ساڵی 2010 رۆیشت و ساڵێك له ته‌مه‌نی ئێمه‌ی قرتاند و زۆر شتمان بینی و خۆزگه‌ی زۆریشمان ده‌خواست نه‌هاتنه‌دێ به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد هێشتا مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ماده‌ی 140 و ده‌یان كێشه‌ی تری چاره‌نووسساز به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه. بگره رۆژبه‌رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن له هه‌موو سه‌یر تر له‌م ساڵه بینیمان، نزیكه‌ی سێ وه‌رزی پێچوو تا حكومه‌تی عێراق دروست بوو هه‌ر به‌و هۆیه‌ی ئیش و ئازارێكی زۆری بینی كه درێژترین ماوه‌ی هه‌بوو بۆ دروستكردنی حكومه‌ت ناوی عێراقی له كتیبی (گینس) تۆماركرا. ئه‌و ژنانه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردن دوو گیان بوون پێش حكومه‌تی عیرق منداڵیان بوو ئه‌و ئێش‌و ژانه‌شیان نه‌دیت كه حكومه‌تی بینی، خوای روحم كرد حكومه‌تیش دروست بوو، پۆسته‌كانیش دابه‌شكران و ئه‌وانه‌ی دوێنی لای كورد به خراپ باسده‌كرا و ئێستا پۆسته‌كانیان له ده‌سته‌و له‌مه‌ودوا ئه‌وان لێمان ده‌بنه برا گه‌وره‌ی دیوه‌خان و ئێمه‌ش به‌س سه‌رله‌قاندنمان بۆ ده‌مینێته‌وه، ئه‌و پاره‌ی وه‌ك بودجه پێمان ده‌ده‌ن له‌وانه‌یه له نێو قوڕگمان ده‌ربهێنن. به هه‌رحال با جارێ قسه له سه‌ر حكومه‌ت نه‌كه‌ین هێشتا ساوایه! ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین، به ڕای خۆم ئه‌م حكومه‌ته‌ش بۆ كورد له ئه‌وانی تر باشتر نابێت.
له كوردستانیش ساڵی 2010 كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به خۆیه‌وه بینی به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر كه له‌م ساڵه روویدا بوونی ئه‌و هه‌موو كۆنفراس و كۆنگره‌یه بووله دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، حزبه‌كان كه‌وتنه خۆ بۆ گۆڕانكاری و به خۆداچوونه‌وه‌یان و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تر بۆ كاركردنیان وهه‌ردوو پارته گه‌وره‌كه‌ی كوردستانیشی گرته‌وه‌وكۆمه‌ڵێك حزبی تریش به كۆنفراس و كۆنگره تێپه‌رین و به‌رگی كۆنیان داماڵی و به دروشمی تره‌وه هاتنه مه‌یدانه‌وه، بێجگه له حیزبه‌كان سه‌نته‌رو رێكخراو كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری و پیشه‌یی و چه‌ندین رێكخراوی حكومی و حیزبی وسه‌ربه‌خۆ ئه‌وانیش كه‌وتنه خۆ‌و كۆنگره‌و كۆنفراسیان ئه‌نجامدا. هه‌رچۆنی بێت و چۆنیش كاره‌كان به‌رێوه چوو ئه‌وه شتێكی تره به‌ڵام هه‌رهه‌موویان پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رج كرد، به‌رای خۆم به‌شی زۆری ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه زیاتر شتیكی رۆتینات و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان كه‌س و ده‌سته‌و ده‌م و چاو و به هه‌مان ئایدۆلۆژیا و بیركردنه‌وه‌و ره‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وته كۆنه‌كانیان كورسیه‌كانیان وه‌رگرته‌وه وئه‌و دروشم و وته پڕشه‌نگدارانه‌ی ببووه ئامانجی كاره‌كانیان ته‌نها له سه‌ر لافیته جوانن، ئه‌گه‌ر نا باوه‌ر ناكه‌م هیچیان جێ به‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندی بن ته‌نها خۆی له دروشمی زڵ وكرداری بچووك ده‌بینێته‌وه. خۆ خه‌ڵكی ساده‌ش له سه‌ر ئه‌م كارانه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌ر به تاس و حه‌مامه‌كه‌ی جاران سه‌یری ده‌كه‌ن!
له لایه‌كی تر هه‌رچی چالاكی و دیدار‌و كۆر‌و سیمینار‌و فیستیڤاڵی رۆشنبیر‌و هونه‌ری وۆرك شوپ و خول و ئاهه‌نگ و كۆنسریت هه‌یه له دوا مانگه‌كانی ساڵ ئه‌نجامده‌درێن و شاره گه‌وره‌كان هۆڵه‌كانیان به‌ر ناكه‌ون و راگه‌یاندنه‌كانیش فریای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چالاكیانه ناكه‌ون تا بڵاویبكه‌نه‌وه، ئاخۆ گرنگی ئه‌و هه‌موو چالاكیه چیه له‌و ماوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت؟ بۆچی ئه‌و هه‌مووپاره خه‌یاڵیه سه‌رف ده‌كرێت، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵ كۆتایی دێت و پاره نه‌مینێته‌وه؟ ئایا هه‌موو ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن وه‌ك پێویست وان له چاو ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی داندراوه؟. تۆ بڵی به‌و هه‌موو پاره‌یه چه‌ندی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێی ئه‌نجامده‌را كه سوودیشی زۆر زیاتر ده‌بوو له‌و هه‌موو چالاكیانه؟ ئایا ئه‌مه چاولێكه‌رییه‌و ده‌بێت ساڵانه ئه‌نجام بدرێت؟ ئایا حزبایه‌تی تا چه‌ند ده‌یانه‌وێت له‌م جۆره چالاكینه خۆیان نمایش بكه‌ن؟ ئایا بۆچی هه‌ر شاره گه‌وره‌كان ده‌گرێته‌وه شاره بچووك و كه‌ناره‌كانی لێی بێبه‌شده‌كرێن؟ ئه‌و پرسیارانه‌و ده‌یانی تركه له كاره‌كانی ساڵی 2010 هه‌مانه و ده‌یان به‌رسڤی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ده‌با بزانین حكومه‌تی خۆمان په‌ند له‌و هه‌موو به هه‌ده‌ركردنه‌ی پاره و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو چالاكیه زۆرانه‌ی كه هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده پێویست نیه كه‌چی ئه‌نجامیش ده‌درێت. ده‌بابزانین ساڵی 2011 چۆن هه‌مان ساڵی 2010 بۆئێمه كۆپی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بمینێ!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
