پرسی بڕیاردان و دیاریكردنی مافی چاره‌نووس مافی ره‌وای هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، له رابردووش‌دا زۆربه‌ی بزاڤه رزگاریخوازه‌كانی جیهان له رێی به كارهێنانی ئه‌و مافه گه‌یشتوونه‌ته خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه و وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ره‌وای خۆیه‌تی كه خۆی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می سه‌رخۆبوونی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانه. كورد له رابردوودا كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شارستانییه‌ت بووه به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له بیناكردنی شارستانییه‌تی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر بواری ئه‌وه‌ی پێ‌بدریت ببێته خاوه‌ن كیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا ڕوَڵێكی كارا ده‌گێڕی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و موَدێرن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
باسكردنی ئه‌م پرسه و خستنه‌ڕووی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌روَكی كوردستان و رێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان له كوَنگره‌ی 13 سیانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن جه‌نابیان كه نه‌ته‌وه‌ی كورد مافی ره‌وای خۆیه‌تی سوود له‌م مافه وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش بووه جێی دڵخۆشی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی پرسی كورددان، ئه‌وانه‌ی كه دژی پرسی كوردیشن كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به بایه‌خه‌وه باس له‌م پرسه كرا، بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن سه‌رۆكێك باسكرا كه خاوه‌ن ئیراده و بڕیاری خۆیه‌تی، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه كه باس له‌م پرسه ده‌كات به باوه‌ڕو ئیراده‌وه باسی ده‌كات و كاریش بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دروشمه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی له دیدگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌دوای چاره‌سه‌ری پرسی ره‌وای گه‌لی كوردستانه‌وه‌یه و هه‌وڵی بۆ ده‌دات، له رابردووش‌دا به‌رده‌وام باسی له‌وه كردووه كه كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ره‌وای خوَیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بیت، ئه‌م پرسه‌شی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كه‌ناڵه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان باسكردووه، ئه‌مجاره‌ش كه باس له‌م پرسه ده‌كات و ده‌یكاته بابه‌تی سه‌ره‌كی كونگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه تاكه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چاره‌نووسه له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه.
هه‌ر كاتێ كورد ئازادانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش باش هه‌ستی به‌مه كردووه بێ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پرسی كورد زۆر زه‌حمه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت، بۆیه ماوه‌یه‌كه چاره‌سه‌ری پرسی كورد‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له لایه‌ن زۆر كه‌سایه‌تی گرنگ و ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی باسی لێوه‌ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی ئاساییش وه‌رده‌گیرێت، بڕیاری دیاریكردنی مافی چاره‌نووس له‌لایه‌ن كورده‌وه واته راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، سه‌ربه‌خۆیی كورد‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش واته سه‌قامگیربوونی ئاسایش و هێمنی و ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
بۆیه جێی خۆیه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا پشتگیری له سه‌رۆك بارزانی بكرێت بۆ هێنانه‌دی و سه‌رخستنی ئه‌م دروشمه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بگه‌ین به كاروانی گه‌لان و مافی ره‌وای خۆمان.
10/ 1 /2011
عه‌مان -- ئورده‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
