خێزان ئه‌و چوارچێوه پیرۆز‌و گه‌وره یه كه‌دواجارده‌بێته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌ی دوارۆژ بۆیه سه‌رۆكی خێزانه‌كان له‌سه‌ریان وه‌ستاوه مامۆستایه‌كی كارامه‌و زیره‌ك و به‌ئیراده بن بۆئه‌وه‌ی قوتابیه‌كانی به‌رده‌ستیان كه‌منداڵه‌كانیانن كه‌سێكی ره‌وشت به‌رزو ته‌ندروست ده‌ربچن بۆخۆیان و ده‌ورو به‌ریان چوونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی بواری خێزان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی دایك وباوك یه‌كسه‌ر په‌خش ده‌بێت به‌سه‌رمنداڵه‌كانیاندا به‌تایبه‌ت ئه‌ومنداڵانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له‌خوار18ساڵانه‌وه‌یه، زۆرجارله كورده‌واری خۆمان گوێمان لی بووه یاخوودبینیومانه كه‌گه‌نجێك ژیانی هاوسه‌ری پێك دێنێت وسه‌ركه‌وتوونابێت یاخود گیر‌و گرفتی رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه‌كسه‌ر ده‌ورو به‌رو خزمه‌كانی پێی ده‌ڵێن ئه‌وه بۆماوه‌ییه و باوكیشی هه‌روابووه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه‌دایك وباوك له‌خێزاندا چه‌نده هێمن وگوی رایه‌ڵی یه‌كتربن ئه‌وه‌نده كاری گاری باشی له‌سه‌رته‌واوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان ده‌بێت، وه‌ك دیاره كێشه‌و پرته‌وبۆڵه‌ی نێوان ژن ومێرد له هه‌موودنیادا باوه به‌ڵام به‌پێی كلتور‌و داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆكۆمه‌ڵگایه‌كی ترده‌گۆرێت قسه‌ی من له‌سه‌ر ژیان وكێشه‌كانی ناوخێزانی كورده چوونكه ئێمه تاكوئێستاوابه‌سته‌ی عاقڵی باوك سالارین و پیاو ده‌یهه‌وێت ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خێزانه‌كه‌ی له‌ژێرده‌ستی خۆی دابێت بی گه‌رانه‌وه بۆهیچ كه‌سێكی تر یاخود هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی زۆر باوه و بۆته كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ژن وپیاو پرته‌و بۆڵه‌یه كه‌له‌راستیدا ئه‌م شێوازی ده‌ربرینه كه‌به‌زۆری ئافره‌ت ده‌ری ده‌برێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پیاو گوی له‌ئافره‌ت ناگرێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و سه‌ربه‌ستانه ره‌ئیه‌كانی ده‌رببرێت به‌ناچاری ژنی داماوده‌ست ده‌كات به‌بۆڵه بۆڵ كه‌دواجار كێشه‌كانی نێوان ژن و مێرد قوڵتر ده‌كات له‌زۆر شوێن بینیومانه بۆَڵه بۆڵی ژن وای كردووه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی بگه‌نه حاڵه‌تی جودابوونه‌وه و ته‌ڵاقدان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌یه پیاو هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه و ژن ناچارده‌كات هه‌ڵوێستی هه‌بێت كه‌دواجار شێرازه‌ی خێزانه‌كه‌یان تێك ده‌چێت، بۆخۆده‌ربازكردن له‌وجۆره ره‌فتاره نه‌شیاوانه له‌خێزاندا پێویسته ژن ومێرد هه‌میشه له‌بیری دروست كردنی خۆشه ویستیه‌كی قوڵدابن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر چونكه خۆشه ویستی بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنه له‌نێوان مرۆڤه كاندا له‌پاڵ ئه‌مه‌دا پێویسته رابردو فه‌رامۆشبكرێت پلان بۆداهاتوو دابنرێت نێوانی ژن ومێرد زۆرهه‌ستیارو گرنگه بۆیه هه‌میشه یه‌كترله‌بیر بوون و فه‌رامۆش نه‌كردنی یه‌كتر ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ری ژیانیان له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین كه‌پیاو هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ژنه‌كه‌ی گرنگی پێبدات و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه‌ش فه‌رامۆشی نه‌كات بۆیه پێویسته به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌وراستیه‌و هه‌بوونی هاوسه‌نگی ناو خێزان هاوسه‌ره‌كان پرس وراوێژله‌سه‌رهه‌موو شتێك بكه‌ن كه‌تایبه‌ت مه‌ندن به‌ژیانی ناو خێزانه‌كه‌یانه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كوردستانی ئێمه تازه له‌سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی دایه بۆیه ئه‌ركمان قورسترده‌بێت تاكوشوێنی شیاوی كه‌سایه‌تی خۆمان ده‌گرین و له‌گه‌ڵ پیاو یه‌كسان ده‌بین هه‌موو ئه‌و گه‌ل ونه‌ته‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئاستی پێگه‌یشتن له‌ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئا فره‌تان خه‌باتی بێ‌وچانیان كردووه ئێستا ئه‌ومه‌سه‌له‌بچوكانه‌ی كه‌له‌وڵاتی ئێمه لای پیاو حسابی وردی بۆده‌كرێت و هه‌میشه چاوی له‌سه‌رژنه‌كه‌یه‌تی داخۆ چۆن ده‌خوات و چۆن ده‌روات و مانگی چه‌ند جارده‌رواته‌وه ماڵی باوكی به‌پێی تازه‌ترین لێكۆلینه‌وه له‌سه‌دا نه‌وه‌دی كێشه‌كانی خێزان له‌كوردستان په‌یوه‌ندی به‌وشته بچوكانه‌وه‌هه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌وه‌باسمان كرد هه‌ربۆیه دوای جودابوونه‌وه زۆری ژن ومێرده‌كان په‌شیمان ده‌بنه‌وه چوونكه به‌شی هه‌ره‌زۆری كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به‌میزاجی لایه‌كه‌وه هه‌یه له‌ژن و پیاو،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
