پارێزه‌ران ڕۆژی هه‌ینی (31/12/2010) چونه ئیمڕاڵی و دوا دیداری ساڵی 2010یان پێكهێنا. ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و به‌شی پینجه‌مینی پارێزنامه‌كه‌ی له‌ژێر ناوی "مانیفیستۆی شارستانی دێموكراتیك" ته‌واو كردووه‌و ڕاده‌ستی كاربه‌دستانی زیندانی كوردووه‌و ووتی، ئه‌م به‌شه‌ی پارێزنامه‌كه‌م له 792 لاپه‌ڕه پێكدێت و له 22 دێسه‌مبردا (كانوونی یه‌كه‌م) ڕاده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی زیندانی ئیمڕاڵیم كردووه. هاوكاتیش ده‌ستنیشانی ده‌كات كه دوابه‌دوای ڕاده‌ستكردنی ئه‌و پارێزنامه‌یه‌ی، كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا پێكهاتووه‌و و گوتی؛ بۆی هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی مه‌گه‌كه (Mgk) له‌به‌رامبه‌ر پارێزنامه‌كه‌ی من بێت.
من وا فیكرده‌كه‌مه‌وه كه هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌سته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (مه‌گه‌كه)، پارێزنامه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی من بێت. ڕه‌نگه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پارێزنامه‌یه بێزار بوبن. من وای بۆده‌چم كه له ناوه‌ڕۆكی پارێزنامه‌كه توڕه بون و ئه‌وه‌نده هه‌ڕه‌شه‌یان كرد. من ناوی پارێزنامه نوێیه‌كه‌م ناوه " پرسگرێكی كورد و چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك"و پێشنیاری چاره‌سه‌ریم له نۆ خاڵدا دیاری كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو تیشكم خستۆته سه‌ر زۆر مژای تر. هه‌روه‌ها له‌و پارێزنامه‌یه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه باسم له قۆناغی یه‌كه‌مینی كۆماری توركیا كردووه‌و به‌ته‌واوه‌تی باسم له مێژوو پێلانگێڕییه‌كان كردووه.
له 15ی فێفرییه‌دا (شوبات)، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ لای شێخ سه‌عید نێردران، دوو سه‌ربازیان لێكوژراو به‌وه‌ش پیلانگێڕییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كوردان ده‌ستی پێكرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گروپێك ئه‌و پیلانگێڕییه‌یان داڕشت و ده‌ستیان پێكرد. ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن (5) ژه‌نه‌ڕاڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. له‌به‌رامبه‌ر شێخ سه‌عیدا پیلانگێڕیان به‌ڕێوه برد. هه‌مان گروپ له شاری مه‌نه‌مه‌نی توركیاش، پیلانگێڕییه‌كان وه‌گه‌ر خست و له‌به‌رامبه‌ر كۆماردا، هه‌وڵدانیكی گێره‌شێوێنییان ده‌ستپێكرد. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ید ڕه‌زا له‌سێداره نه‌درێت بڕیار بوو دیداری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌ماڵدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌مان گرووپ، هه‌مان ده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سه‌ید ڕه‌زایان له‌سێداره‌دا پێشیان له‌و دیداره گرت كه بڕیاربوو له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌ماڵدا ئه‌نجام درابا. به‌وه‌یش له‌دژی سه‌ید ڕه‌زا، درێژه به پیلانگێڕییه‌كان درا.
ئه‌و گروپه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بوو له‌و پیلانگیڕیانه‌دا، مسته‌فاكه‌ماڵیان بێكایگه‌ر كرد‌و گوتی؛ من له پارێزنامه‌كه‌مدا هه‌موو ئه‌و پیلانگیڕیانه‌ی هه‌بوون و هه‌ن به تێر و ته‌سه‌لی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و ڕوونم كردوونه‌وه. من، ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ له مێژووی توركیادا به‌رده‌وامن، به چوار قۆناغی كۆمپلۆ - گلادیۆ دابه‌ش ده‌كه‌م. له‌و پیلانگێڕیانه‌دا كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئۆزال، چیله‌ر، ئه‌جه‌ویدو ئه‌ربه‌كانیش به‌رده‌وام بوون و ئه‌ردۆغانیش له‌گه‌ڵ گلادیۆدا هاوكاری كردووه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغانیش هه‌ڵسه‌نگاندنیكی به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌م. له كتیبه‌كه‌مدا، هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغانم وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌پێناو پێكهاتن به‌ناو كردووه. هه‌تا ئێستاش دۆخی ئه‌ردۆغان بۆ من به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه. ئایا ئاكه‌په گلادیۆی بێكاریگه‌ر كرد یان ته‌سلیمی گلادیۆ بوو؟ له‌و كتێبه‌مدا ده‌ڵێم، ئاكه‌په و گلادیۆ ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌جیاتی هاوپه‌یمانی"سێوی سوور" دۆخی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی ئاوا كردووه. بۆی هه‌یه پارێزنامه‌كه‌میان ڕاده‌ستی حكومه‌ت كردبێت و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و توڕه‌ییه‌ش به‌و هۆیه‌وه بێت. من ده‌ڵێم، ئاكه‌په و گلادیۆ له دژی كوردان ڕێككه‌وتوون.
له پێواژۆی بێچالاكیدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه هه‌ندێ ڕووداوی نوێ رووبده‌ن. " ده‌كرێ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌رفراوانتر بكرێنه‌وه. په‌یوه‌ست به‌مه‌شه‌وه ده‌كرێ گفتوگۆكان زیاتر قووڵبكرێته‌وه‌و به‌رده‌وامی پێبدرێت؛ چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆم، به ئه‌زموونی رابردووه‌وه ده‌زانم كه له پێواژۆی گفتوگۆدا گێره‌شێوێنی یان پرۆاكاسیۆن په‌ره‌ی پێده‌درێت. هه‌ر بۆیه؛ له‌مانگی مارسدا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێ ئه‌نجامبدرێ، منیش هه‌ڵسه‌نگاندنێك ئه‌نجامده‌ده‌م. "
"ده‌كرێ ئه‌و گێره‌شێوێنانه له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه رووبدات. مردنی من لێره ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی بێكۆتایی، شه‌ڕێكی بێكۆتایی ده‌ستپێده‌كات. سبه‌ێ و دووسبه‌ێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رووبدات و من لێره بمرم، دیسان وه‌ك هۆكاری شه‌ڕ ده‌بینرێت. یان لێره‌دا یه‌كێك په‌لاماری من بدات، ئه‌مه‌ش به هۆكاری شه‌ڕ ده‌ژمێردرێت. یاخود من لێره‌دا به نه‌خۆشیه‌كی ئاسایی بمرم ئه‌مه به پیلانگێڕییه‌ك ده‌ژمێردرێت، په‌كه‌كه ئه‌مه وه‌ها لێی تێده‌گات، به‌ڵام من وه‌ها ده‌ڵێم؛ له‌ئیمرالیدا مردن نییه، كوشتن هه‌یه. مردن نییه، كوشتن هه‌یه. لێره‌دا هه‌ر جۆره مردنێك به كوشتن لێكده‌درێته‌وه، په‌كه‌كه وه‌ها لێكیده‌داته‌وه. لێره‌دا مردنێكی ئاسایی له‌ئارادا نییه، به‌ڵكو كوشتن هه‌یه. به‌یانی دیار نییه كه چ رووده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانیش به‌ر په‌لامارێك بكه‌وێت. من ئه‌مه له ئه‌زموونی خۆمه‌وه ده‌زانم. له دۆخێكی وه‌هادا "ئۆزال" كوژرا، له‌وانه‌یه به‌یانی ئه‌ردۆغانیش بكوژرێت، له‌وانه‌یه به‌یانی له‌وڵاتدا كوده‌تایه‌ك رووبدات. " من له‌میانه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه‌ی كوشتنی ئۆزال و فه‌رمانداری ژاندارما، ته‌سفیه‌كردنی ئه‌ربه‌كان و ئه‌جه‌وید ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر رووداوێك له‌هه‌ر ئانوساتێكدا هه‌یه. هه‌ر بۆیه سه‌رنج راكێشمه سه‌ر مانگی مارس. " ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ر ته‌نیا به‌منه‌وه په‌یوه‌ندیدار نییه. ته‌نانه‌ت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه پێواژۆیه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ش بكه‌وێته‌وه. هه‌ربۆیه به پێویست ده‌بینم كه له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا په‌له بكرێت، پێویست ده‌كات هه‌لومه‌رجی چاره‌سه‌ری باشتر ئاماده بكرێ.
"پێواژۆ و دیالۆگ باش به‌ڕێوه ده‌چێت و تا دێت قووڵتر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌یانی ره‌وشێكی ئاوارته (له‌ناكاو) پێشنه‌كه‌وێت، ئاسته‌نگییه‌ك نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وا ده‌كرێ پێشكه‌وتنی گرنگ رووبدات. له مانگی ژانیوه‌ریدا (كانوونی دووه‌م) ئاسته‌نگی ده‌رنه‌كه‌وێت پێشكه‌وتنی گرنگ به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری رووده‌دات. له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئاكه‌په یان ئه‌وانه‌ی دێنه ده‌سه‌ڵات پرۆژه‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئاشكرا ده‌كه‌ن. له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌كرێ چاره‌سه‌ری قووڵتر بكرێته‌وه، ئه‌مه؛ په‌یوه‌ستی ئه‌وه‌یه؛ كوردان چه‌نده خۆیان پێشده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان زیاتر بكه‌ن و مه‌زنتر ببن، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بنه خاوه‌ن چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه، به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ خۆیان به په‌سندكردن بده‌ن. " هه‌وروه‌ها؛ له دۆخێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌دا كوردان ده‌كه‌ونه پێگه‌ی مه‌ترسیداره‌وه. پێویسته له كاتی دیالۆگدا ده‌بێ هێرشێ سه‌ر یه‌كتر نه‌كرێ. ته‌نیا ده‌كرێ مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ریان به‌كاربهرێنرێ.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی خۆبه‌رێوه‌بردنی دیموكراتیكیش ئه‌مانه ده‌ڵێم؛ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر گرینگی ئاواكردنی مه‌جلیس له ئاستی شاره‌كاندا و پێویسته بزانرێت كه، خۆبه‌رێوه‌به‌ری دێموكراتیك، له كۆكی خۆیدا یه‌كبوون ئاوا ده‌كات.
له پێناو چاره‌سه‌ری دا، خاڵی ئه‌ساسی، دێموكراسییه. هاوكات، ئۆجه‌لان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی "جوداخوازی"دا ده‌كرێن و گوتی ئه‌و شێوه باس كردنه بێواتایه. پرۆژه‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دێموكراتیكی كوردان بۆ هه‌موانه‌و ته‌وای توركیا له‌خۆ ده‌گه‌رێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنچینه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه دێموكراسییه. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ده‌سته‌واژه‌ی "خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراتیك"، هه‌ندێ لایه‌نی بێزار كردووه. ئه‌وه‌ی كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێموكراتیك له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌ستنیشانكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه بۆ كوردان. لێره‌دا ئێمه خۆمان به سنوور، ئاڵا‌و شتی تری له‌و شێوه‌یه سه‌رقاڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كه‌ین كه كوردان چۆن بتوانن له‌گه‌ڵ توركیایه‌كی دێموكراتیكدا هه‌ڵ كه‌ن. یه‌كێیه‌تیكی به‌و شێوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێك گرینگی خۆی هه‌یه. هه‌ربۆیه ده‌بێ به باشی ئه‌وه ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پرۆژه‌كه‌ی كوردان به پارچه‌بوونه‌وه نییه.
ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێوه‌ی سه‌رقالێن، ستاتو و پێگه‌ی كوردانه. ده‌توانین ناو له‌و پرۆژه‌یه بنێین "ستاتۆی سیاسی دێموكراتیك"یان ده‌توانین بڵێن " كۆمه‌ڵگابوونی دێموكراتیك"، ئایا ئه‌وه كه‌ی ده‌بێته واتای پارچه‌كردنی وڵات؟ له پرۆژه‌ی كورداندا له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا، خاڵی هه‌ره گرینگ ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێگای سیاسه‌تێكی دێموكراتیك، په‌سه‌ند كردنی كوردانه. له‌هه‌موو قونچكێكی جیهاندا پرسه‌كان به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بن. هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سنور، ئاڵا‌و زمانی فه‌رمیدا نییه، ئێمه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گرینگی ده‌ده‌ینه چاره‌سه‌ری. به پرۆژه‌ی كه‌لتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه ده‌ده‌ین. نامانهه‌وێت ده‌وڵه‌ت پارچه بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه له‌گه‌ڵ توركییایه‌كی دیموكراتیك‌دا بگه‌ینه یه‌ك. ئاڵا سیمبۆلێكه، بۆ ئێمه زۆر گرینگ نییه. ئاڵا سیمبوڵی چینه‌كانی سه‌رده‌سته، ئێمه وه‌ك چینه‌كانی سه‌رده‌ست هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئاڵادا ناكه‌ین.
هاوكاتیش، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت كه سه‌باره‌ت به ته‌ك زمانی كردبویان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربری و گوتی: ڕاست نابێت كاتێك ئێمه له ته‌نیشت ده‌وڵه‌تێكدا، ده‌وڵه‌تێكی نوێ، و له‌ته‌نیشت ئاڵایه‌ك، ئاڵایه‌كی نوێ دانێین. ئه‌وه ته‌ڵه‌یه‌كه‌و پێویسته خۆمانی لێ وه‌دووور بگرین. ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك " یه‌ك زمان؛ یه‌ك ئاڵا، ئایدیۆلۆژی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانه‌و نه‌ژادپه‌رستی ورده بۆرژوازییه‌كانه. هه‌ربۆیه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌كان ئه‌و هاتوهاواره‌یان لێ هه‌ستا. پێشتریش زۆر جار ته‌نانه‌ت له نه‌خشه‌ی ڕیگاشدا ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه ئێمه ده‌مانهه‌وێت نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیك ساز بكه‌ین. جه‌هه‌په و مه‌هه‌په كه تا بیناقاقایان سودخۆڕن (به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ستن) و هه‌شتا ساڵه له‌سه‌ر سود ده‌ژین، ئه‌وانه‌ن كه ده‌بنه هۆی پارچه‌كردنی ده‌وڵه‌ت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه ئاواكردنی مه‌جلیسی شاره‌كانی وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره گرینگییه‌كانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری دیموكراتیكه‌و ئه‌گه‌ر كوردان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان كۆك بن، كه‌س ناتوانێت ڕێیان پێبگرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
