سلێمانی، 7ی كانونی دوهه‌می 2011: ..
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ڕۆژنامه‌نوسان، پێشوازی له‌بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ـ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی داوا یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو نوسه‌ر (ئاراس فه‌تاح و مه‌ریوان وریا قانیع) .
ڕۆژی هه‌ینی (7/1/2011) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژنامه‌ی (خه‌بات) دا، رایگه‌یاند "دوای ئاگاداركردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هۆكاری تۆماركردنی سكاڵا دژ به هه‌ردوو نوسه‌ر (ئاراس فه‌تاح و مه‌ریوان وریا قانیع)، مه‌سعود بارزانی بڕیاری دا سكاڵای تۆماركراو دژ به‌هه‌ردووكیان بكێشرێته‌وه. "
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاش هه‌ڵمه‌تی "وشه ته‌نها به‌وشه وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه" هات كه تیایدا سه‌دان نوسه‌رو رۆژنامه‌س و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌یان رێكخراو‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤار له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی هاوبه‌شیاندا وتاری هه‌ردوو نوسه‌ریان به زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه تیایدا رایانگه‌یاند وتاری " سه‌رۆك چی ووت؟" له نوسینی ئه‌وانیشه‌و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوسه‌ر بچنه به‌رده‌م دادگا.
ئێمه له‌سه‌نته‌ری میترۆ یه‌كێك بوین له‌ڕێكخه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شماندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیكخراو و كه‌سایه‌تیانه به‌ناونیشانی "ده‌ست له ماف و ئازادییه‌كانمان هه‌ڵناگریین" رامانگه‌یاند "بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی ئه‌و دوو نوسه‌ره به ناوی خۆمانه‌وه، به‌ته‌نها مه‌به‌ستمان داكۆكیكردن له‌و دوو دوو نووسه‌ره نیه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه پشتیوانی بۆ هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسه ئازاد و ئازایانه ده‌ربڕین كه به‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه‌وتوون. " داواشمانكرد "ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حكومه‌تی هه‌رێم گوێ له‌و ده‌نگه عه‌قڵانیانه بگرێت كه خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن. "
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ئیجابیانه له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كه‌دا، هیوادارین لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بێت بۆ چاوخشانه‌وه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و داوا یاساییانه‌ی كه له‌سه‌ر بیرورای نوسه‌ران تۆماركراون. "
له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی وتارێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو نوسه‌ر (مه‌ریوان وریا قانع‌و ئاراس فه‌تاح)، له ژماره (227) ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، له‌ژێر ناوی (سه‌رۆكی هه‌رێم چی وت؟) داوایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌و هه‌ردوو نوسه‌ره‌كه تۆماركرد، كه دواتر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه شوان محمه‌د به كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار ئازاد كرا.
___________________________________________
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌ییل،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
