دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام و كرانه‌وه و ئازادبوونی گه‌لانی عێراق و باشبوونی باری گوزه‌ران و به‌دیهاتنی گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌خاسمه له‌بواری ئابووریدا و له ئاكامی ئه‌وه‌شدا چه‌ندین گۆڕانكاری له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، و چه‌ندین دیارده سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هه‌ندێكیان كاریگه‌ری و ئاكامی خراپیان هه‌یه، وه‌كو لاوازبوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خاسمه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی و.. هتد، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی هه‌لپه‌رستی و خۆپه‌رستی و ئه‌نانیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی فه‌ردی و وایلێهاتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری تاكه‌كان ته‌نها و ته‌نها هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان ده‌ده‌ن و ئیتر هیچ كه‌س و شتێكی تریان به‌لاوه گرنگ نییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ن هه‌موو شێوازێكی ناڕه‌وا و ناشه‌رعی و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دابونه‌ریتێكی مرۆیی و ڕه‌سه‌نی كورده‌واری بخه‌نه ژێر پێیان و ته‌نانه‌ت به‌لایانه‌وه شتێكی ئاساییه ملی خه‌ڵكی تر بشكێنن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی خۆیاندا.. با له جاده‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كاتێك به‌یانیان ئینسان كه له‌ماڵ ده‌رئه‌چێت و ده‌یه‌وێت به‌ره و شوێنی كاره‌كه‌ی بڕوات، تێبینی ده‌كرێت كه هه‌موو كه‌سه‌كان سه‌بریان له‌به‌ر بڕاوه و به خێراییه‌كی سه‌رشَێتانه ئۆتۆمبیله‌كان لێده‌خورن و وه‌ها ده‌زانن هیچ ئۆتۆمبیلێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه نیه‌و ته‌نها هه‌ر ئه‌وانن و ئیتر كه‌س بواری كه‌سی دیكه نادات و ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێك بیه‌وێت له كۆڵانێكه‌وه ده‌ربچێت ئه‌وا ده‌بێت شۆفێره‌كه‌ی زۆر چاونه‌ترس بێت و موجازه‌فه بكات به خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه یان ده‌بێت ماوه‌یه‌كی زۆر ڕاوه‌ستێت تا ئه‌گه‌ر پیاوچاكێك مه‌جالی بدات و ده‌رباز بێت.. خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆڵانه‌كانی ناو شار بكه‌ین سوپاس بۆ خوا كه زۆرینه‌ی هاووڵاتیان گوزه‌رانیان باشه و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی خۆیانن و، ماڵی وا هه‌یه به‌قه‌د ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و واجهه‌ی خانووه‌كه‌شیان ته‌نها پێنج مه‌تره و جه‌نجاڵیه‌كی وه‌هایان له‌كۆڵانه‌كه‌یان دروست كردوه كه ئیتر هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر ڕێگه‌ی نییه له‌و كۆڵانه‌وه هاتووچۆ بكات و هیچ حسابێكیش بۆ دراوسێكانی ده‌وروبه‌ریان ناكه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كانی ئه‌واندا ڕاده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو جاران هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دراوسێیه‌تی كۆیان بكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ گه‌ڕه‌كدا سڵاویشیان له‌نێواندا نیه و یه‌كتریش ناناسن، كه‌چی ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن وه‌ها كارێك دزێو و ناشیرین بكه‌ن و واده‌زانن به‌رده‌م ماڵه دراوسێكانیان گه‌راجی تایبه‌تی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌وانه و حسابی ئه‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و جێگه‌ی ڕاگرتنیان نامێنێته‌وه.. هه‌روه‌ها كه مرۆڤ سه‌ردانی بازار ده‌كات، ده‌بینێ كه خاوه‌نی دوكان و فرۆشگه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌به‌رده‌م دوكانه‌كانیاندا ڕاگرتووه و دوكانداره‌كه‌ی به‌رامبه‌ریشی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یدا ڕاگرتوه و ئیتر ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك یان ئۆتۆمبیلێكی تر له‌وێوه تێپه‌ڕێ تا ده‌رباز ده‌بێت قه‌ڵه‌باڵه‌غیه‌كی وه‌ها دروست ده‌بێت كه مرۆڤ زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانێ خۆی له‌و شوێنانه‌بدات.. له‌م جۆره شوێنانه‌شدا كه‌س حساب بۆ كه‌سی دیكه ناكات و خواخوایه‌تی به‌په‌له كاره‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و ئیتر كاری به‌سه‌ر كاری كه‌سی تره‌وه نییه.. یان ده‌بینی كاكی شۆفێری خاوه‌ن لۆری و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كانیاندا له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ڕاگیراون به‌یانیان كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یخاته‌كار ئیتر جگه له دوكه‌ڵه ڕه‌شه‌كه‌ی كه به‌و به‌یانیه ده‌یكات به‌دیاری بۆ دراوسێ و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆی با ده‌نگی مه‌كینه‌كه‌شی ڕاوه‌ستێت كه زۆربه‌ی جیرانه‌كانی له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕێنێت و هه‌ندێ جار هه‌مبه‌ڵه‌شی پێده‌كات و ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌نگی به‌رزتر ده‌بێت و كه‌س له‌وناوه له جاڕس بوون بێ به‌ش ناكات.. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه دابنرێت و به‌یاسا سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه خه‌ڵكانی تر جاڕس و ناڕه‌حه‌ت ده‌كه‌ن چونكه وا دیاره ئیتر له‌مه‌ولا عورف و نه‌ریته‌كان توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌یان نییه و وه‌كو جاران ناتوانن كاروباری خه‌ڵك ڕێك بخه‌نه‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
