
دوای ئه‌و کێشمه‌کێشانه‌ی ئه‌م دواییه ی کوردستان دژ به ئازادی و ئیمزاکردن له‌سه‌ر یاسای خۆپێشاندانه‌کان له کوردستاندا ڕه‌نگی دایه‌وه. ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان پیشانی دا خه‌ڵک چه‌نده ئازادیان بۆ گرینگه. جارێکی تر تـوڕه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایتیانه‌دا ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی خسته سه‌رشانی که‌سانێک که به‌رگری له ئازادی ده‌که‌ن. بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه ی ئه‌م ده‌سه‌لاته. بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک پیشانی دا که له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی ئازادی‌دا بێده‌نگ نابن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆرێک له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی ئه‌وروپا پشتیوانیان له‌م ناڕه‌زایه‌تیه کردوه.
بۆ هاو خه‌باتی و پشتیوانی له‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ڕۆژی 16/01/2011 یه‌ک شه‌مه کاتژمێر 13. 00بۆ 15. 00 له داون ستریت ( (Downing street له شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانێک سازده‌کرێت به‌شداریکردنتان له‌م خۆپیشاندانه‌دا پشتیوانی کردنه له ئازادی و له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
گروپی چه‌تری ئازادی /له‌نده‌ن 10/01/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
