بێبه‌شیی و سته‌م له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی به‌رد ئه‌هێنێته قسه به‌ڵام به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی و سه‌ركرده گه‌نده كرده‌كانیان زمان ڵاڵ و گوێچكه كه‌ڕ و چاوكوێر و ویژدان مردوو و گیرفان پڕ، نه ورته‌یان دێت و نه به ته‌مان بۆ ساتێكیش تاڵێك له سمێڵیان بله‌رزی له به‌رامبه‌ر گلكۆی شه‌هیدان و خه‌باتی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه جوانترین وه‌سفی كه‌سانی وه‌كو حه‌مه‌ره‌شید قه‌راغی به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كاسه‌لێس و سفره‌دڕه‌كانی ده‌وروبه‌ری و سكرتێری حیزبه‌كه و شانته‌كێنه‌كانی نزیكیه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌رم لێی سورماوه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه مامۆستا رابه‌ر ره‌شیدی هاوڕی و برام له‌مه‌ڕ به‌شخوراویی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی و بێئینسافیی ده‌سته و دایه‌ره‌كه‌ی حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌راغی كه ناوی لی نراوه (كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی)، هه‌رچه‌نده ئه‌بوایه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی خزم و ئه‌حبابی حه‌مه‌ڕه‌شید) بوایه، چونكه ئه‌وه‌ی ناوبراو ویستبێتی، ئه‌گه‌ر چی به تۆزی ئه‌دیداسی تێكۆشه‌رێكی نیوه گیانی بیست و چوار ساڵ كه‌وته‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی ئیفلیجیی كه‌سێكی وه‌كو هاوڕی ئاشتی قاره‌مانیش نه‌گات، ئه‌وا ویژدانی حه‌مه‌ڕه‌شید ڕی ئه‌دات كه مووچه‌كه‌ی سی ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌كه‌ی هاوڕی ئاشتی بێت، ئه‌مه ده‌مێكه دركی پێكراوه و هه‌ندێك كه‌سی گیرفان به‌ئاگا و هه‌ست مردوو نه‌بێت كه‌س ناتوانێت خۆی لی گێل بكات، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مامۆستا ڕابه‌ر و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ش كه له كۆمێنتی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا هاوغه‌میی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی حه‌مه‌ڕه‌شید و ستافه‌كه‌ی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیاندا هێناوه، ڕه‌فتاری ترسنۆكانه‌ی كاربه‌ده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان سنووریان به‌زاندووه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بچووكترین نمونه‌تان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه:
دوای هه‌وڵێكی زۆری ناوزڕاندنی هاوڕی و برام – هیواڕه‌ش – به پڕوپاگه‌نده‌ی ناجۆر و بوختانی نابه‌جی و درۆی شاخدار له لایه‌ن حه‌مه ڕه‌شید و پیاوه گرگنه‌كانیه‌وه له سه‌ردانێكمدا بۆ سلێمانی – هیواڕه‌ش – م به‌سه‌ر كرده‌وه و هه‌ندێك له گله‌ییه درۆیینه‌كانی ئه‌وانم بۆ – هیوا ڕه‌ش – خۆیم گێڕایه‌وه، له وه‌ڵامدا هیوا وتی: هه‌رچه‌نده من له كۆتایی ساڵی 1978 ه‌وه په‌یوه‌ندی حیزبیم هه‌بووه و له 1982 ه‌وه تا 1990 شه‌ش جار له پێشمه‌رگایه‌تی بریندار بوومه و به برینداری دیل كراوم و حوكمی موئه‌به‌دیش دراوم، ئایا به ڕیشی تۆ ڕه‌وایه ناوم بخرێته لیستێكه‌وه كچێكی مه‌والید 1976 خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی له ساڵی 1980 ه‌وه بۆ ئه‌ژمار كرابێت؟ تۆ ویژانت قبوڵ ئه‌كات ناوم له لیستێكدا تیكه‌ڵ به جاش و پیاوخراپ بكه‌م؟ ئه‌وه ڕاسته هاوده‌نگیی خۆم بكێشمه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕی تێكۆشه‌ره سه‌رسه‌ختانه‌ی ڕه‌خنه‌ی جدییان هه‌بوو له حیزب له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پله‌ی باش و به‌ڵێنی زه‌ویم پی بده‌ن؟ دوای بێده‌نگی من وتی: حه‌مه گیان بۆ قسه ناكه‌یت؟ وتم: ڕه‌شه، ئه‌م قسانه ناچنه عه‌قڵمه‌وه! ئه‌ویش به كاوه‌خۆ هه‌ستا و دوای كه‌مێك به جانتایه‌كه‌وه هاته‌وه، لیستی خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی كه له لایه‌ن حه‌مه‌ڕه‌شید و عه‌تا و مه‌تاوه ئاماده كرابوو خسته به‌رده‌مم و ورد ورد ڕاستییه‌كانی به به‌ڵگه‌وه بۆم خوێنده‌و ه كه هاوسه‌ر و مناڵ و خزم و براده‌ره‌كانی سكرتێری به‌ناو كۆمه‌ڵه و ئه‌تباعه‌كانی تێدا جیا كردبۆوه. ناوی سیانی، زنجیره، ساڵی له‌دایكبوون، خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی و پله‌ی خانه‌نشینیشیانی تێدا بوو، ئینجا جاش و پیاوخراپ و ناپێشمه‌رگه و خزم و ئه‌حباب و مه‌حسوب و مه‌نسوبه‌كانیانیشی پێم نیشان دا!!! له دوای هه‌موو ئه‌مانه پرسی: حه‌مه گیان تۆ زه‌ویت وه‌رگرتووه؟ وتم: نا، وتی ئه‌ی بۆچی چایچییه‌كه‌شیان زه‌وی وه‌ربگرێت تۆ و هاوڕی پێشمه‌رگه ڕاسته‌قینه‌كان لێی بێبه‌ش بن؟ تۆ خاوه‌ن خێزانێكی ده نه‌فه‌ری و ئه‌ویش لاوێكی سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن، كامتان زیاتر پێویستتان پێیه‌تی؟؟؟ دوای ئه‌وه‌ش هێشتا ته‌می گومانم له قسه‌كانی هیوا ڕه‌ش نه‌ڕه‌ویبۆوه به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی ڕۆژگار بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م پیاوه ترسنۆكانه زۆر كرداری گه‌وره‌ی نه‌شیاوتریان لی ئه‌وه‌شێته‌وه، به لایانه‌وه گرنگ نیه تێكۆشه‌رێكی وه‌كو شه‌هید شاڵاو له‌به‌ر نه‌بوونیی سووكه نه‌خۆشیه‌ك زه‌فه‌ری پی ببات و شه‌هیدی بكات و مناڵه‌كانی له نازی باوكایه‌تی بێبه‌ش بكرێن! به لایانه‌وه گرفتێك نیه پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی پارتیزانی دانه‌بڕاوی بناری كۆسره‌ت – دڵشاد كۆیی – له ژێر باری سه‌ختی گوزه‌ران و بژێویی ژیاندا جه‌سته‌ی بپڕووكێت، هیچ حیسابێك بۆ هاوار و فیغانی قاره‌مانێكی وه‌كو – ئاشتی گه‌رمیانی – ناكه‌ن كه به‌قه‌د ژماره‌ی تایه‌ی عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ژێری، له تفه‌نگی حه‌مه‌ڕه‌شید و پیاوه‌كانیه‌وه فیشه‌ك ئاراسته‌ی به‌عس نه‌كراوه!!!
مامۆستا ڕابه‌ری به‌ڕێز نازانم چۆن و به‌چی؟ ناوه‌خنی زه‌لكاو ئاسای ئه‌و (سه‌ركرده و فه‌رمانده) هیچ نه‌كردانه‌ت بۆ بگێرمه‌وه، بمبووره كه له‌وه‌نده زیاتر ناتوانم شتێكی تر بڵێم: پێشینان ڕاستیان فه‌رمووه كه وتوویانی ( (له جێی شێران ڕێوی ده‌كات گێران) ) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
