
هه‌رچه‌ند باش له‌وه ئاگاداربووین كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی رۆشنبیره‌وه شه‌وانه ده‌چێته نێو ماڵی هه‌ورامان له (پاڵتاك) قسه‌ی ناراست سه‌باره‌ت به مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی هه‌ورامان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات پلار له چالاكییه‌كانی بگرێت، به‌ڵام نه‌مانده‌ویست وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه وپێمانوابوو چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی مه‌ڵبه‌ند له بواره جیاجیاكانی رۆشنبیری‌دا به‌سن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، كه‌چی بۆمانده‌ركه‌وت هه‌تا چالاكییه‌كان گه‌وره‌تروفراوانتربن ئه‌ویش زیاتر هه‌ڵمه‌تی خۆی چڕده‌كاته‌وه و راستییه‌كان نادیده ده‌گرێت، بۆیه بۆ ئه‌و ئازیزانه كه دوورن له واقعی كاره‌كان پێویستیكرد ئه‌م خاڵانه روونبكه‌ینه‌وه:
-
مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان هه‌رله سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تائێستا ته‌نها خه‌می خزمه‌تكردنی رۆشنبیری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و خزمه‌تكردنی رۆشنبیری هه‌ورامان له بواره جیاجیاكاندا بووه، بۆیه چه‌ندین چالاكی گه‌وره‌و قه‌درگرانی ئه‌نجامداوه وه‌ك: ده‌ركردنی گۆڤارێكی وه‌رزی به‌ناوی هه‌ورامان، له چاپدانی ژماره‌یه‌ك كتێب بۆ نووسه‌ران و شاعیران ورۆشنبیرانی هه‌ردوو دیوی هه‌ورامان، سازدانی ده‌یان كۆڕوسیمینار ونمایشی شانۆیی، كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی شێوه‌كاری، كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر وزمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر، سازدانی فێستیڤاڵی هه‌ورامان وفێستیڤاڵًی ئوروموون بۆ وێژه‌ی ماچۆ... هتد. له‌م چالاكیانه‌شدا هه‌ڵسوڕاوانی مه‌ڵبه‌ند خۆنه‌ویستانه و بێبه‌رامبه‌ر كاریان كردووه.
-
قسه له‌وه ده‌كری گوایا ئێمه پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی وهه‌ڵبژێردراو سه‌یرده‌كه‌ین ورێزمان بۆ ده‌سه‌ڵاتداره خه‌مخۆره‌كان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌پاشكۆیبووین ونه‌پاشكۆی ده‌بین و نه شتێكی وه‌هاش لێمان داواكراوه، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی سه‌رۆكه‌كانمان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له دامه‌زراوه‌كاندا هه‌ڵواسراوه له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ماندا هه‌ڵمان نه‌واسیوه، به‌ڵكو وێنه‌ی زه‌رده‌شت و پیرشالیار و مه‌حمودخانی دزڵی و جافرسان و كه‌سێتییه دیاره‌كانی تری بواری مێژوو و كولتووری هه‌ورامانمان هه‌ڵواسیوه.
-
باسی ئه‌وه كراوه كه مه‌ڵبه‌ند رێگر بووبێت له نمایشكردنی فلیمی هه‌ورامی یان كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به هه‌ورامان ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كردووه له گیرفانی خۆیه‌وه گوێزی گیرفانی خه‌ڵك ده‌ژمێرێت چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دوور و نزیك له كارێكی له‌و چه‌شنه ئاگادارنین، ئه‌گه‌ر پێیوایه هه‌ندێك كه‌ناڵ رای ئێمه وه‌رده‌گرن با ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر قسه‌كانی، یان فلیمه‌كه بدات به وكه‌ناڵه ی به‌گوێی ئێمه ناكات هه‌تاكو بۆی نمایش بكه‌ن، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیش ئێمه له پێشه‌نگی ئه‌وانه‌دا ده‌بین كار بۆ كردنه‌وه‌ی بكه‌ین به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌توانای ماددی ومرۆیی وپێداویستییه‌كانی پێمان ئاماده‌بكرێت و بتوانین خه‌رجییه‌كانی له ئه‌ستۆ بگرین نه‌وه‌ك ته‌نها بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری سۆزی بێبنه‌ما.
-
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رنامه‌دایه رۆژی هه‌ینی 14/1/2011 له خورماڵ بۆ رۆشنبیرانی هه‌ورامان سازبدرێت نه‌وه‌ك هه‌ر راوێژ له‌گه‌ڵمانكراوه، به‌ڵكو لایه‌نێكی سه‌ره‌كی سازدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ین كه‌له‌لایه‌ن (مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان و ناوه‌ندی رووناكبیری خورماڵ و گروپی ژیوا) وه سازده‌كرێت نه‌وه‌ك ئه‌وه خۆپیشاندان بێت دژی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامان وه‌ك باسی لێوه‌كراوه.
-
قسه له‌وه كراوه گوایا سازدانی فێستیڤاڵی ئورووموون بۆ وێژه‌ی ماچۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌ورامانه، به‌راستی ئه‌مه قسه‌یه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یكا بڕوای پێده‌كات، چونكه هه‌وڵه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان بۆ سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵه توانیان ئه‌وانه‌ی به‌دیالێكته‌كه‌ی خۆمان گۆده‌كه‌ن له (مازینده‌ران و كه‌نووله وهه‌ورامانی ئه‌ودیو و زه‌نگه‌نه‌و شه‌به‌ك وكاكه‌یی وباجه‌لان وشێخان وته‌نانه‌ت زازا) ش كۆبكه‌نه‌وه و باسوخواسی خۆیان سه‌باره‌ت به مێژوو كولتوور ودیالێكتیان پێشكه‌شبكه‌ن و ئه‌مه‌ش پردێكی جوان وپته‌وی له‌نێوان ئه‌م پێكهاتانه‌دا درووستكردووه و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه گۆكارانی دیالێكته‌كه‌مان له كوردستانی گه‌وره‌دا زیاتر له (6) ملیۆن كه‌سن وته‌نها خه‌ڵكی هه‌ورامان نین وپێویسته زۆر به‌جدیانه ئاوڕ له پێشینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژوویی و كولتووری و زمانه‌وانیان بدرێته‌وه.
-
زۆرده‌مێكه وتراوه وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ناراستی به‌ڵگه‌ی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی نییه به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی هه‌ستكردنه به لێپرسراوێتی، ئه‌گینا نه قه‌ڵه‌مه‌كانمان كوله و نه زمانیشمان لاڵه و ده‌توانین قسه‌ی خۆمان هه‌بێت، دواجاریش ئێمه باشترین رێگا به رێگای له‌یه‌كترتێگه‌یشتن له‌قه‌ڵه‌ده‌ده‌ین نه‌وه‌ك قسه‌ی بێسه‌روبه‌ره.
مه‌ڵه‌به‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان
9/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
