سەدەی بیست و یەکە، سەرکردایەتی کورد غیرەتێ ... جعفر رسول...ئەلمانیا

کاتی گوێ بیستی گۆرانیەکەی گۆرانی بێژی کوردی نەمر مامۆستا تاهیر تەوفیق دەبوین ...سەدەی بیستەمە کوردە غیرەتێ...لەگەل هەر گوتنەوەکی مچوڕکمان بە لەشی دادەهات، دەمان گوت، کەی غیرەت دەمان گری، فێرە شۆرش، خوێندن، سەنعەت، هونەر، سیاسەت، مانای ژیان، شارستانیەت، مرۆڤایەتی دەبین، بۆئەوەی ئێمەی کوردیش غیرەت دەمان گری و سەدەی بیستەم تێپەڕناکەین و دەگەین بەئامانجەکانی خۆمان لە پێکهێنانی کیانی کوردی، مالی خۆمان پێک دێنین و ئینجا ئێمەش دەلێین، تڕی خۆمان و سڕی خۆمان، بەلام درکمان بەوە نەدەکرد بۆیە ناگەین بەئامانج چونکە سەرکردایەتمان نیە، دەمڕاستمان نیە، شوکور ئێستا کورد ڕابەری هەیە، سەرکردایەتی هەیە حزبی بەئەزمونی هەیە، هەرێمی سەربەخۆی هەیە، کیانی هەیە، دەنگ و ڕەنگی هەیەر، پالپشتی نێو دەولەتی هەیە، ، ئێستا لەبری کوردە غیرەتێ، دەبێ بلێین سەرکردایەتی کورد غیرەتێ، تەکانێک بدەنە خۆتان، غیرەت پەیدا بکەن، بلێن ئێمەش چیمان لەباشوری سودان کەمتر نیە، (قەلەم و پێنوس بینن خەلک و عالەمێ دونیایێ پێ بحەسینن، تاکو چارەکی ل حالێ مەیێ کوردا ڕا ببینن* بلێن کە غیرەت بوو بڕوا ناکەم جیۆپۆلیتیک ڕۆل ببینیت، ئەگەر غیرەت بوو بڕوا ناکەم ئەمەریکا بەرهەلستکار بێت، ئەگەر غیرەت بوو بڕوا ناکەم دونیا پشتگیریمان نەکات، ئەگەر غیرەت بوو بڕوا ناکەم ئیران و تورکیا بەربەست بن لەپێش داخوازیەکانمان، هەر ئەوە تورکیایە ناتوانێت ڕێگر بیت لەبەر کوردستانی بوونی باکور، هەر ئەوە باکوریەکانە چەرخەلە (دەنس* بە عبداللە گویل بەگۆرانی کوردی لێ دەدەن،

لەم ڕۆژانەداو لەسەروبەندی ڕیفڕاندۆمی باشوری سودان بۆ جیابونەوەو سەربەخۆیی هەمو چاوەکان و تێڕوانینەکان ڕوەو کوردستان دێن هەموو چاوەکان سەیری سەرکردایەتی کورد دەکەن، سەیری غیرەتی سەرکردایەتی کورد دەکەن، هەموو چاوەکان سەیری نابوتی سەرکردایەتی کورد دەکەن، هەمو چاوەکان سەیری نوێنەری کۆمکاری وولاتانی عەرەبی لەعێراق دەکەن کە لە دهۆکی داسنیا دەلێ کوردیش وەکو هەموو گەلێک مافی چارەی خۆنوسینی خۆی هەیە، بەلام سەرکردایەتی کورد بڕیاری داوە لەچوارچێوەی عێراقی عەرەبی بمێنیتەوە، سەدەی بیست و یەکەمە سەرکردایەتی کورد غیرەتێ

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.