هه‌ڵبه‌ته باسکردن و بۆچوونی بۆ وه‌ها پرسێک بۆ تاکی که‌سی خۆم دیاره مه‌به‌ست به‌نده نییه و مه‌به‌ست پێناسه‌ی میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌که .
پێناسه جۆراو جۆره و هه‌ر یه‌که‌و ده‌ربڕی لایه‌نێکی تایبه‌ته‌و خه‌سڵه‌تی دیاری کروای خۆی هه‌یه‌و هه‌ر تاکێک خودان ناسنامه‌یه‌که که له‌چه‌ند خاڵێکدا که‌سایه‌تی ئه‌و تاکه ده‌رده‌خات و هه‌ر له ڕۆژی له دایک بوون و ناو‌و نازناویان ناوی خێزان تا ده‌گاته باری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه ناسنامه‌ی که‌سێکه به دیکۆمێنت ده‌ناسرێت .
جگه له‌و ناسنامه‌یه ته‌واوی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانی دونیا پێناسه‌ی خۆیان هه‌یه‌و شانازی پێوه ده‌که‌ن ئیدی هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێکیشه، لێ هاوزه‌مان ڕێز له مێژووی ڕابردوو و سه‌رکرده‌و پێشه‌وایانی خۆیان ده‌گرن و به ئیفتیخاره‌وه باسیان ده‌که‌ن و له هه‌ندێک شوێن و ووڵات ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی مێژوویان بووه به هێماو له‌که‌دا‌رکردنیان هێمای سووره، به‌ڵام له‌و ووڵاتانه‌ی ئێمه‌ی کوردیان به‌سه‌ر دابه‌ش بووین مرۆڤی کورد ته‌نها شوناسنامه‌ی که‌سێتی خۆی هه‌یه و مامه‌ڵه کردنیش له ته‌کیدا وه‌ک هاووڵاتی پله دوو بووه، بۆنموونه کوردی کوردستانی باشوور به هۆی زه‌برو زه‌نگی ڕژێمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی عێراقه‌وه دژایه‌تی زۆر توند‌و جینۆساید کراوه و مه‌ینه‌تی و که‌سه‌رباریه‌کانی هێنده زۆرن و هێنده گوتراون لای هه‌مووان دیار‌و ئاشکرایه، هه‌موو ئه‌و قوربانیانه له هه‌بوونی که‌سایه‌تی تاکی کورد و مانه‌وه‌ی بووه .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه‌وه چه‌ندیین گه‌مارۆ به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا دراوه و گه‌مارۆی ڕۆشه‌نبیریش له ئه‌وله‌ویاتی ڕژێمه‌کان بووه، به‌ڵام به‌رخودان و بزاڤ و جولانه‌وه سیاسی و ڕۆشه‌نبیریه‌کانی کورد درێژه‌ی هه‌بووه له پێناو پاراستنی که‌لتورو ڕزگار بوون له‌و جه‌ورو سته‌م و زوڵمه و هیچ کاتێک ده‌سته وه‌ستان نه‌بووه .
ئه‌م حاڵه‌ته له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌بووه شۆڕش درێژه‌ی هه‌بووه و هه‌ڵبه‌ته هه‌ر شۆڕشێکیش سه‌رکرده‌ی لێهاتووی خۆی هه‌بووه، هه‌ر له شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه تا شێخ سه‌عیدی پیران و قازی موحه‌مه‌د تا ده‌گاته بارزانی نه‌مر که دواهه‌مینیان درێژترین شۆڕش و خه‌باتی ڕابه‌رایه‌تی کردووه ناوه ناوه و پچڕ پچڕ به‌رده‌وامی به خه‌بات داوه گه‌ر له ساڵی 1932 تا به کۆتایی ته‌مه‌نی ده‌گات به تایبه‌تی که شۆڕشی ئه‌یلول به پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی له 06/03/1975 دووچاری نسکۆ هات ئه‌و مرۆڤه هێنده له خۆ بردووانه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتانه‌ی کردووه که پێویسته زیاتر له ڕابه‌رانی پێشی خۆی و دوای خۆی ڕێزی لێ بگیرێت که له ساڵی 1945 له یه‌که‌مین دانوستاندا داوای هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به که‌رکوکیشه‌وه، ئه‌وه جێگای سه‌ربه‌رزیه ڕادیۆیه‌کی وه‌ک له‌نده‌ن له ساڵی 1948 له‌کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانی و یاوه‌رانی له ئاو‌ی ئاراس ڕزگار بوونیان به موعجیزه وه‌سف بکات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م ڕابه‌ره دوا پێشمه‌رگه ده‌بێت که له ئاو‌ی ئاراس ده‌په‌ڕێته‌وه ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌رکرده‌و ڕابه‌ره، واتا خزمه‌تکاری نه‌ته‌وه، به‌و جۆره خزمه‌تی کرد به ئومێد نه‌بوو ڕۆژێ له ڕۆژان پاداشت بکرێت، به‌ڵام هه‌موو ساتێک ژیانی پڕ مه‌ترسی بووه و هه‌موو جرکه‌یه‌کی ڕوبه‌ڕووی مه‌رگ بووه به‌م هه‌ڵۆێستانه‌ی بوو به کاریزمای نه‌ته‌وه .
زۆرمان بیستووه لێره‌و له‌وێ سه‌ربورده‌ی سه‌یرو موعجیزه چ له خودی ئه‌م مرۆڤه پاکه چ له بیانییانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات که له هه‌ر ووڵاتێک باسی کورد بوونی خۆ بکه‌ین یان کردبێتیان یه‌کسه‌ر گوتویانه ئۆهـ بارزانی تا له‌م ساڵانه‌ی دواییش له ئه‌وروپا کادیری لایه‌نه‌کانی دی کوردستانی به‌هۆی ناو‌و ناوبانگی ئه‌م ڕابه‌ره له جیهاندا به ناسنامه‌و ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان زانیوه چونکه که‌سێکی بییانی له ڕووی زمان و ئاین و نه‌ته‌وه و نیشتمان و ڕه‌نگ و که‌لتوورو ناو‌و ... له‌گه‌ڵ کورد به‌یه‌ک ناگاته‌وه که‌چی ناوی که‌ڵه مرۆڤی له هزردا تۆمار کراوه که‌واته ناسنامه‌یه .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی وای لێکردم ئه‌م نووسینه بنوسم کرچ و کاڵی ئه‌و کۆڵکه نووسه‌رانه‌یه که لێره‌و له‌وێ له بڕی ئه‌وه‌ی وه‌ک میلله‌تانی دونیا شانازی به ناسنامه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بزانن خۆیان له چ ئاستێک دان و که‌ی ده‌توانن به بارته‌قای ڕۆژێکی ئه‌م ڕابه‌ره ئاره‌ق بۆ کورد بڕێژن و مێژووی خۆی ده‌شێوێنێ چونکه بارزانی نه‌مر به‌شێکی زۆر گه‌وره‌و گرنگی مێژووی کورده‌و بزاڤه‌که‌ی له قۆناغێکه‌وه گواسته‌وه بۆ قۆناغێکی تر و ئه‌مه‌ش له توانای مرۆڤ به‌ده‌ره.
ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپان له پێناو وه‌رگرتنی پۆزه‌تیفێکی ئه‌م ووڵاتانه به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان ڕه‌نگه چه‌نده‌ها بوختان و فرت و فێڵیان کردبێت و ته‌نازولی زۆر گه‌وره‌شیان کردووه، ئیدی هه‌ندێکیان ئه‌و نووسراوه‌یان وه‌رگرتووه و بێ له‌و ڕه‌فتارانه‌ی که ته‌نها خۆیان و نزیکه‌کانیان بزانن چی ده‌که‌ن و بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان دڵۆپه ئاره‌قێکی ماندو بوونیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕشتبێ ده‌که‌ونه وێزه‌ی مێژووی خۆیان، جه‌غارو سه‌د حه‌یف ئه‌و کۆڵکه قه‌ڵه‌مانه نه‌زانن ڕاست و دروستی ئاینده‌یان له کوێ یه ئیدی کێ بڕوایان پێ ده‌کات و کێ حه‌رفێکیان ده‌خوێنێته‌وه .
ئه‌گه‌ر جه‌مال عه‌بدول ناسر ڕه‌مزی میسر و ئیتۆ یۆگسلافیای جاران و هیتله‌ر و ڕۆمل ئه‌ڵمانیا و چه‌رچل به‌ڕیتانیا و جۆرج واشنتۆن ئه‌مه‌ریکا و ما‌و چین ڕه‌مزی سیاسی و سه‌ربازی بن، ئه‌وا بۆ کوردیش بارزانی نه‌مر زۆر به شایسته‌یی و به گه‌واهی خودی بیانیه‌کان ئه‌و ناسنامه‌و هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌و ده‌ریاش به هیچ شلوێ نابێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
