سێیه‌م: باوه‌ڕ بوون به هاتنه خواره‌وه عیسای كوڕی مریه‌م (علیه السلام)
ئه‌میش (علیه السلام) پێی ده‌وترێت (مه‌سیح)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام بوایه‌ن ده‌ستی به سه‌ردا ده‌هێنان و به یارمه‌تیی و كۆمه‌كی خوا چاك ده‌بوونه‌وه، وه بیروباوه‌ڕی موسڵمانان ده‌رباره‌ی عیسا (علیه السلام) ئه‌وه‌یه كه: نه كوژراوه‌و نه له دار دراوه، به‌ڵكو خوای به ده‌سه‌لاَت خۆی به‌رزی كردۆته‌وه‌و له ئاخر زه‌مانیشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوشتنی ده‌جال و به‌رازو شكاندنی صه‌لیبه‌كان، وه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیاتر ئاشكرابوونی به‌رنامه‌ی ئیسلام، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِیحَ عِیسَی ابْنَ مَرْێمَ رَسُوڵ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَڵبُوهُ وَڵكِنْ شُبِّهَ ڵهُمْ وَإِنَّ الَّذِینَ اخْتَڵفُوا فِیهِ ڵفِی شَكّ مِنْهُ مَا ڵهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ ێقِینًا - بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِڵیْهِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِیزًا حَكِیمًا- وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلاَّ ڵیُۆْمِنَنَّ بِهِ قَبْڵ مَوْتِهِ وَێوْمَ الْقِێامَه‌ِ ێكُونُ عَڵیْهِمْ شَهِیدًا] (النسا‌ء:157-159). وه دووباره ده‌فه‌رموێ :[وَإِنَّهُ ڵعِلْمٌ لِلسَّاعَة‌ِ فَلاَ تَمْتَرُنَّ بِهَا وَاتَّبِعُونِی هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِیمٌ ] ( الزخرف : 61 )، واته: بێگومان ئه‌و عیسایه‌ی كه له خاتوو مریه‌مه، بێ باوك په‌یدا بوو، هۆی زانیاریی و ئاگادارییه بۆ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت، كه‌وابوو دوو دڵ مه‌بن له هاتنی ڕۆژی دوایی و په‌یڕه‌وی من بكه‌ن و ئه‌مه‌یه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست .
وه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) باسی چۆنیه‌تی دابه‌زینی عیسای بۆ كردووین و فه‌رموویه‌تی: له نێوان من و عیسادا هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه‌و بێگومان كه ئه‌و دێته خوارێ، كه‌وابوو هه‌ر كات بینیتان بیناسن و به‌شێوه‌ی مرۆڤێكی چوار شانه‌یه‌و ڕه‌نگی سورو سپییه‌و به جل و به‌رگێكی مه‌یله‌و زه‌رده‌وه دێت و مووی سه‌ری ئاوی لێ ده‌چۆڕێ و ئه‌گه‌ر چی ئاویشی لێ نه‌كه‌وتبێ . رواه أبوداود وغیره، أنظر سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم (3183) .
وه هه‌ره‌ها ده‌فه‌رموێ: له كاتێكا كه ده‌جال دێت، خوای گه‌وره له لای مناره سپیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی شاری دیمه‌شقه‌وه عیسای كوڕی مریه‌م به جل و به‌رگێكی مه‌یله‌و زه‌رده‌وه ده‌نێرێ و هه‌ردوو ده‌ستیشی له‌سه‌ر باڵی دوو مه‌لائیكه داناوه‌و كه سه‌ر دائه‌نه‌وێنێ ئاوی لێ ده‌چۆڕێ و كاتێكیش سه‌ری هه‌ڵ ده‌بڕێ مووی سه‌ری وه‌ك مرواری ده‌دره‌وشێته‌وه . رواه مسلم فی كتاب الفتن .
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی بوخاریی و موسلیمدا هاتووه كه ئه‌بو هوره‌یره c ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ: سوێند به‌وه‌ی كه گیانی منی به ده‌سته نزیكه كوڕه‌كه‌ی مریه‌م بێته خوارێ و ببێته دادوه‌رێكی دادگه‌رو صه‌لیبه‌كان بشكێنێ و به‌راز بكوژێ و سه‌رانه له‌سه‌ر نا موسڵمانان دابنێ و سه‌روه‌ت و سامان زۆر بكات، تا وای لێ بێت هیچ كه‌سێ گوێ نه‌داته ماڵی دونیا‌و له‌و كاته‌دا ته‌نها سوژده‌یه‌كیش بۆ خوا له دونیا له‌وه‌ی تێیدایه چاكتره، وه عیساش (علیه السلام) مرۆڤێكی گه‌نجه‌و ته‌مه‌نی (33) ساڵه – هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا بوو به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان – وه چوار شانه‌یه‌و به‌ژن و بالاَیه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌یه، وه ڕه‌نگی سورو سپییه‌و مووی سه‌ری نه‌رمه‌و كه‌وتووه به‌سه‌ر شانیداو وه‌ك ئه‌وه كه تازه له گه‌رماو هاتبێته ده‌ره‌وه‌و كاتێ سه‌ری داده‌نه‌وێنێ ئاوی لێ ده‌تكێ و كه سه‌ریشی به‌رز ده‌كاته‌وه وه‌ك چه‌ند ده‌نكه مرواریه‌ك ده‌دره‌وشێته‌وه، وه كاتێكیش دێته خوارێ به جل و به‌رگێكی مه‌یله‌و زه‌رده‌وه دێ و هه‌ر دوو ده‌ستیشی له سه‌ر باڵی دوو مه‌لائیكه داناوه. بڕوانه كتێبی ( عمر امة الاسلام و قرب ظهور المهدی ( علیه السلام ) ص 106 ) .
به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه جێی پرسیار بێت لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌و هاتنه تایبه‌ت كراوه به عیساوه له ناو پێغه‌مبه‌راندا "علیهم الصلاه والسلام" ؟ بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ش (ابن حجر العسقلانی) – رحمه‌تی خوای لێ بێت – له (فتح الباری)دا ده‌فه‌رموێ: زانایان ده‌ڵێن حیكمه‌ت له هاتنه خواره‌وه‌ی عیسادا له ناو پێغه‌مبه‌راندا -علیهم الصلاة والسلام – به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی (یه‌هوده) كه پێیان وایه كوشتویانه‌و خوای گه‌وره‌ش درۆكه‌یان ده‌رده‌خات و ئه‌وه‌یش كه كوشتویانه حه‌زره‌تی عیسا نه‌بووه (علیه السلام). كتاب احادیث الانبیا‌ء ص 493 .
ئه‌ڵبه‌ته (ابن حجر)یش – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ – كه ئه‌م حیكمه‌ته‌ی باسكردووه مانای ئه‌وه نییه كه ته‌نها ئه‌وه حیكمه‌ته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو چه‌ندان حیكمه‌تی تێدایه، كه ئێمه هه‌ستی پێ ناكه‌ین و نایزانین.
* به‌لاَم بۆچیی و له به‌رچی عیسا (علیه السلام) له كاتی نوێژدا نابێته ئیمام بۆ خه‌ڵكی ؟
ئه‌ویش (ابن الجوزی) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – له وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌فه‌رموێ : ئه‌گه‌ر عیسا پێش بكه‌وتایه‌و ببوایه به ئیمام، گومانێك ده‌كه‌وته دڵی خه‌ڵكیه‌وه‌و ده‌یان وت : ئایا نابینن جێگری پێغه‌مبه‌رێك یان پێغه‌مبه‌رێكی تازه نوێژمان بۆ ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا نبی بعدی) متفق علیه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك دوای من نایه‌ت . بۆیه عیسا (علیه السلام) پێش ناكه‌وێ و له پشت سه‌ری یه‌كێك له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) نوێژ ده‌كات و ئه‌و گومانه‌ش ده‌سڕێته‌وه، وه له كاتی نوێژی به‌یانیدا دێته خوارێ و ده‌بینێ ده‌جال ورده ورده خه‌ریكه ده‌توێته‌وه، وه‌ك چۆن خوێ له ناو ئاودا ده‌توێته‌وه، ته‌نانه‌ت له بێ ده‌سه‌لاَتیدا وه‌ك مێشی لێ دێت و عیساش (علیه السلام) له ده‌رگای ( باب اللد)دا پێی ده‌گاو ده‌یكوژێ، پاشان عیسا (علیه السلام) له‌م زه‌ویه ده‌مێنێته‌وه – تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره خۆی بیه‌وێ – وه له‌و كاته‌دا خه‌ڵكی له نازو نیعمه‌تدا ده‌ژیی و ڕق و قین له ناو خه‌ڵكیدا نامێنێ . ته‌نانه‌ت دڕنده‌كان به یه‌كه‌وه ده‌ژین و هیچ نا ئارامیه‌ك نامێنێ، وه پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه السلام) نامرێ تا منداڵی ده‌بێ و حه‌جیش ده‌كات، وه ریوایه‌تی صه‌حیح هه‌یه كه: 7 یان 40 ساڵ له‌م زه‌ویه‌دا ده‌مێنێته‌وه، وه خوای گه‌وره باشتر ده‌زانێ، وه له فه‌رمووده‌ی ئیمامی موسلیمدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به ده‌سته كوڕی مریه‌م زیكری حه‌ج ده‌ڵێ له ڕێگه‌ی (روحا‌ء) دا جا یا حه‌ج ده‌كات یا عه‌مره ...) .
وه هه‌روه‌ها له شوێنێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ده‌بێ حاڵتان چۆن بێ كاتێ كه كوڕه‌كه‌ی مریه‌م دێته خوارێ و ده‌بێته پێشه‌واتان. رواه البخاری و مسلم . وه خوای میهره‌بانیش عیسا ده‌هێڵێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی یأجوج و مأجوج له ناو ده‌بات .
چواره‌م: باوه‌ڕ بوون به ده‌ركه‌وتنی (دابة).
ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت باوه‌ڕیان به ده‌ركه‌وتنی (دابة) هه‌یه‌و خوای گه‌وره‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: [ اذا وقع القول علیهم اخرجنا له‌م دابة من الارض تكلمهم ان الناس كانوا بایاتنا یوقنون ] ( النمل :82 )، واته: كاتێ سزای خوا هاته سه‌ریان و ڕۆژی قیامه‌ت نزیك بوویه‌وه ده‌عبایه‌كیان (دابه الارچ) له زه‌وی بۆ دێنێـته ده‌رێ و قسه‌یان له گه‌ڵ ده‌كاو ده‌ڵێ: ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و نیشانه‌كانی ئێمه نه‌بوو.
وه ئه‌و ده‌عبا (دابة)یه په‌ڕو پوله‌كی پێوه‌یه‌و ته‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و زۆر ترسناكه، وه‌ك چۆن له فه‌رمووده‌كه‌ی (تمیم الداری)دا ده‌رباره‌ی بینینی ده‌جال و غه‌یری ده‌جالدا هاتووه، ئه‌م نیشانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆر له ڕۆژئاواوه جا یا پێش هه‌ڵهاتنی خۆره یا له‌كاتی هه‌ڵهاتنه‌كه‌دایه، وه‌ك چۆن له فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بدولاَی كوڕی عه‌مردا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) فه‌رموویه‌تی: یه‌كه‌م نیشانه‌ی دونیا ئاخر هه‌ڵهاتنی خۆره له ڕۆژئاواوه‌و پاشان وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌عبایه‌یه (دابة الارض) له به‌ره‌به‌یاندا، به هه‌رحاڵ هه‌ركامیان له پێش بێت ئه‌وی تریان دێ به دوایا به زوویی) . رواه مسلم و غیره .
وه هۆی هاتنی ئه‌م دوو نیشانه‌یه‌ش به یه‌كه‌وه "هه‌ڵهاتنی خۆر له رۆژئاواوه‌و پاشان (دابة الارض) به دوایدا بۆ زیاتر تاكید كردن له سه‌ر كۆتایی هاتنی دونیایه، بۆیه (حافظ ابن حجر) – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ده‌فه‌رموێ : حاكم ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی كه دیار بێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵهاتنی خۆر له ڕۆژئاواوه پێش هاتنی ئه‌و ده‌عبایه‌یه، پاشان ئه‌و ده‌عبایه وه ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆر نزیكه له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی یه‌كه‌مدا، ئه‌مه وته‌ی ابن حجر بوو – ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت – هه‌روه‌ك باسكرا حیكمه‌ت له هاتنی ئه‌م دوو نیشانه‌یه به یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یه: كه دوای داخستنی ده‌رگای ته‌وبه‌و هاتنی ئه‌و جۆره ده‌عبایه بێ باوه‌ڕو باوه‌ڕدار له یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه‌و وه‌ده‌رده‌كه‌ون . فتح الباری 11/ 253 .
ئه‌م نیشانانه‌یش كه باسكران هه‌موو ئیماندارێك به چاوی خۆی ده‌یبینێ، وه‌ك چۆن له فه‌رموده‌كه‌ی (تمیم الداری) دا باسكراوه .
وه ڕیوایه‌تی زۆر هاتووه ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌عبایه كه ئه‌بوو داود الگیالیسی وه ئیمامی ئه‌حمه‌د هێناویانه‌و خواش زاناتره به ڕاستی ئه‌م فه‌رمودانه !! به‌لاَم ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌عبایه مۆر ده‌نێت به نێو چاوانی خه‌ڵكییه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره خۆی باسی كردووه له قورئاندا، ئه‌و ده‌مه باوه‌ڕدارو بێ باوه‌ڕ ده‌ناسێنێ به خه‌ڵكیی و به خه‌ڵكی ده‌ڵێ ئه‌وانه بۆیه ئێستا دوچارن چونكه به ئایه‌ته‌كانی خوا یه‌قینیان نه‌بووه.
وه ده‌ستكاری كردنی ئه‌م نیشانانه‌و گۆڕانكاری تیایاندا پێچه‌وانه‌ی یاسای ئه‌هلی سوننه‌ته‌و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی ڕووشاندنی ئیمان و قسه‌و وته‌یشه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌و وته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) – په‌نا به‌خوا – خوای گه‌وره بمانپارێزێ له‌و فیتنانه‌و عه‌قیده‌مان پاك و بێگه‌رد بكاته‌وه‌و تا كۆتا ژیانیش به پاكی ڕامان بگرێ .
پێنجه‌م: باوه‌ڕ بوون به ده‌ركه‌وتنی (یأجوج و مأجوج) به كورتی:
له دوای كوشتنی – ده‌جال- له لایه‌ن عیساوه (علیه السلام) ئه‌م دوو هۆزه (یأجوج و مأجوج) وه ده‌ركه‌ون كه له هۆزانی (تورك)ن و له نه‌وه‌ی (ئاده‌م)ن (علیه السلام)، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) باسی كردوون و ده‌فه‌رموێ: (خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئاده‌م، ئه‌ویش له وه‌لاَمدا ده‌ڵێ: به‌ڵێ ئاماده‌م و له خزمه‌تتدام و هه‌موو خێر‌و بێرێك هه‌ر له ده‌ست تۆدایه، خوایش ده‌فه‌رموێ: بڕۆ تاقمی دۆزه‌خی بهێنه‌ره ده‌رێ . ئاده‌م وتی: ژماره‌یان چه‌نده‌و كێن؟ خوایش له وه‌لاَمدا فه‌رمووی: له هه‌موو هه‌زارێك (999 ) ی دۆزه‌خین، جا له‌و كاته‌دا هه‌موو منداڵێك پیر ده‌بێ و هه‌موو ژنێكی دوو گیان منداڵه‌كه‌ی له بار ده‌چێ و ده‌شبینی هه‌موو خه‌ڵكی بێ هۆش و سه‌رخۆشن كه له ڕاستیشدا بێ هۆش و سه‌رخۆش نین، به‌ڵكو سزای خوا توند‌و سه‌خته، بۆیه ئه‌وه ڕوو ده‌دات، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جا ده‌بێ ئه‌و یه‌كه كاممان بێت كه ناچێته دۆزه‌خه‌وه، فه‌رمووی : مژده بێت كه بێگومان له ئێوه – موسڵمانان – یه‌ك ده‌بێ و له یاجوج و ماجوجیش هه‌زار كه‌س ده‌بێ . رواه البخاری عن ابی سعید الخدری مرفوعا .
پاشان خوای گه‌وره ئه‌م دوو هۆزه له ناو ده‌بات له یه‌ك شه‌ودا به هۆی دوعا كردنی پێغه‌مبه‌ر عیسا‌و هاوه‌لاَنییه‌وه. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن سه‌یری ئایه‌تی (92-99) ی سوره‌تی كه‌هف بكه‌ن، وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دوو هۆزه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی دونیا ئاخر، وه هه‌روه‌ها زۆری ئه‌م دوو هۆزه له ژماره نایه‌ت و وه‌ك كولله‌و مێروله وان له زۆریداو ته‌نها خوا ئاگاداره به ژماره‌یان، ته‌نانه‌ت له زۆری‌دا وه‌ك ڕووبارێكی گه‌وره وان، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) له فه‌رموده‌یه‌كدا باسی فیتنه‌و شه‌ڕی كردوون و ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: (یأجوج و مأجوج) ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بن كه هیچ شتێك به‌شیان ناكات، ته‌نانه‌ت نه ئاو ده‌مێنێ و نه به‌رو بوم ده‌مێنێ له سه‌ر زه‌ویی و كاتێكیش كه ده‌ده‌ن به ناو ڕووبارێكدا قه‌تره‌یه‌ك ئاوی تێدا نامێنێ، وه موسڵمانانیش له‌و كاته‌دا له ترس و بێ ده‌سه‌لاَتیاندا هه‌موو ده‌چنه ماڵی خۆیان و كه‌س له توانایدا نیه له به‌رامبه‌ریانه‌وه بوه‌ستێ، تا خوای گه‌وره به ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی كرمێ ده‌نێرێ و ده‌چێته ناو گه‌ردن و ملیانه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، هه‌موویان ده‌كوژێ و له ناویان ده‌بات و دوای ئه‌وه موسڵمانان ده‌كه‌ونه مژده دان به یه‌كتریی و به یه‌ك ده‌ڵێن: موژده بێت وا خوا ڕزگاری كردین و له‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته ڕزگارمان بوو ... هتد. صحیح رواه احمد و ابن ماجة و ابن حبان و الحاكم عن ابی سعید .
به هه‌ر حاڵ له كۆتاییدا عیسا‌و هاوه‌لاَنی ده‌ستی نزا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ن كه ئه‌م دوو هۆزه له ناو ببات، خوای میهره‌بانیش جارێك به كرم و جارێك به باڵنده‌و جارێك به باران له ناویان ده‌بات و ته‌نها كه‌سێك له‌و دوو هۆزه ده‌رناچێت. رواه مسلم و احمد و الترمژی عن النواس بن سمعان .
به‌لاَم ده‌مدان و قسه‌كردن له‌وه‌ی كه شوێن و جێیان له كوێ بێ و كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون ته‌نها خوا ئاگاداره پێیی و باشتر وایه كه كه‌س له‌و باره‌یه‌وه هیچ نه‌ڵێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه له ئیبن و عه‌بباسه‌وه v ڕیوایه‌ت كراوه كه فه‌رموویه‌تی: شوێنی ئه‌و سه‌دده‌ی كه ئه‌و هۆزه‌ی لێ ده‌رده‌چێ له نێوان ولاَتانی تورك و ولاَتانی ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان دایه .
بۆیه زۆرێك له ڕاڤه‌كه‌رانی قورئانیش ئه‌م وته‌ی ئیبن عه‌باسیان هێناوه، به‌لاَم ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه زانستیانه‌دا زانایان هه‌ر بێ ده‌نگ ماون له‌و نیشانه قورئانیانه كه باسیان لێوه‌كراوه له قورئاندا، به‌لاَم [فاذا جا‌ء وعد ربی جعله دكا‌ء وكان وعد ربی حقا] و خوایش باشتر ده‌زانێ و به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم .
سه‌رچاوه‌كان :
1- فتح الباری – ابن حجر
2- النهایة فی الفتن و الملاحم – ابن كثیر
3- التذكرة فی احوال الموتی وأمور الاخرة – للقرطبی .
4- قرب ظهور المهدی و علامة الساعة – امین محمد جمال .
* خاوه‌ن ئیمتیازی ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
www.ahmadkaka.net
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
