
هه‌ولێر، 11ی كانوونی دووه‌م، 2011: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نووسان پێشوازی له بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و داوا یاساییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه دژ به راگه‌یاندنه‌كان تۆماركرابوون.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژی دووشه‌ممه (10/1/2011) له‌رۆژنامه‌ی رووداو دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه، "وه‌ك پارتی بڕیارمانداوه هه‌موو سكاڵا و داواكانمان له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان و نووسه‌ران بكشێنینه‌وه، هیوادارین ئه‌وه‌ش وه‌ك نیازپاكی ببینرێ و مامه‌ڵه‌كردنێكی به‌رپرسیارانه‌تر له كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌كوردستان ببینین. "
له‌م باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت "پێشوازی له‌م بڕیاره ئه‌كه‌ین و پێمانوایه كه هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی ڕاست. هیوادارین به‌زووترین كات و به‌كرده‌وه هه‌موو داواكان بكشێنرێنه‌وه‌و دۆسییه‌كان له دادگاكان‌دا دابخرێن. وه هیوادارین له ئاینده‌دا په‌نابردنه به‌ر داوای یاسایی دژی رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن هه‌موو پارت و به‌رپرسێكه‌وه دوا رێگه‌چاره‌بێت و ته‌نها یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیش به‌كاربهێندرێت بۆ دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان. "
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا تا كۆتایی ساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌یه‌ك داوای یاسایی دژی چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار‌و نووسه‌ر تۆماركرد. گه‌وره‌ترینیان داوایه‌ك بوو دژی رۆژنامه‌ی رۆژنامه كه داوای یه‌ك ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو كرابوو، وه دواترین داوای یاسایی دژی نووسه‌ران مه‌ریوان ووریا قانیع و ئاراس فه‌تاح بوو. سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌فته‌ی رابردوو، بڕیاریدا كه داواكانی دژ به‌و دوو نووسه‌ره بكشێنێته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له‌رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌ییل،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
