
بۆ ڕای گشتی
ئێمه، له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەمیشە له پاڵ هه‌ر ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌ق‌و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خرۆشان‌و جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران‌و خه‌ڵکی شه‌ریف‌و ئازادیخوازی کوردستان راوەستاوین. لە پەیوەند بە نارەزایەتیەکان دژی یاسای خۆپیشاندان به هه‌موو تواناوه له هاوشانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له ناوه‌وه‌و ده‌وره‌وه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه تێئه‌کۆشین. بۆیە له په‌یوه‌ند به‌هۆکاری به‌شدارنه‌بوونمان له‌و خۆپیشاندانه‌ی که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 14-01-11 دژی یاساکە له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له شاری ده‌نهاغ سازبکرێت ئەم رونکردنەوەیە بە پێویست دەزانین!
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 08-01-11، شاندێکی حزبمان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریمان کرد له شاری ده‌نهاغ بۆ سازکردنی خۆپیشاندانێک لەدژی یاسای خۆپیشاندان لەلایەن ڕه‌وه‌ندی کوردی هۆڵه‌ندا کە ژمارەیەك هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کەسایەتی دیکەش ئامادەبوون.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هەڵسوراوەکانی گۆڕان و ئەندامانی یەکگرتوو پێیان لەسەرئەوەداگرت که دروشمی حزب‌و ئاراسته‌ی سیاسی یاخود ئاڵا‌و لۆگۆی پارته سیاسیه‌کان له‌و خۆپیشاندانه‌دا دیار نه‌بێت و هەر بەناوی رەوەندی کوردی و بێ‌ناو نیشان ئەنجام بدرێ! بەپێچەوانەوە ئێمە پێمانوابوو کە ئەگەر هەرلایەنێك بەراستی و دڵسۆزانە بەرگری لەئازادی دەکات دەبێ ڕاشکاوانە ئەمە رابگەیەنێ، ئەمە لەکاتێکدا ئەم خۆپیشاندانە خۆی له‌پێناو به‌رگریدایه له ئازادی خۆپیشاندان‌و ئازادی ده‌ربڕین، وه کۆمه‌ڵگا خۆی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فره‌ڕه‌نگ‌و فره‌جۆرو فره‌ڕه‌هه‌نده، ناکرێ به‌سه‌ر ئه‌م واقعیه‌ته‌دا بازبدرێت. ئەوەبوو ئەوان لەسەر هەڵوێستی خۆیان پێداگرییان کرد‌و ئێمەش ناچاربووین کە بەوجۆرە بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا نەکەین.
بێگومان ئێوە هەموو ئاگادارن کە گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی خۆیان بەشداری پەرلەمانن و لەکاتێکدا کە گوایە ئۆپۆزیسیۆنن، بەڵام هاوکات لە بودجەیەك کە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە لەداهاتی خەڵکی کوردستان بەتاڵانی دەبرێت، بەشی حیزبەکانیان وەردەگرن، بۆیە بەرژەوەندیان لەوەدایە کە شەرمنۆکانە بێنە ناو نارەزایەتیەکانی خەڵکەوە نەك لەبەرئەوەی کە بەرگری لە ماف‌و ئازادیەکانی ئەوان دەکەن، بەڵکو بۆئەوەی نارەزایەتیەکانی خەڵك بە قازانجی خۆیان بەکاربێنن بۆ وەرگرتنی دەستکەوتی سیاسی و حیزبی زیاتر لە یەکێتی‌و پارتی. بۆیە ئەندامانی ئەو دوو لایەنە لەناو کۆبونەوەکەدا پێداگریان لەسەر ئەوەکرد کە نابێ هیچ لایەنێك بە ناو‌و لۆگۆی خۆیەوە بەشداری بکات، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی سیاسی هەلپەرستانەو قازانجپەرستانەی خۆیاندا نیە! ئێمه‌ش بۆ له‌قاودانی ئه‌و مامه‌ڵه سیاسیه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان به پێویست زانی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/هۆڵه‌ندا
11-01-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
