وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی حكوومه‌ت ره‌خساندنی ئاسایش و ئارامی و فرسه‌تی كاره، ئه‌مانه‌ش به یاسا رێك ده‌خات. جا یاساكه بۆ دیاری كردنی ئه‌رك یان ماف بێت. واتا حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات راگرتنی بڵانسێك له نێوان خاوه‌ن ماف وخه‌ڵكی كه ئه‌رك جێبه‌جی َ ده‌كه‌ن بكات، ئه‌مانه هه‌مووی به چه‌ند مه‌رجێكی راگه‌ینراو رێكده‌خرێت، له هه‌رێمی كوردستانیش به پێی یاسا ته‌واوی خه‌ڵك ئازادن له كار‌كر‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا پێی ووتراوه تۆ تا ئه‌و ئاسته ماف و ئه‌ركت هه‌یه كه بیكه‌یت، له‌وه ده‌رچێت ده‌چێته خانه‌ی نایاسایی، چونكه زیان به‌به‌رژوه‌ندی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه كاری ئازاد بكات یان كاری وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت.
له‌م پێودانگه‌وه بڕوانین بۆ وه‌زیفه‌ی مامۆستایانی ئاینی، كه ئایا فه‌رمانبه‌ری حكومین؟ یاخود قسه‌یان بی سنووره؟، بێگومان فه‌رمانبه‌ری حكوومین چونكه پێویست به‌فه‌رمانی كارگیری هه‌یه بۆ دامه‌زراندنیان و دانانی ومووچه‌ش بۆیان، ئه‌وه‌ش به یاسا رێكده‌خرێت، قسه‌شیان له هه‌ندێك شوێندا سنوورداره، بۆیه مامۆستایان وه‌ك هه‌موو هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی حكوومی مل كه‌چن بۆ یاسا، ته‌نیا ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كۆمه‌ڵگا رێزیان زیاتر لی ده‌نێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوو رێنماییان به مامۆستایانی ئاینی داوه، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌رچوانی كۆلیژی پزیشكی كاتی خۆێندن ته‌واو ده‌كه‌ن دوو سوێند ده‌خوان، كه‌هه‌موو ده‌رچوانی دیكه ته‌نیا یه‌ك سوێند ده‌خوان، چونكه پیشه‌كه‌یان له‌وانی دیكه زیاتر گرنگه. هه‌تا له‌كاتی وتاره‌كانیاندا ره‌چاوی بكه‌ن، چونكه جیاله‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی مامۆستایان زیاتر بواری ئامۆژگاری و رێنیشاندانه، به‌تایبه‌تی له رووی ئاینی وكومه‌ڵایه‌تی یه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری زۆر زیاتریان له پیشه‌كانی دیكه چ به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا زۆرینه‌ی خودان ئاینیه (مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستان) ه، چ به‌وه‌ی كه قسه‌ی مامۆستایانی ئاینی به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، بۆیه پییان راگه‌یانراوه (مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باسی كرد) كه مامۆستایانی ئاینی:-
1- نابی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هیچ كه‌س بهێنن بۆ ناو زڕاندن له وتاره‌كانیاندا.
2- نابی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وتاره‌كانیان هاندانی تۆندوتیژی له خۆبگرێت.
چونكه هه‌ندی كاری توندوتێژی گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت كه له سه‌ر قسه‌ی هه‌ندی كه‌سانی ئایینی رووی داوه، تا كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ وه‌ك خۆته‌قاندنه‌وه و كاری خۆكوژی و... هتد، جا ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت كه له هه‌ندی مزگه‌وته‌وه و لای هه‌ندی ماموستاوه ده‌رچوون له‌یاسا له شاری هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه هه‌بووه ده‌رباره هه‌ندی بابه‌ت وه‌ك چه‌مكی جێنده‌ر له یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك له رۆژنامه‌ی ئاسۆ و... هتد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رێنماییه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جێبه‌جی بكرێت بێگومان له خزمه‌تی گشتی یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زیانی ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌موو، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه كه‌ئه‌م واقیعه شڕۆڤه بكه‌ن و به‌هه‌ندی وه‌ربگرن، كه رێز له‌مامۆستایانی ئاینی بگرن، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا پێیان بووتری نابی خۆیان به‌نوێنه‌ری خوا و گه‌ل بزانن، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌رێكی زۆریش رێزلێگیراون له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه، چونكه رۆڵێكی یه‌كجار كاریگه‌ریان هه‌یه له چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ند بوون به وه‌زیفه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
پێم وایه میدیا ده‌توانی زیاتر بایه‌خ به‌و لایه‌نه بدات و رای لایه‌نه‌كان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی وه‌ربگرێت و شرۆڤه‌ی بكات تا هه‌موو لایه‌ك سنووری ئه‌رك و ماف و قسه‌ی خۆی بزانێت.
fateheahmad@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
