دوای سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، ئینگلیز میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ناوچه‌كه‌دا خسته ژێر ده‌ستی خۆی و ئینتدابی كرد و له ساڵی 1920 ناوچه‌یه‌كی له ئیمپراتۆره به‌زیوه‌كه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دابڕی و بی خواستی خه‌ڵكه‌كه و راوێژ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان، وڵاتۆكه‌یه‌كی به‌ناوی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا پێكه‌وه‌نا و كورد و كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی كردنه په‌راوێزی ئه‌و وڵاتۆكه‌یه‌ی كه له قاڵبی مه‌له‌كیدا دایڕشت و فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌می به‌سه‌ردا كرده خودان. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتۆكه تازه گرێدراوه‌ش خۆی له‌سه‌ر پی بگری، له 6ی كانوونی دووه‌می 1921 سوپایه‌كی دامه‌زراند. ئه‌مڕۆ كه له‌سه‌رده‌م و بارودۆخێكی زۆر جیاواز له‌وكات، یادی 90 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه ده‌كرێته‌وه، مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته كردن و له‌سه‌ر وه‌ستانه، نه‌خاسمه بۆ ئێمه‌ی كورد، كه به‌درێژایی ئه‌و نه‌وه‌د ساڵه‌یه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی، تاڵاوی ده‌ستی ئه‌و سوپا زه‌به‌للاح و خوێنڕێژه ده‌چێژین و به نه‌وه‌د ساڵی دیكه‌ش، شوێنه‌وار و مه‌رگه‌ساته زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی له هزر و جه‌سته و یاده‌وه‌ریماندا ناسڕێنه‌وه.
ئه‌و سوپایه هه‌ر له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه بوو به ئامراز و مه‌قاشی بڕینه‌وه‌ی وێزه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌دیفاع، به تایبه‌ت بۆ كوردی بی كه‌س و بی پشتیوان. هه‌ر ئه‌وه‌نده نا، به‌ڵكو وه‌ك سوپایه‌كی داگیركاری زۆر بی ره‌حم، هه‌رچی سامانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌بوو، به دزی و گزی بۆ خۆی برد و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی پی داگرتن و هه‌ر به‌و چه‌ك و جبه‌خانانه‌شه‌وه كه‌وته‌وه وێزه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بی ده‌ره‌تانه‌ی، كه له گۆچان و تفه‌نگه ره‌شكه به‌ولاوه شتێكی بۆ ده‌ستكردنه‌وه و به‌رگریكردن له‌خۆ شك نه‌ده‌برد. كه‌چی له‌ولاوه ئه‌و، نوێترین و پێشكه‌وتووترین فڕۆكه و زرێپۆش و مووشه‌ك و چه‌كی گه‌وره و بچووك و پێداویستی لۆجستیكی به سامانی دزراوی ئه‌و گه‌له ده‌كڕی و به پشتی داده‌دانه‌وه. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌موو سنوورێكی نێوده‌وڵه‌تیش ببه‌زێنی و دڕه‌نده‌ترین هێرش و په‌لامار به چه‌كه كۆكوژ و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شێخ وه‌سانان و ناوچه جۆراوجۆره‌كاندا تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیاوه، بی ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانی نققه‌یان لێوه‌بێت، چونكه هه‌موو پێوه‌ره‌كان ته‌نها و ته‌نها به ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان ده‌پێوران. دیاره كه عێراقیش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سامانه زۆره‌ی كه له كوردستانی داگیركراوی ژێر ده‌ستیدا وه‌چنگی ده‌كه‌وت، ببوو به باڵاده‌ستترین هێزی بڕیار به‌ده‌ستی ناوچه‌كه و سوپاكه‌شی ببوو به گه‌وره‌ترین و پڕ چه‌كترین و دڕه‌نده‌ترین سوپا. ته‌نانه‌ت ئه‌و سوپا دڕنده‌یه‌ی به‌ر فه‌رمانی سه‌ددام و به‌عس، كه‌وته وێزه‌ی هه‌موو ناحه‌زه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا. شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌و سوپایه له‌گه‌ڵ ئێران و به كوشتدانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی و وێرانكردنی زۆرێك له شار و شارۆچكه و گوند و تێكدانی ژێرخانی هه‌ردوو وڵاته‌كه. هه‌روه‌ها په‌لاماردان و داگیركردنی كوێتی عه‌ره‌بی هاوڕه‌گه‌ز و دراوسێ و ئه‌و هه‌موو زیانه زۆره‌ی به خۆی و به‌وانیشی گه‌یاند، تا كار گه‌یشته هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان و شه‌ڕی دووه‌م و سێیه‌می كه‌نداو، ئه‌ویش دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و سوپا داگیركاره بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو و مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه گه‌وره‌كانی دونیا، كه سه‌ره‌نجام ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دوایی كه‌نداو، بوونه مایه‌ی راپه‌ڕینی گه‌لانی عێراق، به تایبه‌تی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له 1991 و دواتر لێدان و رووخانی ئه‌و رژێمه خوێنڕێژه‌ی، كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پشت به مه‌نتقی عه‌قڵ ببه‌ستی، پشتی به مه‌نتقی هێز و سوپا و چه‌ك و سامان و نه‌وت و ئابوووری ده‌به‌ست، تا سه‌ره‌نجام له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كۆمه‌كی هێزی هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ك و ئیراده‌ی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی عێراق و كوردستان، وه‌ك به‌فری شل هه‌ره‌سی هێناو توایه‌وه و له‌پاڵ یه‌كدیدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه مێژووی سوپایه‌ك بووبێت، كه له‌جیاتی داكۆكیكردن و به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ر له هه‌موو كه‌س كه‌وتبێته وێزه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی خۆی سووتاندبی، چاوه‌ڕوانی چی باشتر لی ده‌كرا؟ بۆیه هیچ جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو و نییه بۆ ئێمه‌ی كورد، كاتی كه دوای رووخانی ئه‌و رژێمه دكتاتۆر و خوێنڕێژه و دروستكردنه‌وه‌ی وڵاتی به‌ناو عێراقی نوی، كه به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی سه‌رانی رابردووی په‌لاماری ناوچه جێناكۆكه‌كانی له قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌كانی تر دایه‌وه، له كاتێكدا كه ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزگاری لی ده‌كرا، كه به‌پێی ده‌ستووری نوێی عێراق به‌شێكی دانپێنراوه له‌و سوپا و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه. به‌ڵام ئه‌وانه كه هه‌ر كاتێك خۆیان ده‌ست ئه‌ستوور بینیبی، هه‌میشه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی تر و به‌هێزی نابه‌رابه‌ره‌وه په‌لاماریان داون. بۆیه نه ئه‌وكات و نه ئێستا و نه داهاتووش متمانه به سوپایه‌ك ناكرێت كه مێژووی خۆی له‌سه‌ر ئێسك و پڕووسكی ئه‌و خه‌ڵكه بێدیفاعه هه‌ڵچنیبی. به‌ڵام كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه له‌یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپا داپلۆسێنه‌ره، خه‌ڵكی قوربانی ده‌ستی زوڵم و سته‌می ئه‌و سوپایه، یادی بكاته‌وه‌و خاترجه‌مانه پشووه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر، وه‌ك نه‌بای پێداهاتبی نه باران! جێی سه‌رسوڕمانه كه رۆژانه ده‌بینین خه‌ڵكی كوردستان له ورد و درشتی پرسه‌كان، له‌سه‌ر راست و چه‌وت و لێكحاڵی نه‌بوون له یه‌كتر، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و كه‌مپین رێكده‌خه‌ن، ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌و به‌یاننامه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، رۆژانه ده‌بینین بۆ مه‌رامی سیاسی و رێكخراوه‌یی ژاوه‌ژاو ده‌نێنه‌وه و سه‌نگه‌ر له یه‌كتر ده‌گرن و له‌ناویشیاندا خه‌ڵكه بێوه‌یه‌كه هه‌راسان و ته‌نگه‌تاو ده‌كه‌ن، كه‌چی نه‌ماندیت و نه‌مانبیست، نه ئه‌وانه‌ی رۆژانه هوتاف لی ده‌ده‌ن و رێپێوان ده‌كه‌ن، نه ئه‌وانه‌ی ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه و كه‌مپین ساز ده‌كه‌ن، نه ئه‌وانه‌ی هاشوهووش ئه‌كه‌ن و تیر له‌یه‌كتر ده‌سوون، نه‌ماندیت له یادی دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه‌ی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌و گه‌له‌ی پێشێل و ئه‌تك كردووه، ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و هه‌وڵی دادگاییكردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بده‌ن و داوای قه‌ره‌بووه گیانی و ماددیه‌كانی ئه‌و گه‌ل و خاكه‌ی لی بكه‌نه‌وه! ته‌نانه‌ت نه‌ماندیت هیچ كام له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌و رێكخراو و تاك و كۆی ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك (پشوو) ه فه‌ڕمیه‌كه‌ی 6ی كانوون ره‌د بكه‌نه‌وه‌و نه‌چنه ژێر باری دانپێدانان به‌و سوپایه و به مێژووه‌كه‌ی و به (ده‌سكه‌وته‌كانی) !! ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم له دیدگایه‌كی شۆڤێنیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه مێژوو و ده‌ره‌نجامی نه‌وه‌د ساڵه‌ی سوپایه‌كه، كه خۆی له هیچ تاوانێك نه‌پاراست. بۆیه من وه‌ك تاكێك كه ساڵه‌های ساڵ تاڵاوی ده‌ستی ئه‌و سوپا و رژێمه‌كه‌یم چه‌شتووه، نه‌ك هه‌ر دڵخۆش نیم به بوونی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی، به‌ڵكو هه‌میشه بوونی وه‌ها سوپایه‌ك به‌و عه‌قڵییه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی خاك و نیشتمانم ده‌زانم، ته‌نها ئه‌و رۆژه‌ش هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م كه ئه‌و سوپایه وه‌ك ئێستا بی چه‌ك و بی وه‌زیر و بی هێز و نایه‌كگرتوو و په‌رت و بڵاو بێت، ده‌نا ئه‌وانه‌ی بۆ بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا ئه‌ویش به په‌لاماره‌وه بۆسه‌ر ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه و مه‌ترسی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆسه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی ئێمه و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
