پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی محه‌ممه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سایتی كۆمه‌ڵنیووزدا، كه قسه‌له‌سه‌ر كێشه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان كرابوو، محه‌ممه‌د حه‌كیم وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی حزبه‌كه‌ی خۆی به حزبێكی كه‌م كێشه وه‌سفكردووه و پێی وایه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆرترین كێشه‌ی هه‌یه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش ناچنه ناو حزبێكه‌وه كه خۆی له كێشه‌دا گه‌وزاوه.
به ڕای من ئه‌م قسانه حه‌قیقه‌تێكن و لای هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنه‌كان ئاشكران، قسه‌كانی كاك عیرفانی مامۆستا ئه‌حمه‌د و وازهێنانه‌كه‌ی دكتۆر محه‌ممه‌د بازیانی قسه‌یه‌كی ڕاسته‌قیه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
پاش ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه، ئیحسانی مه‌لا عه‌لی وه‌ك نه‌ریتی خۆی یه‌كه‌مین قسه‌ی جیددی كرد! ئیحسان به دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی هێرشی كرده سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌كیم و به صه‌حافی وه‌سفكرد.
دواتریش چه‌ند ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه زۆر نزیكن له كاك ئیحسانه‌وه و ئه‌گونجێ به حیمایه‌ی ناوبراو دابنرێن هێرشێكی ناڕه‌وایان كرده سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌كیم و به چه‌ندین وشه‌ی نه‌شیاو كه‌سایه‌تی ناوبراویان رووشاند.
به رای من ئه‌وه‌ی ئیحسان ئه‌یڵی و ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌یڵێن دوو شتی جیاوازن، ئیحسان راهاتووه و ئاساییه ئه‌و شتانه دووباره بكاته‌وه، ئه‌و چاوی به عه‌لی باپیر و محه‌مه‌د حه‌كیم و هه‌موو كۆمه‌ڵ هه‌ڵنایه‌ت، كورد واته‌نی : "به‌ردێك له ئاسمان بكه‌وێـته خواره‌وه ئیحسانی مه‌لا عه‌لی به خه‌تای كۆمه‌ڵی ئه‌زانێ."
من نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر قسه‌كانی ئیحسان بكه‌ن، هێنده‌ی به لامه‌وه گرنگه باسی ئه‌و (برایه‌تی) یه‌ی كه له ناو ئیسلامییه‌كان و به تایبه‌ت بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵدا هه‌یه بدوێم، هه‌ر به راست ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به برای خۆی ئه‌زانێت، زۆر گرنگه ئه‌مه بخرێته به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك، كێن ئه‌وانه‌ی خواناسن و دین و ژیین و بیركردنه‌وه‌یان بۆ خوایه، ئه‌ڵبه‌ته لای من ئه‌م هاوكێشه‌یه و برایه‌تی سیاسی كوردستان قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.
كۆتایی ئه‌م وتاره‌م به‌وه دێنم كه كه‌مهێنانه بۆ ئه‌و برایانه ی بزووتنه‌وه كه زمانی خۆیان به قسه‌ی نه‌شیاو بریندار بكه‌ن، مادام خۆیان به برای محمد حكیم بزانن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
