
ئه‌گه‌ر كه‌سێك جارێك شتێكی له بیرچێته‌وه ره‌نگه بڵێین ئه‌وه بی مه‌به‌ست بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی من باسی ده‌كه‌م وا نییه و دوو جار دووباره بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له ئاستی راگه‌یاندندا.
كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك تیڤی كه هه‌ردووكیان هی نێچیرڤان بارزانین، له دوو به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌دا، كه یه‌كێكیان به‌ناوی (تۆ نموونه‌ی)، ماوه‌یه پێش ئێستا، له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌كه‌وه هاته په‌خشكردن و ئه‌ویتریان به‌بۆنه‌ی سه‌ریساڵه‌وه، له‌هه‌ریه‌كه له كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك-یش په‌خش كرا، له هه‌ردووكیاندا بیژه‌ره‌كان پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان كرد به‌ڵام د. به‌رهه‌م فه‌رمۆشكرا.
له‌وه‌ی پێشوودا د. به‌رهه‌م فه‌رامۆشكرا، وتم ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه له بیرچوون بێت یان بی مه‌به‌ست بی، به‌ڵام كاتێك له سه‌ریساڵدا كه له‌لایه‌ن ئه‌ڤین ئاسۆ-ه‌وه‌پێشكه‌شرا، دیسانه‌وه هه‌مان سیناریۆ دووباره‌كرایه‌وه.
ئێمه لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كی ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵكو قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاخۆ بۆچی ناوی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ێم نه‌هات!؟
په‌یامه‌كه روونه و هه‌روا به ئاسانی و بی به‌رنامه تێنه‌په‌ڕیوه، بێگومان ئه‌و جۆره بیوبۆچوونه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پارتی ئێستایش بڕوای به‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نییه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من ناكرێت باوه‌ڕ بكرێت ئه‌وه بی مه‌به‌ست كرابێت.
جگه له‌وه‌یش وه‌ك بینیمان پێشتر، نێچرڤان بارزانی سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ توركیا ئه‌نجامدا و ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌یشدا نه‌چووبم، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدا بوو. ئه‌وه‌ی من ئاگادار بووم، له‌وێدا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پێشوازی لێ كرا، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌و كاته‌دا نێچیرڤان هیچ پۆستێكی حكومی نه‌بوو، به‌ڵكو د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو.
زیاتر له‌وانه‌یش پارتی به‌رده‌وام له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیه‌وه به‌شان و باڵی كابینه‌ی پێنجه‌مدا هه‌ڵده‌داو كه‌مترین شت له سه‌ر كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌ڵی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
له‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵی پارتی بڕوای به شه‌راكه‌تی نێوان یه‌كێتی و پارتی و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وی ته‌نها خۆیان مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵاتی بكات له كوردستاندا. ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی یه‌كێتییه‌كانی بێزار كردووه.
ئه‌م فه‌رامۆشكردنه‌ی پارتی له كاتێكدایه كه د. به‌رهه‌م ئه‌وپه‌ڕی توانای كردووه‌ته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك له حكومه‌ت رازیبكات. له‌و ماوه‌یه‌شی كه سه‌رۆكی حكومه‌ته، تاراده‌یه‌ك، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، توانیویه‌تی، هه‌موو چین و توێژه‌كان له حكومه‌ت رازیبكات.
به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، جارێكی تر، بگه‌ڕێته‌وه بۆ پارتی ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ی د. به‌رهه‌م ناتوانێت ئیداره‌ی حكومه‌ت بكات و ده‌كه‌وێـته به‌ر ره‌خنه‌ی توندی لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تی بزتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی پارتییه، چونكه به وته‌ی ئه‌وان ئه‌و حزبه باوه‌ڕی به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نییه و حزبێكی تۆتالیتارییه...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
