له‌كوردستان له‌سایه‌ی دیموكراتیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت زۆر هێرش ده‌كرێته سه‌رئیسلام و زۆر پیلانگێڕی له‌سه‌ر ده‌كرێ و نه‌خشه‌ی نه‌مانی بۆ داده‌ڕێژدرێ، گه‌یشته‌ئه‌وه‌ی به‌یاساداوای نه‌هێشتنی وتاری ئاینی هه‌ینیش بكه‌ن، ئه‌وتاره‌ی وتاری پێغه‌مبه‌ره (ێلی الله علیه وسلم) و خوای گه‌وره فرمانی پێ ده‌كاو واجبێكی شه‌رعی یه و سوڕه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز به‌ناوی هه‌ینی یه، ئه‌و وتاره‌ی به‌درێژای مێژوو ڕۆڵه‌كانی ئیسلامی په‌روه‌رده‌و گۆش كردوه‌و كاریگه‌ری گه‌ره‌ی له‌سه‌ر موسڵمانان زۆره، كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانی ڕازاندۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌و ئامۆژگاری هه‌فتانه‌یه‌و ده‌یان ئیجابیاتی هه‌یه، سه‌یره داوای لادان ونه‌هێشتنی بكه‌ن به‌ناوی رێكخستنی، ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بێ حوكمی ئیسلامی و حوكمی عه‌لمانی نه‌بێ، ئه‌وكه‌سانه له‌وپه‌ری بێدینی و لائیكی نه‌بن چۆن داوای نه‌هێشتنی وتاری ئاینی ده‌كه‌ن، بۆ؟ وتاری ئاینی چ زه‌ڕبه‌یه‌كی له‌وان داوه، ئایا كێشه‌ی ئه‌وان ته‌نها وتاری ئاینی یه یان شتی تره، ئه‌گه‌ر وتاری ئاینی نه‌مێنێ كێشه‌ی ئه‌وان چاره‌سه‌رده‌بێ و به‌وه‌نده ده‌وه‌ستن؟، چۆن زات ده‌كه‌ن به‌ناوی ڕۆشنبیری و گۆرانی بێژییه‌وه ئه‌م داوایه‌بكه‌ن، ئینسانی ڕۆشنبیرودیموكراتیخواز و پێشكه‌وتوو رێز له‌هه‌ست و نه‌سست و ئایدۆلۆژیای خه‌ڵك ده‌گرێ، نه‌ك كۆت و به‌ند یان بكات، ئه‌گه‌رئه‌م خه‌ڵكه موسڵمان نی یه، چۆن وتاری لێ یاساغ بكرێ، ئه‌گه‌رئازادی یه باوتاری ئاینی و عه‌لمانی هه‌بێ، خه‌ڵك كامه‌ی ویست باهاموشۆی بكا‌و شوێنی بكه‌وێ، بابیروباوه‌ڕ فه‌ڕزنه‌كرێ، كه‌س به تۆبزی خه‌لكی په‌لكێشی وتار‌و مزگه‌وته‌كان نه‌كردووه، ئه‌وه‌گه‌وره‌ترین ته‌عه‌ددا یه‌له‌ئیسلام و موسڵمانان ده‌كرێ، پێویسته كه‌س قبوڵی نه‌كا، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم وحكومه‌ت وپه‌رله‌مان و دادگا، ئه‌وه‌كێشه‌وئاژاوه‌وفه‌وزا به‌رپاده‌كا، موسڵمانان چۆن ئه‌وه‌قبوڵ ده‌كه‌ن، له‌كوفرستان وتاری ئاینی هه‌یه‌و خه‌ڵك ئازاده له‌ئه‌نجامدانی ئاین و دروشمه‌كانی له‌موسڵماناستان بۆیاساغ بێ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئاین نه‌مێنێ، ده‌ستێكی پیسیان له‌پشته‌وه‌یه، بۆناشیرین كردنی كورد‌و كوردستان، ده‌بێ به‌یانی میلله‌تانی موسڵمان چیمان پێبڵێن، ئه‌وه‌ئه‌وپه‌ری هێڵی سورو ئه‌سته‌مه، ئه‌وه بیروباوه‌ری موسڵمانه، موسڵمان چۆن قه‌بوڵ ده‌كا ئه‌وه‌بكرێ، به‌ڕاستی باسی شتێكی زۆر سه‌یرو خه‌ته‌رو گه‌وره ده‌كه‌ن هه‌زم ناكرێ، كه‌سێك بۆخۆی نوێژناكا، بڕوای به مزگه‌وت و ئیسلام نی یه بۆله‌خه‌ڵكیش یاساغ ده‌كا، بۆباسی یاساغ كردنی مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت و ته‌نسیرو ته‌بشیری شێواو ناكه‌ن كه‌میلله‌تمانی خستۆته خه‌ته‌رو به‌نێومانیدا بلاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێ ئیسلام له‌هه‌موو شتێك خه‌ته‌ر تربێ ئه‌وه‌نده لێ ی ده‌ده‌ن، له‌ئیسلامدا دروست نی یه ئاینی مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌تیش قه‌ده‌غه بكرێ، ئه‌وه‌چ موسڵمانێكن باسی یاساغ كردنی ئاین و وتاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ته‌نها قسه‌یه‌كه ده‌نابه‌ده‌یان هه‌زار ئیمزاش كۆبكه‌نه‌وه سه‌رناگرێ و به‌فلوسێك ناكڕێ، پێش هه‌موان دڵنیام سه‌رۆكی هه‌رێم قه‌بوڵ ناكا، ده‌وڵه‌تی عێراق قه‌بوڵی ناكا، بائه‌وانه ئازابن كێشه‌كانی كوردچاره‌سه‌ربكه‌ن، مافی خه‌ڵك دابین بكه‌ن، سته‌م و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات بنبڕبكه‌ن، شتی زه‌روری له‌كوردستان زۆره له‌سه‌ری بدوێن، چۆن شه‌رم ناكه‌ن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن وتار و مه‌لامه‌نع بكه‌ن، ئه‌ی ئه‌ودایك و باوكه‌ی ئه‌وانی لێ زایه‌نده بوه مه‌لالێكی ماره‌نه‌كردون، ئه‌ی مه‌لاته‌لقینیان نادا‌و نوێژیان له‌سه‌رناكا، زۆر كه‌س هه‌یه‌به‌زیندویی بڕوای به‌خوانی یه به‌مردوی و به‌ناچاری ده‌ی هێننه‌مزگه‌وت و نوێژی له‌سه‌رده‌كه‌ن، خه‌ڵكی كافر واهه‌نوكه موسڵمان ده‌بێ هی خۆمان تازه بێ‌دین ده‌بن، له‌ده‌ساڵی ڕابردوو 100هه‌زار كه‌س له‌به‌ریتانیا و له‌ساڵی2010، 16هه‌زار كه‌س له‌سوێد موسڵمان بوونه، به‌حساب ئه‌وان پێشكه‌وتوون ئیسلام به‌چاره‌سه‌رو ئاین و ئاسوده ده‌زانن، بۆئێمه‌ی كوردئیسلام به‌به‌دبه‌خت بزانین، به‌مردویی و به زیندویی له‌به‌رده‌ستی خوای خاوه‌نی ئه‌م دینه ین، ئه‌وده‌مان ژینێ ئه‌گه‌ر بڕواشمان پێ ی نه‌بێ.
له‌كۆتایی دا هه‌ق وایه مامۆستایانی ئاینی و یه‌كێتی زانایان زۆر به گه‌رمی پرۆتستۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌بكه‌ن هه‌روه‌ك هه‌لوێستین هه‌بووه، خه‌ڵك پاڵپشتی و هاوكاریان بكا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌رێم بیبێزێنن، خۆپیشاندانی له‌دژ به‌رپابكرێ، نوسینی له‌سه‌ربكرێ، به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر پێشكه‌ش بكرێ، ئیمزای له‌دژ كۆبكرێته‌وه، په‌ناببرێته‌به‌ر یاسا‌و دادگاكان، موسڵمانان بۆ ناهه‌قن به‌خراپ وه‌سفی ئه‌وحاله‌ت و عه‌لمانیه‌ته‌تونده بكه‌ن كه‌توندوتیژی وئاژاوه به‌رهه‌م دێنن، كه‌س باسی یاساغ كردنی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ و بێ ئه‌خلاق و بێ دینی و سته‌م و بێ دادی ناكائه‌وه‌شتێكی خراپ و زیانبه‌خشه، گۆرانیبێژ له‌به‌ر ئه‌وه باسی یاساغ كردنی وتاری ئاین ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌به‌روتاره‌كان ئاگایان له‌وان نه‌ماوه، ره‌واجیان نه‌ماوه، خه‌ڵك به‌گوێ ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كا، مامۆستایان بۆناهه‌قن ئه‌گه‌ربه‌توندی وه‌ڵامی ئه‌م پرۆژانه‌بده‌نه‌وه، له‌جێنده‌ریش هه‌روایان كرد تاكاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه، په‌رله‌مان بۆپرۆژه‌ی نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی و پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و هـتد... په‌سند ناكا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه، چی داوه‌له‌وه‌ی بێ باس له‌م پرۆژه خراپ و دژوتێكده‌رانه‌بكا، ئه‌گه‌ر وابێ دیاره له‌كوردستان جێ ی هه‌مووشتێك ده‌بێته‌وه؟ئه‌گه‌روای لێ هات كوردستان خێری پێوه نامێنێ، خواغه‌زه‌بمان لێ ده‌گرێ، به‌ره‌كه‌تمان لێ مه‌نع ده‌كا، هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانیش په‌سندی بكا ئه‌وه‌له‌كوردستان سه‌رناگرێ باگۆمه‌كه زیاتر نه‌شله‌قێنن وسته‌م نه‌كه‌ن، دواتر داوای پۆزش بكه‌ن، باسومعه‌و كه‌ڕامه‌تی كوردبپارێزین، ئازادی و به‌ره‌لڵای دژی یه‌كن، ئه‌گه‌ر ئیمزا ده‌خوا زۆرینه‌ی موسڵمانی كوردستان داوای ئاین و شتی زۆر چاك ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ ناكرێت، به‌لام له‌په‌نای ئه‌وه مه‌به‌ستیان كۆتكردن و په‌راوێزخستنی ئیسلامه هه‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ كوفر ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌م دینه گرێ به‌گرێ لێك هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه تا ده‌گاته نوێژ دواتر به‌وه‌ش ناوه‌ستێتت..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
