له‌م سه‌رو به‌ندی یه‌ك ده‌نگیی و یه‌ك لیستیی لایه‌نه سیاسییه عه‌لمانییه‌كانی كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و راگه‌یاندن و پێشنیاركردنی ده‌یان یاسای وه‌ك جێنده‌رو ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی له كوردستان و سوكایه‌تیی رۆژنامه‌كانی ئاسۆ‌و هاوڵاتی و.. تاد.. به قه‌ده‌ساتی خوای په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یی و هه‌روه‌ها جنێو فرۆشییه‌كانی وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ و هاو وێنه‌كانیی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، له‌م كاته زۆر ناسكه‌دا هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامیی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشه‌رعیی و دوور له هه‌موو ئادابێكی ئیسلامییانه به‌ر بوونه‌ته گیانی یه‌كتریی و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌و موسوڵمانان پێیان ناخۆش بێت به یه‌كتری ده‌ڵێن و هیچ حیسابێك بۆ مێژووی خۆیان و ئیسلامییبوونی خۆیان ناكه‌ن، باشه پاراستنی یه‌كڕیزیی و یه‌كبوون و مه‌سڵه‌حه‌تی موسڵمانان و رابوونی ئیسلامیی گرنگه، یان مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسیی و حیزبایه‌تی هه‌ردوولا؟!! داواتان لێده‌كه‌م له‌خوا بترسن!! مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆتان له بیر مه‌كه‌ن كه هه‌ردوولا زیاتر له 20 ساڵ براو هاوكاری یه‌كتری بوون، وه له چه‌ندین قۆناغی مێژووی جیهادی كوردستان پێكه‌وه خوێنتان به‌خشیوه بۆ پاراستنی موقه‌دده‌ساتی ئیسلامیی و پاشان راگرتنی ئه‌و هێرشه ناره‌وایانه‌ی كه ده‌كرایه سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، له خوا بترسن!! ئه‌وه‌نده‌ی خه‌مخۆری مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسیی و حیزبین، خه‌مخۆری یه‌كریزیی و ته‌بایی موسڵمانانی كوردستان بن و هۆكاری به‌ره‌و پێشبردنی رابوونی ئیسلامیی بن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! باشه مه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگار نافه‌رموێ: [ ولا تبخسوا الناس ڕشیا و هم] مێژوو و رابووردووی یه‌كتری له‌كه‌دار مه‌كه‌ن و حیساب بۆ ماندوو بوونی یه‌كتری بكه‌ن.. وه‌ك راڤه‌كارانی قورئان ده‌فه‌رموون: ( (ولو استشعرنا مغزاها التربوی البعید لوجدناه یشمل عدم بخس ڕی شی و من ڕی نوع مپل: تقدمهم فی العمر، ومكانتهم، وسبقهم الدعوی، ودورهم الریادی، وتقدیر كل ما یقدمونه من خیر، وكژلك تشجیعهم علی ڕی عمل ڕو بژل، بل ڕیچاً بمدح ما یسعدهم من ێفاتهم!) ) موسوعه فقه الابتلا و 1-4 [3 /103] ئه‌و مه‌به‌سته‌ی به ڕوونی ئاشكرا كردووه‌و ده‌فه‌رموێ ئاگاتان له هه‌موو جۆره ماف و ئه‌خلاقێكی پێشووی خۆتان بێت و حیسابی بۆ بكه‌ن و بێ وه‌فا مه‌بن به‌رامبه‌ر به یه‌كتری له‌رووی: ته‌مه‌نه‌وه، له رووی مه‌كانه‌ت و رێز‌و حورمه‌ته‌وه، له رووی پێشه‌نگبوونی له كاری بانگه‌وازیدا، له رووی هیجرت و جیهادوو ماندووبوونی پێشترییه‌وه، .. تاد.. ئه‌ی مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری نازداریش نافه‌رموێ: ( (عن ڕبی هریره قال: قال رسول الله ێلی الله علیه وسلم: لیس المۆمن باللعان و لا الگعان و لا الفاحش و لا البژی و ) ) شعب اڵایمان [4 /293].. واته: موسوڵمان جنێو فرۆش نابێ و قسه زبر‌و زمان پیس نابێت..
برایانم / له خوا بترسن و ئاگاتان له فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت و رێز‌و حورمه‌ت له فه‌رمانه‌كانی بگرن.. ئێمه‌ی موسڵمان و ئیسلامیی له كوردستان كار‌و فه‌رمانه‌كانمان زۆر له‌وه گه‌وره تره كه له‌م زه‌مه‌نه پڕ له بێ ئه‌ده‌بیی و بێ حورمه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسڵمانان ده‌كرێت، به‌ر ببینه گیانی یه‌كتریی و دڵی ناحه‌زانمان خۆش بكه‌ین، ئێمه‌ی ئیسلامیی ده‌بێ ئه‌و جورئه‌ت و حه‌مییه‌تیه‌ی هه‌مانه به‌رامبه‌ر به ناحه‌زانی ئیسلام و رابوونی ئیسلامیی كوردستان ده‌ری ببڕین و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌و سووكایه‌تییه‌ی كه به ئیسلام ده‌كرێت سوور ببینه‌وه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه..
وه داوایشم وایه له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه رێگری بكات له‌و هێرشانه‌ی كه زۆرجار ده‌ستپێشخه‌رییان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ئه‌وان ده‌بنه هۆكاری ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه.. وه هه‌ره‌وه‌ها داواكاریشم له‌سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه رێز له مه‌نهه‌ج و په‌یره‌وی داخلی حیزب بگرن، كاتێك بزوتنه‌وه خاوه‌ن شووراو مه‌كته‌بی سیاسیی و وته‌بێژیی ره‌سمییه، ده‌بێ ئه‌وان خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن رووداوه‌كه‌و زوو په‌له بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره رووداوێك له‌م ڕووداوانه..
له كۆتاییدا دووباره داوا ده‌كه‌م له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی ئیسلامیی كه له خوا بترسێن و خۆ راگر‌و ئارام بن له‌م كاتانه‌داو گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
