به‌ڕاستی زامی قوڵی موسوڵمانان له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه كه‌می گیانی برایه‌تیه، ساڕ‌ێژ بوونی ئه‌و برینه‌ش ده‌ست هه‌ڵگرتنه له هه‌واو ئاره‌زووی نه‌فس و دوركه‌وتنه‌وه له قسه‌گه‌لێك هه‌واو كه‌شی برایه‌تیمان بشێوێنی.
ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌ر كه‌سێك له لای خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات پێویسته به هه‌ڵه‌كانی خۆمانه‌وه خه‌ریك بین هه‌وڵ به‌ین بۆ ده‌ست پێشخه‌ر بین له برایه‌تیدا نه‌ك به دووی ئه‌وه‌دا گه‌ڕێین برایه‌ك قسه یه‌ك بكات و ئیتر بیقۆزینه‌وه‌و داخی تازه‌و كۆنه‌ی پێدا بڕێژین و سنوری ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌و نوسین ببه‌زێنین و ده‌ست بكه‌ین به جوێن ڕیز كردن.
ده‌رنجامی قسه‌و باسێك له نێوان برایانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵ و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بڵاو بونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له گۆڤاری لڤین به كه‌م و كورتیه‌وه له‌و باره‌یه‌وه برایه‌كی كۆمه‌ڵ دیاره مه‌به‌ستم كاك موحه‌مه‌د حه‌كیمه هه‌ندێك قسه‌ی كردبوو كه زۆر به‌جێ نه‌بوو وه‌ك خۆی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵیت كه‌ش و هه‌وای برایه‌تی ده‌شێوێنێت من قسه‌م له سه‌ر ئه‌مه نیه به‌ڵكو ئه‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كۆمه‌ڵێك برا بابه‌تیان نوسیووه كاك ئیحسان لێدوانی داووه ئایا ئه‌م نوسین و لێدوانانه ڕه‌وان له گه‌ڵ ئادابی موسوڵماندا دێنه‌وه.
ئاخر برام ناكرێت تۆش به‌قه‌د قسه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت زبر بێت نوسینه‌كه‌ت ئایا ڕه‌وایه تۆ جوێنی ڕوت و ڕوون بده‌یت ئه‌وه ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه.
بزوتنه‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه گه‌شه‌ی كردووه به پێی توانا كه‌ش و هه‌وای برایه‌تی پاراستووه زۆرجار كه قسه‌شی به‌رانبه‌ر كراوه زه‌بتی نه‌فسی كردوه‌و سودیشی لێبینیوه پێی گه‌وره بووه لایه‌نی به‌رانبه‌ریش په‌شیمانی بۆ ماوه‌ته‌وه به‌ڕاستی نابێت بزوتنه‌وه ڕێگه بدات هه‌ندێك نوسه‌ر یان برا به‌و شێوه‌یه بن به‌رانبه‌ر موسوڵمانان به‌ڕاستی ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك كه‌ش و هه‌وای برایه‌تی نێوان موسوڵمانان به‌ره‌و باشی چووه به‌ڵام ئه‌بینن هه‌روه‌ك چۆن له لایه‌نی به‌رانبه‌ریش خه‌ڵكێك هه‌یه لێدوانی زبر‌و نامه‌سئولانه‌یان داوه كاك ئیحسانی خۆشمان قسه‌ی زبر ده‌كات به‌ڕاستی ئه‌بێت دان به‌ڕاستی بنێین ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ی كاك ئیحسان كۆنه قینی پێوه دیاره نه‌فس و هه‌وای تێدا ده‌بینرێت باش نیه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له قسه‌كانی ده‌چنه ڕیزی جوێنێكه‌وه كه له موسڵمان ناوه‌شێته‌وه سومعه‌ی بزوتنه‌وه ناشرین ده‌كات، ئه‌و برایانه‌ی تر هه‌ر جوێنی ڕونیان ڕیز كردووه‌حه‌ق وایه خه‌ڵكیش بزانن ئه‌وه بۆچونی هه‌موو بزوتنه‌وه نیه سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه زۆر حیكه‌مه‌تی له‌وه زیاتره به‌و شێوه‌یه قسه بكات به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك برا شتیان وتووه ئه‌وه بۆچونی خۆیانه به‌ڕاستی كاك ئیحسان ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه بزوتنه‌وه توشی عه‌یبه ده‌كات به ده‌ر له‌وه‌ی هه‌موو جارێك ڕفتارو كرده‌وه‌كانی ئه‌وروپای هه‌موو جار ده‌ده‌رێته‌وه به نێوچاوی ئێمه‌ی بزوتنه‌وه هه‌میشه به‌دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت و بێته‌وه سه‌ر شانۆ و به كۆمه‌ڵێك لێدوانی زبری نابرایانه‌و جوێن ئامێزه و خۆی پیشان بداته‌وه یان كۆمه‌ڵێك به ناو ڕاگه‌یاندنكاری ئیسلامی له خۆی كۆكردۆته‌وه‌و به مه‌فتوحی پاره بارانیان ده‌كات بۆ جوێن باران كردنی موسوڵمانان به‌م ئیشانه‌شی بزوتنه‌وه ده‌خاته قه‌فه‌سی ئیتهامه‌وه حه‌ق نیه كاك ئیحسان یارمه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و پێگه بدات و گه‌وریان بكات بۆ جوێندان به موسوڵمانان هه‌م بۆ خۆیی و هه‌م بۆ بزوتنه‌وه‌ش ناشرینه، پێویسته بزوتنه‌وه‌ش لێی بێده‌نگ نه‌بێت.
ڕاگه‌یندنكاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
