێکی هه‌لپه‌رست، خۆیان لێنه‌که‌ن ساحیب تاپێیان بێنه ناو ناوان.
4_من هێچ دژایه‌تێکم ده‌گه‌ڵ به قه‌ولی کابرا _ حیزبی شیوعی عیراق _ نیه و نه‌مبوه، بێجگه له دوستایه‌تی. به‌ڵان نه‌مشاردۆته‌وه که حیزبی شیوعی له‌م ده‌وراندا، دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی ده‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێراق هه‌بوو، هه‌ر به‌وپێیه‌ش، که‌تبوه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ شۆرشی ئه‌یلوول، پێشیانخؤش بوو له رۆژهه‌ڵاتی وڵات، کێشه‌یه‌ک به‌رپابێ. من به ڕای خۆم دژ به‌و هاوپه‌یمانی و دژ به‌و بۆچوونه‌یان بووم که له‌و زه‌ماندا، له‌سه‌ررۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، دڵته‌نگی که‌سی پێناوێ.
له کوتاییدا، داخ وپه‌ژاره‌ی خۆم بۆ مێدیای وه ک ده‌ڵێن، ئازاد، ده‌رده‌بڕم که له‌جیاتی خاوه‌ن شوێنه‌واری له ئاست پارێزگاری له حورمه‌تی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیی، به جێگای داهێنانی داب و نه‌ریتی ئینسانی، زه مینه‌ی بڵاو کردنه‌وه ی بازاڕگه‌رمی بۆکه‌سانی بێ جێ‌وڕێی جنێوفرۆش، ده‌ره‌خسێنن.
ئه‌میر قازی
2011. 01. 10
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
