دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك كۆنگره‌ی دووه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌واده‌ی خۆی دواخرا، به‌ڵام شوكر بۆ خوا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و كۆنگره‌یه له هه‌ولێر به‌سترا، به‌نده یه‌كێك بووم له‌و راگه‌یاند كارانه‌ی كه له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌كه‌دا ته‌نیا له‌دوو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌دا توانیم ئاماده‌بم، ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌دا تێبینم كرد، دوو جه‌مسه‌ری هه‌بوو كه ده‌كرا هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌بوایه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی گرنگ هه‌بوون، كه ده‌كرا زیاتریش كاتی بۆ دابین بكرایه‌و قه‌سه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه من ده‌مه‌وێ له‌رێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه له شێوه‌ی په‌یامێك یاخوود چه‌ند ورده پێشنیازێك وه‌ك به‌رچاو روونیه‌ك بخه‌مه به‌رده‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه‌ی له‌دوای ته‌واو بوونی كۆنگره‌ی دووه‌م، ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ندیكای تازه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، هیوادارم له ئاست ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تیه دابن، كه هونه‌رمه‌ندانی كورد خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
چونكه پێوسته ئه‌و سه‌ندیكایه به‌ره‌و ئاستێك ببه‌ن، ببێته مه‌رجعیه‌تێك بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، پێم وایه هونه‌رمه‌ندێك ئه‌گه‌ر لێی قه‌وما یاخوود مافێكی خورا، باشترین شوێن، ئه‌و سه‌ندیكایه هانای بۆ ببات، پێم وایه نابێته كارێكی عه‌یبه‌ش بۆ خودی هونه‌رمه‌نده‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌ندیكاكه‌ی به‌رگری لێ بكات و به‌هانایه‌وه بێت.
بۆ هونه‌رمه‌ندێك چه‌نده جێگای رێز‌و دڵخۆشیه، ئه‌گه‌ر رۆژێك تووشی نه‌خۆشیه‌ك یان كاره‌ساتێك هات، سه‌ندیكاكه‌ی به چه‌پكه گوڵێك به‌سه‌ری بكاته‌وه، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و سه‌ندیكایه‌ی ئه‌و تێیادا ئه‌ندامه‌و هه‌ڵگری ناوی هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه، به‌نووسراوێك یان بڕێك پاره هاوكاری بكات، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی، وای ده‌بینم بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده باشترین مه‌دالیای رێز لێنانه.
پێویسته سه‌ندیكا كارێكی ئاوا بكات، ئه‌و سه‌ندیكایه بكاته مینبه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هونه‌رمه‌ندانی كورد هانا بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنیبیر نه‌بن و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش نه‌زانێ چیان بۆ بكات!، كه زۆر جار هونه‌رمه‌ند له داواكارییه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده بێ ئومێد ده‌بن و ناچار ده‌بن په‌نا بۆ حكومه‌ت به‌رن، ئیتر جاری وا هه‌یه له‌هه‌ردوولا بێ هیوا ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، بتوانێ فریاد ره‌سی كێشه‌و دواكارییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان بێت، پێم وانیه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له‌كاتی پێویستدا، نه بچێته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و نه چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت بكات، به‌ڵكو ئه‌و كاته له رێگه‌ی سه‌ندیكاوه به نووسراوێك ئه‌و داواكاریه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
من رێزم بۆ ستافی رابردووی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان هه‌یه، پێم وایه ئه‌وانیش هه‌وڵی زۆریاندا كار بكه‌ن بۆ هونه‌رمه‌ندان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دووپارچه‌یه یاخوود ئه‌و دوو ئیداره‌ی رێكخراو تێكه‌وتبوو كاتی خۆی، ستافی پێشوو زیاتر خه‌ریكی ئه‌وه بوون له چوار چێوه‌ی رێكخراوێكدا هونه‌رمه‌ندان كۆبكه‌نه‌وه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچی به پێ ووته‌كانی ئه‌وان زۆر ئیش و كار هه‌بوو ده‌بوایه بیكه‌ن، كه نه‌كرا، به‌هه‌ر حاڵ پێویسته ئه‌و ده‌سته‌ی ئێستای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، زیاتری له‌خه‌می ئه‌و بابه‌ت و پرۆژانه بن، كه به هه‌ڵواسراوی تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی پاراستنی مافی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان، كه له ساڵی (2005) ـه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌س نیه لای بكاته‌وه و بزانێ ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌ره‌و چ ئاقارێك رۆیشت!!.
سه‌ندیكای ئه‌مڕۆی هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی دوێنێ، ده‌بێ ستافی ئێستا و رابردووش، ئه‌و ڕاستیه چاك بزانن تاوه‌كو هونه‌رمه‌ندانی كورد، فلته‌ری دووبه‌ركی و شارچێتی و حیزبی بوون له ئه‌جیندای كار و كرده‌وه‌یان لانه‌بن، مه‌حاڵه (10) كۆنگره‌ی دیكه‌ش بتوانێ له‌م وڵاته ساڕێژی ئه‌و هه‌موو برینه‌ی هونه‌ر بكات، سه‌یر بكه‌ن (موزیك، گۆرانی، شانۆ، دراما، سینه‌ما) ـی كوردیی له ئێستادا چی لێ به‌سه‌ر هاتووه، كێ به‌ر پرسیاره له‌و هه‌موو بێسه‌رو به‌رییه؟!، بۆچی تائێستا رێكخراو یا سه‌ندیكا بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه، كۆنفڕاسێك سازبكه‌ن، بۆ ره‌وشی گۆرانی و موزیك، یا بۆ هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رانه‌ی ناوم هێنان، به‌ڵكو هه‌رنه‌بێ له‌و كۆنفراسه‌دا بۆ مێژوو هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه بخرێنه روو، كه خه‌مخۆری هونه‌رن!!.
پێوسته سه‌ندیكا له ئه‌جیندای كاری داهاتووی دا بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه، چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ندێك، یاخوود له‌كاتی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندێك، ئاماده‌یان هه‌بێت، تاوه‌كو جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دۆستیش بزانێ، هونه‌رمه‌ند ماڵێكی هه‌یه له‌دوای ئه‌و فرمێسكی بۆ بڕێژێت و له‌یادی نه‌كات، یاخوود سازدانی مه‌راسیمێكی ساڵانه بۆ خه‌ڵاتكردنی هونه‌رمه‌ندان له‌هه‌موو بواره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره‌فی رێز لێنانه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش له رێگه‌ی ئه‌و سه‌ندیكایه‌وه بێت، نه‌ك هه‌ندێك ده‌زگا و شوێنی دیكه خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندان بگرنه ئه‌ستۆ، كه جاری وا هه‌یه زۆر هونه‌رمه‌ند له یاد ده‌كرێن، كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ن!.
هیوادارم سه‌ندیكای تازه‌ی هونه‌رمه‌ندان ببێته ماڵێك مه‌رجعیه‌تێك بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كورد، هونه‌رمه‌ندانیش یه‌ك ریز و ته‌بابن، له بڕیاڕدان به‌رگری كردن له یه‌كتری.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
