له خوا به‌زیاد بێ باری گوزه‌ران و مه‌عیشه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان زۆر باشه زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆشگوزه‌رانن و ڕێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان له چاو سه‌رده‌می گه‌مارۆی ئابوری و ڕژێمی سه‌دامی گۆڕگۆڕ زۆر دابه‌زیوه و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان شه‌وانه‌ش تا دره‌نگانێ به ئیش و بێ ئیش له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیانن و به سۆپه‌ر ماركێته‌كانی ناو شاره‌كانمان كه ئه‌وانیش ژماره‌یان زۆر بووه، پیاسه ده‌كه‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه و بگره ئێستا وای لێهاتووه نانی ئێوارانیشمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانمان و له یه‌كێك له‌ڕیستورانه‌كانا ئه‌خۆین و ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی كه‌مێك له ئه‌ركی ژنانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی سوك كردوه و پاشانیش هه‌ر چیه‌كمان بوێت له بازاردا ده‌ست ده‌كه‌وێ به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه هه‌ر له سه‌یاره‌وه تا ئه‌گاته ناوماڵ و جلوبه‌رگ و ته‌واوی شته‌كانی تر... ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای میهره‌بانه له ئێمه‌ی كردوه‌ته‌وه دوای ده‌یان ساڵ ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی، بۆیه من به‌ش به حاڵی خۆم سوپاسی خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌كه‌م.. دوای ئه‌م پێشه‌كییه ئیتر با بێمه سه‌ر مه‌به‌ست، زۆربه‌مان سه‌رده‌می گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر عێراق و ڕژێمی سه‌داممان له‌بیره كه ئه‌م گه‌له داماو و به‌دبه‌خته‌ی ئێمه له چ بارودۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژیا و له‌هه‌ر ماڵێكا چه‌ند كه‌سێ كاریان ئه‌كرد تاكو پێكه‌وه ژیانێكی مه‌مره‌ومه‌ژی مسۆگه‌ر بكه‌ن و هه‌ر یه‌كێك له ژیانی ئێمه چه‌ندین حكایه‌تی سه‌رنجڕاكیشی تیا‌بوو و هێشتا له‌یادوه‌ری زۆربمانا ماوه‌ته‌وه و به ئاسانی ده‌رناچێ، زۆربه‌ی ماڵ و خێزانه‌كان ڕۆژانه به عه‌لاگه چه‌ند كیلۆیه‌ك ئاردمان ئه‌كڕی و نانی ئه‌و رۆژه یان چه‌ند رۆژێكێمان لێ دروست ئه‌كرد و ئیتر هه‌ر ئه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر نانه‌كه‌ت مسۆگه‌ر بوایه ئیتر پاشا بویت، و خێزانی وا هه‌بوو به‌نۆره نانیان ئه‌خوارد و به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌یان له به‌ینی خۆیانا دابه‌ش كرد بوو، خۆ سوته‌مه‌نیش نه‌بوو ئه‌وه‌ش كه هه‌بوو زۆرگران بوو، ئه‌وه‌نده‌ی تر باری شانی خێزانه‌كانی گرانتر كردبوو، ساردی فستق و مۆز و هه‌ندێ میوه‌ی تر خواردنی هه‌موو كه‌سێك نه‌بوو، به ڕاستی حاڵی خه‌ڵك زۆرشڕ و خراپ بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێزانێك كه‌سێكی له ده‌ره‌وه هه‌بوایه و گه‌ڵایان بۆ بهاتایه ئه‌وه خه‌ڵكی تر ده‌یانووت بۆریه نه‌وتیان هه‌یه و حاڵیان زۆرباشه و ئیتر پۆزیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی تردا لێ ئه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو پاڵی نا به زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه رێگای هاتونه‌هاتی ده‌ره‌وه بگرنه‌به‌ر و وڵات جێبهێڵن.. به‌ڵێ ئه‌مه باری گوزه‌رانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان بوو.. به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێم و باش بوونی موچه‌ی كارمه‌ندان و كرانه‌وه‌ی سنوره‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌گشتی ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌یه‌كجاری گۆڕاو ئه‌ڵێی نه‌بای دیوه نه‌باران و گه‌یشتوه‌ته ترۆپكی له‌خۆبایی بوون و غرور و ئه‌نانیه‌ت و هه‌ڵپه بۆ هه‌موو شتێك ده‌كات و جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیچی تری به‌لاوه موهیم نیه بۆیه له كۆتاییا ئه‌ڵێم له‌عه‌لاگه ئارده‌وه بۆ ئاخر مۆدیلی سه‌یاره و خان‌و و سه‌فه‌ری خاریج...
گوڵزار ڕه‌حیم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
