بێگومان ئێمه‌ومانان زۆرمان ووت ده‌رباره‌ی چاكسازی له‌م هه‌رێمه‌دا كه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و لێنه‌پرسینه‌وه‌و واسیته‌و واسته‌كاری و گه‌رم كردنی دیوه‌خانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كۆنه موسته‌شارو كۆنه به‌عسی و... ... . به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێ به هیچ نادات، له ئه‌نجامدا ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌وێته ده‌ستی نه‌وشێروان و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كه‌م ته‌جروبه كه كه‌س نازانێت ئاقاره‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، بێ گومان ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی گۆڕانی لێپێكهاتووه ناتوانێت له یه‌كێتییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی باشتر ببێت، ئه‌وه‌شی له هه‌مووی خراپتره كاركردن به‌ته‌نها به تایبه‌ت له بغداد كه له ڕاستیدا كورد خۆی به هه‌موومانه‌وه هێشتا كه‌مینه‌ین ئینجا ئه‌گه‌ر په‌رش و بڵاویش بین ئه‌وه خراپتر، براده‌رانی گۆڕان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ مالیكی بكه‌ن باشتر وایه تنازول بۆ هاوپه‌یمانی لیسته كوردستانییه‌كان بكه‌ن، خۆ ناوچه‌كانی مالیكی له هه‌رێمی كوردستان باشتر نییه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لێره یه‌ك ملیۆن دۆلار بدزرێت ئه‌وه له‌وێ ده ملیۆن دۆلار ده‌دزرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مالیكی له‌براده‌رانی لای خۆمان دڵسۆز تر نییه بۆ كێشه‌ی كورد، حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان زه‌روره‌تێكی حه‌تمی بوو به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێكی به‌رپرسیار كه له خۆیه‌وه ده‌ستی پێبكات، ئه‌وه‌تا ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی گۆران هه‌مان ئه‌و موچه‌یه وه‌رده‌گرن كه لیسته‌كانی دیكه وه‌ریده‌گرن، بێگومان ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین كه سه‌یاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گردت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و پرۆژانه‌ی خستویانه‌ته به‌رده‌م په‌ڕله‌مان یان ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی لێده‌كه‌ن هه‌ندێكیان مه‌رامی حزبی له پشته‌وه‌یه له ئاینده‌دا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌م هه‌رێمه ناكات. له كۆتاییشدا ده‌ڵێن خه‌ڵك بۆیه له ده‌سه‌ڵات بێزاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شته‌كانی لۆژیكی و عه‌قڵانی نه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ئه‌و چه‌مكه ڕاست بكاته‌وه و به عه‌قڵ و مه‌نتیق كار بكات، به‌ستنه‌وه‌ی چاكسازی له كوردستان به هاوكاریكردن له به‌غداد شتێكی مه‌نتیقی نییه، چونكه ده‌بێت كورد له هه‌موو حاڵه‌تێكدا له به‌غداد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ بێت، هیچ نه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و مافانه‌ی كه تا ئێستا به ده‌ست هاتوون، پێمان وایه نه‌وشێروان و براده‌رانی گۆِران به‌م نه‌فه‌سه كار بكه‌ن پێده‌ێت له ئاینده‌دا سلێمانی ببه‌ستنه‌وه به به‌غداد و له هه‌ولێرو دهۆك جیای بكه‌نه‌وه، چونكه وا ده‌رده‌كه‌وێت سلێمانی بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وان و زۆرینه‌ن تێیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
