
من ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌م كه به فه‌رمانبه‌ری گۆران ناوم هاتووه، به پێویستی ده‌زانم كه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و راپۆرته نا ئه‌خڵاقییه‌یی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه بنوسم كه زۆر به بی ویژدانانه كه‌وتۆته وێزه به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و تشهیر كردن به ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك به‌رێز (عبدالله صابیر) وه‌كو به‌رێوه‌به‌ره‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر توانیویه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خزمه‌ت به په‌روه‌رده‌ی سنوری هه‌ولێر بكات و كۆمه‌ڵێك سه‌روه‌ری تۆمار كردوه كه به‌م جۆره بابه‌تانه هه‌رگیزا و هه‌رگیز سه‌روه‌رییه‌كانی ناشیوێنرێت، وه ده‌رباره‌ی م. عباس، پێش هه‌موو شتێك ده‌ست بردن و باس كردنی ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك دووره له هه‌موو ئه‌خلاقیه‌تێكی رۆژنامه‌وانی و په‌روه‌رده‌ی دواتر ئه‌و به‌رێز جگه‌ره‌ش ناكێشێت، وه ده‌مه‌وی باسی ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێزه خۆی ناو ناوه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی ئه‌بی ئه‌وش بزانی كه له ناو هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی ناوه‌ند هۆبه‌ی یاسایی نیه نه‌ك ته‌نیا په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر تاكو هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به‌ڵكو ئه‌م هۆبه‌یه ته‌نیا له په‌روه‌رده‌ی گشتی و له ناو دیوانی وه‌زاره‌ت هه‌یه. دواتر من ده‌رچووی به‌شی یاسا نیم به‌ڵكو ده‌رچووی به‌شی رامیاریم به هیچ جۆرێك مافی ئه‌وه‌م نیه له‌هۆبه‌ی یاسایی دانیشم چونكه یاسایی نیم هیچ كاتێكیش داوام لێنه‌كراوه كه بچم له پرسگه ده‌وام بكه‌م وه‌من له ئێستادا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له به‌شی كارگێری خزمه‌ت ده‌كه‌م، و وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز به‌رێوه‌به‌ر په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر زیاد له پێویست رێزم لێگیراوه و چونكه جه‌نابیان ئه‌وپه‌ری باوه‌ریان به رای جیاواز و ئایدیایی جیاواز هه‌یه، وه سه‌ره‌كیترین وه‌ڵامی ئه‌م راپۆرته بده‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه من كادیری ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانم و ئه‌ندامی لقی زانكۆی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌م وه هه‌موو رۆژێك له دوای ده‌وامی په‌روه‌رده له كاتژمێر 3ی ئێواره تاوه‌كو كاتژمێر 7 له ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان خه‌ریكی راپه‌راندی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی خۆمم وه دوور و نزیك نه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌م بزوتنه‌وه نیه به‌ڵكو هێڵێكی راست و چه‌پ دێنم به‌سه‌ریانداو وه من زۆر له‌وه گه‌وره‌ترم كه سه‌ربه‌م بزوتنه‌وه‌یه بم كه هه‌موو كه‌س پێشینه ی سه‌رۆك و هه‌ڵسوراوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌زانی كه چۆن بونه‌ته شێرپه‌نجه‌ی سه‌ردڵی ئه‌زمونه جوان و دیموكراسیه‌كه‌ی كوردستان وه به دوو ده‌زگای راگه‌یاندن و ناوێكی نه‌خوازراوه‌وه هه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌م ئه‌زمونه له‌كه‌دار بكرێت.
به‌ختیار فتاح ئه‌حمه‌د
فه‌رمانبه‌ر له به‌شی كارگێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر
كادیری به‌شی راگه‌یاندن له ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
