به‌درێژایی مێژوو زۆر كه‌س و ڕێكخراو و پارت و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری بونه له‌پێناو گه‌یشتنیان به‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات دروشم و هوتافی بریقه‌دارو گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌و كێشاوه‌و دواتر له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا به‌ره‌و پاشه‌كشه و خۆدزینه‌وه یاخود به‌شێوه‌یه‌كی كارتۆنی ته‌مسیلی دروشمه‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌م شێوازه له‌ئه‌مڕۆدا هه‌ر ڕێكخراو و پارتێك بیگرێته‌به‌ر به‌هۆی ڕۆشنفكری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه ڕوو له‌هه‌رسهێنانه و له‌مێژوشدا نمونه‌یان زۆره. ڕۆشنی مه‌به‌ستی من له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێكخراو پارته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانن دیموكراسی پڕ به‌باڵای خۆیاندا ببڕن و دواجاریش ساڵ له‌دوای ساڵ نوێی بكه‌نه‌وه ئه‌وا بی سی و دوو له‌ئاینده‌دا ڕوو له‌هه‌ره‌سهێنان ده‌بن، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕوی دروشم ناوه‌وه تاكه پارته له‌ناوخۆی ئێراقدا كه له‌په‌ڕوی ململانێی جه‌نگی سارددا خۆی كرده ئاڵا هه‌ڵگری دروشمی دیموكراسی بۆ ئێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و له‌ڕوی لایه‌نگری و هاوپه‌یمانیشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكادا بوو، به‌م پێوه‌ره‌ش ده‌بوو له‌ئه‌مڕۆدا سه‌ركردایه‌تی ئه‌م پارته زۆرترین گۆڕانكاری له‌ئۆرگانه‌كانی له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌وه به‌سه‌ر خۆیدا بهێنایا. كه‌چی له‌ئه‌مڕۆدا نه‌ك ئه‌م پارته كه‌خۆی به‌شۆڕه سواری خه‌باتی دیموكراسی و ئازادی ده‌زانی ناتوانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ناوخۆی خۆیدا په‌یڕه‌و بكات بگره ئه‌و ڕێكخراو پارتانه‌ش له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991ه‌وه خۆیان ڕاگه‌یاندووه به‌هه‌مان شێوه بیرده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ.. به‌رله‌وه‌ی كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات، له‌میدیاكانی زمانحاڵی ئه‌م پارته ده‌یان بابه‌ت و كۆڕ و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی نۆعیه‌تی و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و په‌یڕو كردنی دیموكراسی و ئازادی بیروڕاو شه‌فافیه‌ت له‌هه‌موو پرسه جۆراوجۆره ناوخۆیه‌كانی ئه‌م پارته‌یه و بگره له‌مه‌ش زیاتر باس له‌كارنامه‌یه‌كی گشتگیر و فره ڕه‌هه‌ند، بۆ چۆنیه‌تی حكومڕانی ئیداری بۆ داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هتد... خرانه‌ڕوو. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی به‌لای هه‌ندی له‌كادرانی ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی ئه‌م پارته‌وه وه‌ك خۆی سه‌یرده‌كرا، به‌ڵام به‌لای خه‌ڵكانی پسپۆڕ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و چاودێرانی سیاسیه‌وه ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بیانوی زۆری نه‌یار و دژمنانیه‌وه به‌ره‌و پاشه‌كشه كردن له‌دیموكراسی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی له‌ناوخۆدا ده‌ڕوات!؟. ئه‌م ئاماژه‌یه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك كاریگه‌ری كلتوری و فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵات بی به‌سه‌ریه‌وه ئه‌وا له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌ز و خواستی مرۆڤ خۆشیه‌تی كاتێك ئه‌گاته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات حه‌ز به‌هاتنه خواره‌وه ناكات، بۆیه به‌ڕای من پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 13 له‌سنوری گشت لق و ناوچه‌كاندا وه‌ك جۆرێك له‌مه‌ركه‌زیه‌تی پێوه‌دیار بوو، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی له95%ی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌ئاست ئه‌ندام لق و كارگێڕی لقدا بون و هه‌روه‌ها ئه‌و كادرانه‌ش ئه‌م ئیمتیازه‌یان هه‌بوو له‌پرۆسه‌كه‌دا ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا دواتر به‌بڕیارێك له‌ناو ستافی ئه‌ندام لق و كارگێڕ لقه‌كاندا یه‌كی به14 تا 20 ده‌نگ بونه ئه‌ندامی كۆنگره‌و ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵك جێگای پرسیاره بۆ؟ و هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌دا به‌و كادیرانه‌ی كه‌زیاتر له500 ده‌نگیان هێناوه نه‌بونه‌ته ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 13 ئه‌مه‌ش دیسان پرسیارێكی دیكه‌یه بۆ؟. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆك خۆیه‌وه‌و دور له‌ده‌نگدانی نهێنی له‌پرۆسه‌ی دیموكراسیداو هه‌ر له‌ئه‌م باره‌یه‌وه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا وابڕیار بوو له‌به‌رواری 9/1/2011دا ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بی سانسۆردا نزیكه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێرن دیسانه‌وه بۆ؟ هه‌ڵنه‌بژێردرا ئایا ئه‌مه به‌شێك نییه له‌ترس و پاشه‌كشه‌كردن له دیموكراسی؟ و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوو به‌بی به‌شداری كردن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دانرانه‌وه‌و واشبڕیاره له5 بۆ7 كه‌سی دیكه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوی به هه‌ڵبژاردن بكرێنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. به‌ڕای پسپۆڕانی كاری ڕێكخراوه‌ی ئه‌م جۆره ترس و پاشه‌كشه كردنه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ناو خۆی خۆیدا له‌بۆ دوو خاڵی وه‌ك: سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت، به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئێراق له‌ئاست هه‌رێمی كوردستان، زۆر گه‌وره كردنی دژمنان و نه‌یارانی له‌پێش چاوی كادرانی ناو ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه. ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماژانه‌مان خۆبینینه‌وه‌بی له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وا له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركوتكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوی و ته‌واوی كادرانی ناو ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌یه‌و به‌م پێوه‌ره‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان ترس و پاشه‌كشه ده‌كات له‌دیموكراسی له‌ناو خۆی خۆیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
