ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. گیراوی سیاسی كورد" حسێن خزری" كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، دوینی له ناوكا له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌ت ئیتلاعات له زینداوی ورمێیه‌وه راگوێزی شوێنێكی نادیار كرا و نیگه‌رانیه‌كان له جێبه‌جیكردنی سزای ئه‌و گیراوه كورده زیادی كردووه. دوێنی شه‌و كاتژمێر 8 و 40 خۆله‌ك، گیراوی سیاسی كورد "حسین خزری" له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ڕاگوێزی شوینێكی نادیار كرا‌و تا ئیستا هیچ زانیاریه‌ك له چاره‌نووسی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
برای حسێن خزری، له وتوویژێكدا له گه‌ل ماڵپه‌ڕی" هه‌رانا" رایگه‌یاندووه: دووابه‌دووای ئه‌وه‌ی ئاگادار بوون له گواستنه‌وه‌ی خزری سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئورمییه‌مان كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌نه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌ردانی" ستاد خه‌به‌ری" وه‌رزاره‌تی ئیتلاعاتامان كرد، له‌وێش رایانگه‌یاند كه ئاگادار نین و ئێمه‌یان نارد بۆ دادگای شۆرش. برای گیراوی سیاسی" حسین خزری" له به‌رده‌وامیدا رایگه‌یاندووه: سه‌ردانی لقی 9ی دادسه‌رای شۆڕشمان كرد كه پێشتر حسێن گوازرابووه‌وه بۆ ئه‌وێ، له‌وێش ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان ئاگادار نین و هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی حێفازه‌تی گرتووخانه كراین.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی حێفازه‌تی زیندامان كرد و دوای مشتومڕیكی زۆر پێیان راگه‌یاندین؛ ره‌نگه بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی شوێنێكیتر كرابێت. ئه‌وانیش پێیان وتین بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌ردانی دادستانی بكه‌ن.
برای حسێن خزری ڕایگه‌یاندووه: پێشتر له كاتی گوازتنه‌وه‌ی براكه‌م بۆ شوێنێكی نادیار باوكم تووشی سه‌كته‌ی دڵ (جه‌ڵته‌ی دڵ) بوو و له ئه‌نجامدا ژیانی له ده‌ستدا و ئه‌مجاره‌یان دایكم له نیگه‌رانیه‌كی زۆردا به‌سه‌رده‌بات.
جێ باسه گیراوی سیاسی كورد"حسین خزری" دوینی شه‌و كاتژمێر 10 به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه، راگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه‌و به پێ لقی 9ی دادسه‌رای شۆڕش له شاری ئورمییه مانگی ڕابردوو سزای ئه‌و گیراوه كورده‌ی ناردووه بۆ دادستانی پارێزگا، له ئه‌گه‌ری پشتڕاست كردنه‌وه، مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی حسین خزری له ئارا ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش؛
كۆرته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی گیراوای سیاسی كورد" حه‌سین خزری" كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه
چالاكی سیاسی كورد حسێن خزری، له‌دایكبووی ساڵی 1982ی شاری ورمێ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. له ساڵی2003 وه‌ك چالاكێكی سیاسی و باوه‌ڕمه‌ند به‌چالاكی مه‌ده‌نی، هاوكاری خۆی له‌گه‌ل ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان ده‌ستپێكردو له‌و چووارچێوه‌یدا حسێن خزری ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ل چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤدا كاری كردووه. خزری له‌ڕێككه‌وتی 29ی ژوولای ساڵی 2008 به‌پێشنیاری هاوڕێیه‌كی ده‌چێته شاری كرماشان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان له‌و هه‌رێمه، لێكوڵینه‌وه بكات. دوو ڕۆژ دواتر له ته‌رمیناڵی كرماشان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
حسێن خزری ماوه‌ی 49ڕۆژ له گرتووخانه ڕووبه‌ڕووی دژوارترین ئه‌شكه‌نجه بووه‌وه‌و له‌ڕێككه‌وتی 18ی سێپتامبری ساڵی 2008 ده‌گوازرێته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی "ئه‌لمهه‌دی" سپای پاسداران له‌شاری ورمێ. حسین خزری له دووای4 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له‌ژووری تاكه‌كه‌سی له‌شاری ورمێ، بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك چاوی به‌دایك و باوكی كه‌وت. پاش 159رۆژ ڕاگرتنی له‌ژێر دژوارترین ئه‌شكه‌نجه‌دا، ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. دواتر له‌ڕێككه‌وتی 15ی فیڤریه‌ی 2009دا، گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ. له‌رێكه‌وتی 17ی فیڤریه 2009دا له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شوڕشی شاری ورمێ به دادوه‌ری كه‌سێك به‌ناوی "ده‌روێشی"، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری"سپا"، "ئیتلاعات" و "دادستانی"، له ماوه‌ی ده خۆله‌ك داگایی كردن‌دا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو دواتر ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن لقی 10ی دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه. له ڕێككه‌وتی 8ی ئاگوستی 2009 حوكمه‌كه (سزاكه‌ی) ڕه‌وانه‌ی به‌شی جێبه‌جێكردنی سزاكان له‌دادگای شووڕش كرا. له ڕێكه‌وتی 5ی نۆڤه‌مبری 2010دا "خزری" نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دیوانی باڵای ئێران كرد كه جارێكی تر پێداچوونه‌وه به‌دۆسییه‌كه‌یدا بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئه‌و به‌تۆمه‌تی "موحارب" ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یدا دیوانی باڵای ئێرانی ئاگاداركربۆوه كه ئه‌و، ته‌نیا چالاكێكی سیاسی و مه‌ده‌نی بووه‌و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا، هیچ چه‌كێكی پێ نه‌بووه، بۆیه پێوانه‌ی "موحاریب" له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ناگونجێ. داواكاری پێداچونه‌وه به دۆسییه‌ی حسین خزری له‌لایه‌ن دیوانی باڵاوه ڕه‌د كرایه‌وه‌و په‌روه‌نده‌كه‌ی (دۆسییه‌كه‌ی) ڕه‌وانه‌ی لقی 9ی به‌شی جێبه‌جێكردنی سزاكانی دادگوسته‌ری ئورمییه‌كرا. لقی 9ش بۆ پێكهێنانی ئه‌و سزایه، دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادستانی گشتی پارێزگای ئورمیه كردووه. له ئه‌گه‌ری ته‌ئیدكردنی ئه‌و سزایه له‌لایه‌ن دادستانی پارێزگاری ئورمییه، ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه له ئارادایه.
حسین خزری به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامییه‌تی له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "په‌ژاك"، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و به‌ئه‌رێ كردنی سزاكه‌ی له‌لایه‌ن دادستانی گشتی پارێگای ئورمیه، هه‌ر كات مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی له‌ئارادایه.
شایانی باسه ئێستا 17 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه ناوه‌كانیان پێكه‌اتوووه له:
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان - حه‌بیبۆڵا له‌تیفی - حه‌بیبۆڵا گوڵپه‌ری پوور - ڕه‌شید ئا‌خكه‌ندی - شیركۆ مه‌عارفی - مسته‌فا سه‌لیمی - حسێن خزری - ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می - سه‌ید جه‌مال محه‌مه‌دی - سه‌ید سامی حسینی - عه‌زیز محه‌مه‌دزاده - عه‌بدۆڵلا سروریان - زانیار مۆرادی - لۆقمان مۆرادی - محه‌مه‌د ئه‌مین ئارگووشی - ئیره‌ج محه‌مه‌دی - ئه‌حمه‌د پوولاد خانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
