دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز كه‌مال سه‌ید قادر له سایتی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور و له‌فین به‌ناوی (روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری شاراوه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم)، له‌باره‌ی ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌وه چه‌ند تێبینییه‌كم لا دروستبوو به پێویستی ده‌زانم بۆ خوێنه‌رانی بخه‌مه‌روو.
پێش هه‌موو شتێك دوور‌و نزیك كه‌مال سه‌ید قادر ناناسم و ئاگاداری ئه‌و چیرۆكه نیم كه بۆی هۆنیومه‌ته‌وه‌و باسكردنی بابه‌تگه‌لێكی له‌وجۆره‌ی ئه‌و باسی ده‌كات هیچ كاتێك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بووه‌و ته‌نیا قسه‌یه‌كیشم له‌باره‌وه نه‌كردووه. من بمه‌ویت كاریك بكه‌م یان شتیك بلیم خۆم بلاوی ده‌كه‌مه‌وه بۆ داوا له‌و ده‌كه‌م ئه‌و كاره بۆ من بكات. هه‌موو كه‌س باش ده‌زانیت من كه‌سیكی راسته‌وخۆم شتی شاراوه‌م نییه.
به‌ڵكو جارێك به ته‌له‌فۆن ئه‌و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم كه به هیچ جۆرێك باسی كاك كۆسره‌تم له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه.
زۆرم پێ سه‌یره به‌ڕێز سه‌ید قادر چاكه‌ی هه‌وڵه‌كانم بۆ به‌ردانی له زیندان به‌وه ده‌داته‌وه كه چیرۆكی خه‌یاڵیم بۆ هه‌ڵبه‌ستێت، زۆریشم پێ سه‌یر نییه كه زوو زوو دانپێدانانه‌كانی ده‌گۆڕێت و هه‌رجاره‌ی به‌و لایه‌دا شه‌نی ده‌كات كه خۆی ده‌یه‌وێت.
به‌ڕێزیان له‌جیاتی له‌و سه‌رمایه‌ی نه‌مسادا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی گه‌رم وگوڕ هاتووه زانیاری هه‌ڵه بڵاوده‌كاته‌وه.
بۆیه له‌ڕێی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌وه جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه نه به‌ڕێز كه‌مال سه‌ید قادر ده‌ناسم و نه ته‌له‌فۆنم بۆ كردووه به‌ڵكو ئه‌و یه‌كجار به ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووم كه دوور‌و نزیك باسی كاك كۆسره‌ت یان هیچ لایه‌نێكی دیكه‌م نه‌كردووه.
هێرش عه‌بدولره‌حمان
جیگری پیشووی نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌ریم له ئه‌مریكا
heyrsh@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
