هەموو شتێکە وهیچ نییە نەک هیچ و هەموو شتێکە، کاتێ برسین بە لەتێ نان یان کە تینوین بە قومێ ئاو دەکرێ لە بیر بکرێ، ولێ کە ئاشقین شتێ نییە بۆ تێر بوون، هەرچەند سۆز لە معشوقەکەت وەربگری زیاتر ئاودالی ئەشق دەبی!
مرۆڤ کە لەدەروازەی ئەشق تێپەر دەبێت ئیدی بە جارێ دەگۆردرێ، ژیان لە مملەکەتی ئەشق گەلێک جیاوازە لە ژیانی عوام، هیچت لە کاتی خۆیدا نییە تەنیا ئومێد نەبێ ئەویش کە سەرابە وهەر دەرۆیت وپێی ناگەی، ئەوەی پێش ئەشق هەتە ژیانێکی شاهانەیە پرە لە چێژ، جەستە و رووح ئاوێزان بە یاوەری ئەقل هەنگاو دەنێن، لە کوێ ماندوو بی دەخەوی، فکر دەبێتە تەواوکەری ئومێد ورەنگەکان هەر وەکو خۆیان دەبینی، لە مانەش بە بەها تر ناخت دەریایەکی ئارام وهێمنە هەر چۆن بەتەوێ سەولی حەز وخولیاکانت لێ دەدەیت، بەڵام ئاشق خودان رووحێکی زیز وجەستەیەکی شەکەت وئەقلێکی فاشیلە.
ئاشق هیچ شتێ تەنانەت خۆشی وەکو خۆی نابینێ و ناناسێ، گشت ئەزمون ورابردووی بەلاوە تالن، وەکو ئەسپێ شێت لە پێ دەشتێ هەڵبەز ودابەزیەتی وەکو زەریایەکی تورە بێ ئۆقرە شەپۆل دەدات، هەموو بوونی هەراسانە، پەیتا پەیتا دڵەراوکێ دەیگرێ و سۆزی تێکەڵ قیری رەشە دوو دڵ گوماناوی وبەدبینی وای لێدەکەن رەنگی رەش و سپی لە یەک جیا نەکرێنەوە هەندێ جار سپی لە رەشدا بەبینی و رەش لە سپییییی.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
