
كوردستانیان:
یه‌كه‌م وه‌رچه‌رخانی مێژوویی له هه‌موو كوردستان بۆ به‌رگری كردن له مافی خوێندن به زمانی كوردی له‌دایكبوو و به‌ناوی كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن) هاته مه‌یدانی خه‌بات و راشكاوانه دژ به ئه‌قڵ و فكری ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی حكومه‌تی توركیا، و ئیران و سوریا سه‌نگه‌ری كرت و بوو به جێگای شانازییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان لێ‌كرد. كه‌مپینه‌كه به‌گیانێكی یه‌كگرتووانه به‌شداری كرد له به‌هێزكردنی هوشیاری تاكی كورد به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی. ئه‌م كه‌مپینه كه له شاری (خانه‌قین) ه‌وه رۆژی 29/10/2010ده‌ستیپێكردو به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی چالاكوانه‌كان گه‌یشته ئاستی كه‌مپینێكی جیهانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، ناچارین پاش راوێژكردن له‌گه‌ل چه‌ندین چالاكوان، كار‌و چالاكییه‌كانی له باشوور له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه، رابگرین.
1- له باكوور به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه په‌ڕه‌ی سه‌ندووه‌و ئێستا بووه به بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و ملیونان كه‌س و رێكخراو و حزب كاری بۆ ده‌كه‌ن. له رۆژئاوا هه‌نگاوی باشی بۆ نراوه‌و له رۆژهه‌ڵاتیش هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام هێشتا له شار‌و شارۆچكه‌كان چالاكی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی نییه‌و ئومێد به لیژنه‌ی زمانی رۆژهه‌ڵات و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو چالاكوانی بواری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ماوه بۆ درێژه‌دان به كار‌و چالاكی كه‌مپینه‌كه له‌م به‌شه.
ئه‌وه‌ی تا ئه‌م چركه‌یه له باشوور پێمان كرا، ئه‌مجاممانداو له‌راستیدا له به‌رنامه‌مان بوو روو له هه‌موو شوێنی خواپه‌ره‌ستی ئاینه‌كانیش بكه‌ین (مزكه‌وت، حوسێنیه، كه‌نیسه‌كانی كلدان، ئاشووری، سریانی، ئه‌رمه‌نی، ئاسووری، ئه‌رته‌دۆكس، جمخانه و ئیزدییه‌كان) .
بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانیان بۆ كه‌مپینه‌كه و خۆشیان بانگه‌وازی هاو ئاینه‌كانیان له‌و سێ وه‌ڵاته بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له به‌رگری له مافی خوێندن به زمانی كوردی، هه‌ر وه‌ك چۆن له باشووری كوردستان هه‌موویان مافی خوێندنیان هه‌یه به زمانی دایكیان.
2- ئێمه سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌ن و گروپێك نین و به‌كرده‌وه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی كوردستان و مافه سروشتی و مرۆییه‌كه‌ی كارمان كرد.
به شانازییه‌وه ده‌ڵێین ئێمه نه خاوه‌ن پاوه‌و پولین و نه پله‌دارین، بۆیه ناتوانین چیتر ئه‌ركی كاركردن بۆ كه‌مپینكه له پاشووره‌وه له‌ئه‌ستۆ بگرین و ناشمانه‌وێ په‌نا بۆ هیچ لایه‌نێك ببه‌ین. هه‌روا دڵنیاین كه هه‌زاران چالاكوان و كه‌سانی به‌توانا هه‌یه كه له ئێمه باشتر ده‌توانن گه‌شه به‌م خه‌باته بده‌ن و هیوادارین راگرتنی كه‌مپینه‌كه له باشوور به شكستی نه‌زانن، به‌پێچه‌وانه‌وه كارێكی هاوبه‌ش و بێگه‌رد و گه‌وره‌مان كرد‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هێزانه كه به‌رامبه‌ریان ده‌سڕنه‌وه، ئێمه به‌هه‌مووتان شانازی ده‌كه‌ین و ناو و ئاڵای یه‌ك به یه‌كتان به‌رزڕاگرت.
كوردستانیان!
ئێمه له‌م بواره تاقه ده‌ستپێشخه‌رو چالاكوان نین. هوشیاری كچ و كوڕانی گه‌له‌كه‌مان له‌و ئاستێكه، سه‌دان چالاكوانی تر به‌رهه‌مده‌هێنێت و ئه‌م خه‌باته ئیمڕۆ یان سبه‌ی به‌ره‌و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن ببه‌ن.
چاومان له نه‌به‌ردی مه‌ده‌نییانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئامه‌د، سنه‌و قامیشلۆ و عه‌فرینه!
ئومێدمان گه‌شه به سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان بۆ دابینكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی!
كه‌مپینی ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن)
9/1/2011
سوپاسنامه بۆ یارمه‌تیده‌رانی كه‌مپینه‌كه:
خه‌رجییه‌كانی كه‌مپینه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم و براده‌رو ناسیاوه شه‌خسییه‌كانم به‌ڕێوه چوو.
لێره‌دا له‌ناخه‌وه سوپاسی بێپایانی هه‌ر یه‌ك له‌م به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌بێ پشتیوانییه‌كانیان نه‌مده‌توانی خه‌رجی په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و به‌كارهێنانی میدیاتیلیكۆم و هاتووچۆكردن به ئۆتۆمبیل بۆ كاروباری كه‌مپینه‌كه هه‌ڵگرم:
(عومه‌ر مه‌نسوور- 6كارتی 10دۆلاری، زاهر تاهر-6كارتی 10هه‌زار دیناری، عه‌دنان مه‌نسوور-125هه‌زار دینار، هۆشیار عه‌بدولعه‌زیز-6كارتی10دۆلاری، هاوڕێ عه‌داله‌ت-3كارتی 10هه‌زاری، هاوڕێ شێخ سدیق-كارتی 25دۆلاری، تالب محه‌مه‌د-500هه‌زار دینار، د. رابعه عه‌باس 6كارت، رائد ئه‌شره‌ف قاسم-40هه‌زار دینار، مامۆستا رابه‌ر ره‌شید-كارتی 20دۆلاری، شێركۆ ماربین 2كارتی 20دۆلاری، هاوپیشه‌كانم له قوتابخانه‌ی ئه‌ركه‌وازی- مامۆستا عه‌لی 1كارتی 10هه‌زاری، مامۆستا شاسوار 1كارتی10هه‌زار دیناری)، سۆران كه‌لاری-1كارتی 10هه‌زاری، سالار محمود -1كارتی 20هه‌زار دیناری، چالاكوانان (تاهر ته‌وفیق 1كارتی 10دۆلاری، سواره محه‌مه‌د-له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سایتی ناسنامه‌ی رێكخست، فه‌رمان خێڵانی-1كارتی 10هه‌زاری، به‌ڕێز سه‌ید كامل-1كارتی 10هه‌زاری، سه‌ڵاح كوێخا (وه‌ك كه‌سایه‌تی) -75هه‌زار دینار و باباعه‌لی جه‌باری 200هه‌زار دینار. )
كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
