
فرمێسكی گه‌رموو
ئه‌شكی خوێنین بۆ مه‌ڕێژه
گه‌ر ده‌توانی
برینێكم بۆ سارێژكه
هه‌ڵبه‌ستو گۆرانیم بۆ مه‌چڕه
خۆم خاوه‌ن هه‌زار قه‌تارو
ئای ئایو ئه‌ڵلا وه‌یسیم
تروپكه‌ی عه‌شقم به‌رزه فڕه
………
خۆت هه‌ڵمه‌كێشه به قسه‌ی زل
گه‌ر ده‌توانی
كه‌لاوه‌یه‌كی وێرانه‌م بۆ ئاوه‌دان كه
سوێند مه‌خۆ به گڕ باوه گوڕگوڕم
گه‌ر ده‌توانی
قه‌ڵا دێرینه‌كه‌م، له خاپوور بوون
ڕزگار بكه
ئه‌گه‌ر قودسم، ئه‌گه‌ر دڵی تۆم
ئه‌گه‌ر شاده‌مار
ئه‌گه‌ر گیانی تۆم
به سه‌ر لاشه‌ی په‌لاش بوونما
به‌سه به ناز گووزه‌ر مه‌كه
إ
گه‌ر من نه‌بم
ئێوه له سه‌رما ڕه‌ق هه‌ڵدێن
گه‌ر من نه‌بم
ئێوه له برسا هه‌ڵدێن
گه‌ر من نه‌بم
چی هه‌مه‌رو پاترۆڵ هه‌یه
پی ده‌بڵو، ترای ڤۆڵیۆم هه‌یه
هه‌ر هه‌موویان تاراج ده‌كرێن
إ
بۆچ ده‌هێلن
چه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
سه‌ودا به سه‌ر چاوه قه‌ترانییه‌كانمه‌وه
بێ به‌زه‌یی ده‌ڵاڵی كه‌ن
إ
گه‌ر خاوه‌نن
بۆچ ده‌هێڵن
بخرێمه مه‌زادێكی بێ ویژدان و ناڕه‌واوه
گه‌ر دڵسۆزمن
مێزو كۆبوونه‌وه‌كانتان
پلانه‌كانتان، ئاشكرا كه‌ن
كڵاوه ڕۆژنه ڕه‌نگامه‌كانتان
له سه‌ر لاده‌ن
دڵسۆزیتان، ئاشكرا كه‌ن
إ
من قه‌یره كچێ نیم
به ئاره‌زووی پێكی شه‌واره‌تان
بڕێو بازاڕم پێوه بكه‌ن
……
بمده‌ن به شوو
به كێ؟ به ی‌و ئێن
تاكو ماره‌و هه‌شته‌كیم
به هه‌وه‌سی خۆی
به ته‌وه‌سی خۆی
بۆ دابنێ ……
إ
من كه‌ركووكم باش بزانن
به كه‌ون به یه‌زدان،
ماره‌م نایه‌ت به‌س به كوردستان
……
به ناهه‌ق ده‌نێن ناوم
به پێكه‌وه ژیان...
من له‌م ژینه گه‌لێ بێزارم
به ده‌ست ئێوه شه‌رمه‌زارم
إ
من ئارینجام،
من كه‌رخینم
به‌سه، دوو په‌لم، به‌س ڕاكێشكه‌ن
وه‌خته جوومگه‌كانم به‌ده‌ستانه‌وه
دا بترازێ……
به‌سه شیوه‌ن
خۆ ئیمام نیم، هه‌مو ساڵێ
فرمێسكم بۆ به كوڵ بڕێژن
إ
من كه‌ركووكم، تاقه بووكم
هێنده لاواز نیم
ته‌شه‌بووزتان پێوه بكه‌م
كچه كوردێكی نه‌شمیلانه‌ی
كوردستانێكم
چمك هه‌ڵماڵم
هه‌ر هه‌موتان ڕیسوا ده‌كه‌م
إ ی إ
كه‌ركووك ـ 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
