
سلێمانی، 11ی كانوونی دووه‌م، 2011:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانه له فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار‌و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ.
هێمن كه‌ریم سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فشار به ده‌ستبه‌سه‌ری له بنكه‌ی سه‌رای شاری سلێمانییه‌وه به سه‌نته‌ری میترۆی وت "دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بریاریدا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ دستگیربكرێم تا له‌و ماوه‌یه‌دا بمبه‌ن بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر له دادگای خانه‌قین. "
هیلال ئیبراهیم، پارێزه‌ری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار، وتی "فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هێمن له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی خانه‌قینه‌وه ده‌ركراوه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له سلێمانی جێبه‌جێكراوه. "
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ده‌ستگیركردنی هێمن له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا دژی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار تۆماریكردووه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی هێمن جه‌ختیكرده‌وه "به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ (تا 13ی كانوونی دووه‌م) ده‌ستبه‌سه‌رده‌بێت تاده‌برێت بۆ خانه‌قین بۆ ئاماده‌كردنی له به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه له‌و شاره‌دا. "
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان دواده‌كات "ده‌ستبه‌جێ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار ئازادبكرێت، داوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه ئاسانكاری بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا و لێكۆڵینه‌وه‌كه له خانه‌قینه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سلێمانی به‌و پێیه‌ی كه گۆڤاره‌كه له شاری سلێمانی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له‌رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌ییل،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
