مانگی رابردوو، واته له دیسه‌مبه‌ری (2010) دا شاندێكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (دانا عه‌بدولعه‌زیز) سه‌ردانی وڵاتی روسیای فیدراڵیان كرد، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی قوتابیانی كورد له رووسیا و سازكردنی ده‌رفه‌تی خوێندنی زێده‌تر بۆ فێرخوازانی كورد.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا شاندی ناوبراو باڵیوزخانه‌ی عێراقیشیان خستبوویه خشته‌ی گه‌شته‌كه‌یان و ئه‌وه بوو سه‌ردانیكی باڵیۆزیان كرد به مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له په‌یونه‌دییه‌كانی نێوان قوتابیانی كورد و باڵیۆزخانه. له هه‌مانكاتدا شانده‌كه‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان سه‌ردانی به‌رێز (د. توعمه حوسێن) سه‌رۆكی پاشكۆی رۆشنبیری له باڵیۆزخانه‌ی عێراقیان كرد‌و له دیدارێكی نێوانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر كارئاسانی كردن و جێبه‌جێكردنی كاروباری قوتابیان كرایه‌وه‌و به‌رێز سه‌رۆكی پاشكۆی رۆشنبیری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و دیداری گرنگ و تایبه‌تی بۆ شاندی ناوبراو رێكخست! له‌وانه كۆبوونه‌وه له‌گه‌لڕ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی بیانی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای رووسیا، كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا موژده‌ی هاوكاریكردنی قوتابیانی كورد‌و مسۆگه‌ركردنی كورسی خوێندن بۆ فێرخوازانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرایه‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌شدا خودی (د. توعمه) یاوه‌رو یارمه‌تیده‌ربوو.
ئه‌وه سه‌ره‌ڕای دابینكردنی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی شانده‌كه كه به‌ریسَزیان خستبوویه سه‌ر ئه‌ركی خۆی! به‌داخه‌وه ده‌بوو ئه‌و ئه‌ركه خودی باڵیۆزی عێراق له (مۆسكۆ) رۆڵی تیا بگێڕێت، چوون به‌رێز (فایق نێروه‌یی) كه ئێستا باڵیۆزی عێراقه له مۆسكۆ وه‌كو كوردێكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و دواتریش له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی پێ سپێردراوه، جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌ر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی عێراقی خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی و هاونیشتیمانیانی خۆی بێت.
له رێكه‌وتی 30/12/2010 به ئاماده‌بوونی به‌رێزان (د. خۆشه‌وی) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و به‌نده نوێنه‌ری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و توعمه حوسێن سه‌رۆكی پاشكۆی رۆشنبیری له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ و به به‌شداری زیاتر له (100) قوتابی كورد‌و رووسی و بیانی و دۆستانی كورد، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌و كۆرسی نوێی خوێندنه‌وه سازكراو له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌ئكید له پاراستنی یه‌كریزی ره‌وه‌ندانی كورد به گشتی و قوتابیانمان له‌گه‌لڕ كوردانی مۆسكۆ كرایه‌وه‌و به‌یه‌ك ده‌نگ هاوڕبوون له‌گه‌لڕ یه‌كتری له پێناو سه‌رخستن و پێشخستنی كاروباری كورده‌كان له تاراوگه و وڵاتی رووسیادا.
لێ جێگه‌ی داخ بوو، سه‌ره‌رای داوه‌تكردنی (فایق نێروه‌یی) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه باڵیۆزی عێراقه هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تادا به‌نده ئاماژه‌ی پێداوه، له‌م ئاهه‌نگه كلتوره ره‌سه‌نه كوردییه‌دا ئاماده نه‌بوو به‌شداربێت و! هاوده‌نگ و هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بێت، به‌ڵام له (28) ی هه‌مان مانگدا به‌شداری له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی پیاوانی رژێمی (سوری) و جاش و موخابه‌راتی وڵاتی روسیای كردبوو، كه زۆرینه به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی سوریا بوون له مۆسكۆ و چه‌ندین ساڵه له وڵاتی رووسیا له دژی گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تی كوردانی هه‌رێمی كوردستان له جموجۆڵدان.
بۆیه تێكرای به‌شداربوانی ئاهه‌نگه كوردییه‌كه گله‌یی خۆیان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد‌و به‌كارێكی نا ڕه‌وایان له قه‌ڵه‌مدا، ئیدی (به‌سه) یان له رێزگرتن له خۆفرۆشان و دوژمنانی كورد له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه كرد.
مه‌خابن نوێنه‌رانی كورد له ده‌ره‌وه، بووه‌ته پیشه‌یان و چه‌ندین جاریشه ئه‌م ئه‌تواره دوباره ده‌بێته‌وه، له كۆنیشدا په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵی: (به‌قاچه‌كان بگرن بێ قاچه‌كان هی خۆمانن) دیاره نوێنه‌رانی كورد له ده‌ره‌وه ئه‌و په‌نده به گرنگترین دروشمی خۆیان ده‌زانن و نه‌ته‌وه‌ی كورد به بێ قاچ و دوژمنان و خۆ فرۆشانیش به قاچدار ده‌زانن!!!
له بیرمان نه‌چێت خه‌ونی چه‌ندین ساڵه‌ی ره‌وه‌ندانی كورد به تایبه‌تی كوردستانیانی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا ئه‌وه بوو رۆژإ له رۆژان كوردێك ببێت به باڵیۆزی وڵاته‌كه‌مان لێره، به‌ڵام داخه‌كه‌م خه‌ونه‌كه‌مان به نیوه‌چڵی به‌دی هات!!
ئه‌م دیارده‌یه تازه نییه‌و چه‌ندین جاره ئه‌و حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن له خولی رابردووی حوكمرانیدا له عێراق... له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له رووسیا سه‌رۆكی پاشكۆی سه‌ربازی كورد بوو و به‌هه‌مان شێوه دۆسته هه‌ره نزیكه‌كانی بریتی بوون له جاش و خائین و به‌كرێگیراوانی وڵاتانی دژی كورد... !!!
بۆیه ده‌خوازین له ئاینده‌دا باڵیۆزی نوإ چاوإ به رابردوو بخشێنێته‌وه‌و هاوكارو خزمه‌تكاری ره‌وه‌ندانی كورد و قوتابیانی كورد بێت له وڵاتی رووسیادا، چونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی خزمه‌تكردنه به دوژمنانی كورد‌و، گه‌لی كوردیش ئێستا به به‌راورد له‌گه‌لڕ قۆناغه‌كانی رابردوو زۆر هۆشیارترو زرنگتره‌و خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
