له‌م یه‌ك دوو هه‌فته‌ی ڕابردو له زاری به‌رپرسه‌كانیانه‌وه توركمانه‌كان دانیان به‌دوو شتی زۆر گرنگ نا یه‌كه‌میان كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانیان فێڵیان لێكراوه و ده‌ستی ده‌ستیان پێئه‌كری دوه‌میان كه تا ئێستا له كه‌ركوك ته‌عریب به‌رده‌وامه و زه‌وی توركمانه‌كان له لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كان به داگیركراوی ماوه‌ته‌وه و تا ئێستاش توركمانه‌كان هیچیان بۆ نه‌كراوه، ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه كه به جیا له لایه‌ن نه‌بیل حه‌ربۆی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی و نه‌جات حوسێنی ئه‌ندامی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وجه‌مال شان سه‌رۆكی حیزبی نیشتمانی توركمانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرا زۆر ڕاستی شاراوه‌ی ئاشكراكرد و هه‌موو ئه‌و به‌یت و بالوَرانه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه كه ساڵانێك بوو به‌ره‌ی توركمانی ئه‌و قه‌وانه‌ی لێئه‌دا و به‌رده‌وام لایه‌نی كوردی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه كه‌ركوكی داگیركردوه و دژایه‌تی مافی توركمانه‌كان ده‌كا، ئه‌م لێدوانانه پاش ئه‌وه دی كه ئه‌و به‌لێنه ژێر به ژێرانه‌ی به توركمانه‌كان درابوو له لایه‌ن عه‌ره‌بی كه‌ركوك هیچی له جێگا شین نه‌بو و توركمانه‌كانیش نائومید بون له‌م هاوپه‌یمانه‌ی حه‌وت ساڵه هاوهه‌ڵوێستبون له‌گه‌ڵی داكۆكیان لێده‌كردن و له به‌رامبه‌ریشدا به به‌رده‌وام دژایه‌تی خواستی كورد ده‌كه‌ن، به‌ره‌ی توركمانی كاتی باس و ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان له عێراق هاته گۆڕێ هاوڕا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به شۆفینیه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی په‌ك خستن و دواخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دایه‌بوو له كه‌ركوك سه‌رۆكه‌كه‌شیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م پرسه كه له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێڕاق ساز كرابو داوای دواخستنی سه‌رژمێری دانیشتوانی كردبو و وتبوی ده‌بی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی كه پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس گه‌ڕاینه‌وه شاره‌كه ده‌ربكرێن و خانوه‌كانیان بڕوخێنری ئینجا ده‌بی سه‌رژمێری بكری. له‌وانه‌یه هه‌ندی كه‌س و لایه‌ن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی ناوبراو و ئه‌و داوایه محاله‌ی كه سه‌رۆكه‌كه‌یان داوای كردبو وا لێك ده‌نه‌وه كه كاردانه‌وه‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك ڕه‌فتار و هه‌ڵه‌ی تاكه كه‌سی كه چه‌ند به‌رپرسێكی كورد له كاتی پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق و دوای پڕۆسه‌كه‌ش كردیان، به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی به‌ره‌ی ناوبراو بكه‌ین و هه‌ندێك خه‌سله‌ت و كار و كرده‌وه‌كانی به‌ره‌ی ناوبراو بهێنینه‌وه یاد ئه‌وا ڕێك ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا كه ئه‌مانه ته‌نیا یه‌ك ئاوازیان لیداوه و كار و پیشه‌یان دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ڕه‌واكانی بووه، له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاتی به‌ره‌ی توركمانی دامه‌زرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تێكی توندیان په‌یره‌و كرد وهه‌ڵچونیش به كاره‌كانیانه‌وه دیار بو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی شێواندنی مێژوو و شارستانیه‌تی كوردیان كردبوه ئامانج باشترین نمونه‌ش ئه‌و كتابه ده‌ست نوسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی به‌ره‌ی ناوبراو بلاوی كرده‌وه كه بێ هیچ به‌ڵگه و دیكۆمێنت و بی ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی مێژوویی و زانستی هه‌بی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به شارێكی توركمانی ناساندبوو كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌م شاره‌شی به داگیركه‌ر و خۆسه‌پێنه‌ر وه‌سفكردبوو له‌گه‌ل چه‌ندین قسه‌ی ناشیرن و بازاڕیانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كتێبێكی بی بایه‌خ و پڕ بوختان بو وه‌ڵامێكی زانستیانه و به به‌ڵگه‌ی درایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به زه‌قی داخ له دڵی و دڵ ڕه‌شی نوسه‌ره‌كه‌ی پیشانده‌دا به‌رامبه‌ر كورد، له كاتی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقدا سه‌رانی به‌ره‌ی توركمانی كه‌وتنه جموجۆڵی چڕ‌وپڕ به‌و هیوایه‌ی نه‌یه‌ڵن هێزی پێشمه‌رگه بچێته ناو شاری كه‌ركوك و كۆنتڕۆڵی ئه‌م شاره‌ش نه‌كه‌وێته ده‌ستی كورد به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌شیان هیچی له جێگا شین نه‌بوو و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وه‌نده ده‌ست و برد كوچه و كۆڵانه‌كانی كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵ كرد هه‌ر زوو هیواكه‌یانی مرداركرد. پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس وئازاد كردنی شاری كه‌ركوك به‌ره‌ی توركمانی كه‌وته‌وه جوڵه و ده‌ستی كرده‌وه به كاری ئاژاوه‌گێڕی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یاندا به هاوكاری و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆنه به‌عسی و عه‌ره‌به شۆفینیه‌كان هه‌ستان خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست و به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌دامی دیكتاتۆر و به‌ده‌م هوتاف كیشان دژی كورد كه ئه‌وكات له كه‌ناڵی الجه‌زیره پیشاندرا باره‌گای یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانیان كرده ئامانج و هێرشیان كرده سه‌ری كه بوه هۆی ڕوودانی ئاڵۆزی و پشێویه‌كی زۆر و ئاكامه‌كه‌شی به زیانی خۆیان شكایه‌وه. پاش شكست خواردنی سیاسه‌ته چه‌وت و ناواقیعیانه‌ی به‌ره‌ی ناوبراو له هه‌موو بواره‌كاندا و زیادبونی ڕۆژ به ڕۆژی ناكۆكی و كێشه ناوخۆیه‌كانی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كێشانه به شێوه‌یه‌كی خێرا تا گه‌یشته لوتكه‌ی ته‌قینه‌وه و ئنشیقاقێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه به‌مه‌ش به‌ره‌ی توركمانی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كاندا له باریه‌ك هه‌لوه‌شایه‌وه و باره‌گا و بنكه‌كانیان داخرا و ئه‌ندامه‌كانیان بڵاوه‌یان لێ‌كرد. ته‌نیا له چه‌ند شوێنێك نه‌بی له ژێر كاریگه‌ری و پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی لایه‌نی ده‌ره‌كی باره‌گاكانیان مایه‌وه دیارترینیشیان باره‌گاكانی كه‌ركوكیان بوو كه بۆ دژایه‌تی كورد و جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له لایه‌ن نه‌یارنی كورد و له‌و دیو سنوره‌وه ده‌رده‌چون كه‌وتنه‌وه گه‌ڕ. له كاتی هه‌لبژرادنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ساڵی 2007به‌ره‌ی ناوبراو ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه پێنج ملیۆن توركمان له عێراق هه‌یه و خۆشیان به تاكه نوێنه‌ر و وارسی شه‌رعی و ڕاسته‌قینه‌ی توركمان داده‌نا به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژرادنه‌كان و ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌و كات هێنایان سه‌نگ و هێزی ده‌رخستن و له هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه جیاكانیشی كه‌ركوكیشی وه‌ك ڕۆژی ڕوون نیشاندا. له هه‌مان ساڵ پاش ئه‌وه‌ی گرژی كه‌وته نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌عدالدین ئه‌ركیجی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ناوبراو یه‌كسه‌ر هاته سه‌رخه‌ت و له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئه‌و كات له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا دابووی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ( (الێباح) ) له 15شوباتی 2007 دژایه‌تی خۆی بۆ ماده‌ی 140 دووپاتكرده‌وه و نا ڕاسته‌وخۆش به‌رگری له ڕژێمی له ناوچووكرد ووتی حكومه‌تی به‌عس ته‌نیا 11 هه‌زار و 800 كه‌سی به‌كورد و توركمانه‌وه ده‌ركردوه و ئێستا كورده‌كان به ته‌نیا 600هه‌زار كه‌سیان هێناوه له كه‌ركوك نیشته‌جێیان كردون، چه‌ند ڕۆژێك له دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ركیجدا به‌ره‌ی توركمانی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆكرده‌وه له شاری ئه‌نقه‌ره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیه توركانه‌ی كه ئه‌ندام بوون له رێَكخراوه توندڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركیا و خۆپیشاندانێكیان سازكرد وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی سیاسه‌تی كورده‌كان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بخه‌نه ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیانه‌وه ئه‌مه به قسه‌ی به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه و یه‌كێك له به‌شداربوه‌كان ئه‌حمه‌د مرادلی نوێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی بوو كه له لێدوانێكدا له كاتی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ست به‌سه‌راگرتنی كه‌ركوكی له‌لایه‌ن كورده‌وه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك وه‌سف كرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی. وتیشی زووبی دره‌نگ بی ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌ر عێراق به جێدێڵی، وه‌ك ئیشاره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشی بكات، ئه‌واكورد بی پشت و په‌نا و بی دۆست و به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر به وردی دیقه‌تی ئه‌م كردارانه‌ی به‌ره‌ی ناوبراو بده‌ین كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد به ڕوونی دیاره كه ئه‌مانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك هێزه شۆفینیه‌كان ته‌نیا ئامانجیان دژایه‌تی مافه ڕه‌واكانی كورد بوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌بوینه كه ببنه به‌ربه‌ست و ڕێگر له به‌رامبه‌ر خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا وته‌نیا ئه‌م فه‌رمانانه‌یان جێبه‌جی كردوه كه له ئه‌و دیو سنوره‌وه بۆیان هاتوه. ئه‌وه‌نده خۆیان خه‌ریك كردوه به دژایه‌تی كورد نیو ئه‌وه‌نده له خه‌می توركمانه‌كان نه‌بونه ته‌واوی كاره‌كانی ڕابردویان و لێدوانی به‌رپرسه‌كانیان له هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه ئه‌ده‌ن. له كۆتاشدا سه‌رۆكی عه‌شیره‌ته توركمانه‌كانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) ژماره (685) دا له‌گه‌ڵی سازكرابو سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت:{به‌داخه‌وه كاتێك به‌ره‌ی توركمانی هاته ناو ساحه‌كه هه‌موومان چه‌پڵه‌مان لێدا، وتمان داوای مافی توركمان ده‌كات، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت سه‌ر به میتی توركین}.. إإ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
