ده‌ستت بێنه
لووله‌ی چه‌كت هێشتا گه‌رمه
ده‌ستت بێنه،
مه‌ڵێ ته‌نهام...
هه‌ڵۆ سووره‌كه‌ی قه‌ندیلو
شۆڕه سواره‌كه‌ی سه گرمه
گه‌رمیانه‌كه‌ت چاوه‌نوارته
باوه گوڕ كوڕ ـ به بێ تۆ ـ
وه‌خته ڕه‌ق هه‌ڵێت له سه‌رما
ده‌ستت بێنه،
لووله‌ی چه‌ت هێشتا گه‌رمه
ده‌ستت بێنه، مه‌كه شه‌رمه
تۆ ئاسوی هیوای،
موژده‌ت هێنا...
برووسكه‌ی چاوت وه‌ك ڕه‌شه‌با
وه‌كو هاژه، وه‌ك كڕێوه
وه‌ك شه‌سته باران...
به كوڵ باری به سه‌ر سه‌رمه
ده‌ستت بێنه،
بگووشه ده‌ستم،
به هێز بكه بازووی ڕاستم
تۆ نه‌ورۆزی، نێرگز جاڕی
ئه‌تۆ هه‌وری، تۆ به‌هاری
قاسپه‌ی كه‌وی، شۆڕه سواری
سڵت نه‌كرد، نه له مه‌رگو
نه له دوژمن...
له‌گه‌ل مه‌رگا ده‌تكرد گه‌مه
ده‌ستت بێنه،
لووله‌ی چه‌كت هێشتا گه‌رمه
ئه‌تۆ مێژووی، تۆ داهاتووی
گیانت كرد به‌خت...
شرینه ناوت، شرینه‌بۆنت
شرینه ڕه‌نگت، شرینه ده‌نگت
چه‌ندێ بكه‌م ستایشی داستانی تۆ
هێشتا كه‌مه...
ده‌ستت بێنه،
لووله‌ی چه‌كت هێشتا گه‌رمه
من ده‌نازم، به‌ناوی تۆ
هه‌ر چه‌ند بڵێی
پێشمه‌رگه‌مه
إإإ
كه‌ركووك ـ 2006
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
